گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی زیاد له‌ ٣٠ كه‌س به‌هۆی تووفان له‌ كالیفۆرنیا

بەهۆی ئەو زریانەی کە لە ناوچەی “سانتا باربرا” لە باشوری کالیفۆرنیا هەڵیکردووە، تائێستا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی بەرپرسانی ئەم ئیاله‌ته‌، زریانەکە دوو ڕۆژه‌ بەردەوامه‌ و “سەختترین زریان بووە” لە مێژووی کالیفۆرنیادا، چونکە بێجگە لە زیانگەیاندن بە خانوو و تەلارەکان، هەرەسهێنانی زەویشى لێکەوتووەتەوە. ئێستاش تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ٢٠ کەسدا کە بێسەروشوێن بوون و پێدەچێت لە ژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکاندا بەجێمابن. سانتا باربرا بە “دڵڕفێنترین ناوچەکانی کالیفۆرنیا” دەژمێردرێت و مانگی ڕابردووش بڵێسەی ئاگرێکی بەهێز، رووبەرێکی زۆر لە دارستانەکانی ئەم ناوچەیە بە تەواوی سوتاند.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

خۆپیشاندان له‌دژی گه‌نده‌ڵیی ماڵی له‌ ئیسڕائیل

به‌ هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌ ئیسڕائیل بۆ ٦٠مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام له‌ مه‌یدانێكی شاری “تێلاڤیڤ” كۆبوونه‌وه‌، تا ...

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: