كوژرانی ٤ ژن له‌ كرماشان

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵنێرییه‌كانی ئێران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ٤ ژن له‌ كرماشان به‌هۆی ته‌قه‌ی كه‌سانی نه‌ناسراو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
له‌م پێوه‌نده‌دا، جێگری كۆمه‌ڵایه‌تیی هێزی ئینتزامی ئۆستانی كرماشان ڕایگه‌یاند، هێرشبه‌ره‌كه‌ ناسراوه‌ته‌وه‌ و عه‌مه‌لیات بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی درێژه‌ی هه‌یه‌. ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانبار سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری له‌ باغی “فێرده‌وس”ی كرماشان ته‌قه‌یان كرد به‌سه‌ر خه‌ڵكدا و له‌ئه‌نجامدا ٤ ژن كوژران. هه‌واڵنێریی ئیسنا كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی به‌ هۆكاری ئه‌م ته‌قه‌كردنه‌ ناوبردووه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، جێگری كۆمه‌ڵایه‌تیی ناجا ڕایگه‌یاند، ئاماری قه‌تڵه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كان له‌ ئێران چووه‌ته‌سه‌رێ و له‌ئه‌گه‌ری نه‌گرتنه‌به‌ری ڕێكارێكی گونجاو، زیانێكی جیدی وه‌به‌ر ‌وڵات ده‌كه‌وێت.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی داڵاهۆ

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری “داڵاهۆ”ی سەر بە پارێزگای کرماشان، ماوەی چوار مانگە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەمشارەوە ...

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: