درێژه‌ی ئاڵۆزییه‌كان له‌ توونێس

ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانی توونێس هه‌روا مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌دژی گرانی و بێكاری بوو.
بزووتنه‌وه‌ی “چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ین” كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨وه‌ له‌دژی گرانی، بێكاری و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیات كه‌وتووه‌ته‌ ڕێ، ڕۆژی هه‌ینی سه‌رله‌نوێی هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. وته‌بێژی وه‌زارتی ناوخۆی توونێس ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ٧٧٨ كه‌س له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ناڕه‌زایه‌تییه‌كان پاش به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی به‌رنامه‌ی ده‌ستپێوه‌گرتنی ئابووریی، دابه‌زینی نرخی دیناری توونێس و گرانبوونی سووته‌مه‌نی، ئۆتۆمبێل، خزمه‌تگوزاریی ته‌له‌فوون، ئینتێرنێت و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیات له‌ ئه‌وه‌ڵی ژانوییه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌. هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن، كاربه‌ده‌ستانی توونێس به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ سه‌ركوت له‌گه‌ڵ ناڕازییان به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه‌.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

خۆپیشاندان له‌دژی گه‌نده‌ڵیی ماڵی له‌ ئیسڕائیل

به‌ هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌ ئیسڕائیل بۆ ٦٠مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام له‌ مه‌یدانێكی شاری “تێلاڤیڤ” كۆبوونه‌وه‌، تا ...

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: