ئارشیو

درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ توونێس

ناڕه‌زایه‌تییه‌ دژه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ توونێس بۆ چه‌نده‌مین شه‌وی به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌بووه‌ و پۆلیس بۆ بڵاوه‌ پێكردنی خۆپیشانده‌ران له ‌گازی فرمێسكڕێژ كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌. خۆپیشاندان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ چوونه‌سره‌وه‌ی نرخه‌كان، له‌ شاری توونێس و چه‌ندین شاری دیكه له‌ ئارادا بووه‌. خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن به‌و حقوقه‌ی ئێستاوه‌ ناتوانن بژیوی ژیانیان دابین بكه‌ن. هه‌تا ئێستا سه‌دان كه‌س له‌ ناڕازییان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌ر كرانه‌كان نه‌یتوانیه‌وه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌ له‌ ئوستانه‌كانی كرماشان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی به‌فرانبار، ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌ی ئوستانی كرماشان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سومار هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شارستانی قه‌سری شیرینی سه‌ر به‌ رۆژئاوای ئه‌م ئوستانه‌، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گه‌وره‌یی ٥ و ٦ ده‌هۆمی ڕیشتر ڕوویداوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی‌ دامه‌زراوه‌ی ژێئوفیزیكی زانكۆی تاران، ئه‌م بومه‌له‌رزه‌ به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ سه‌عاتی ١٠:٢٩ ده‌قه‌ و له‌ قووڵایی ٨ كیلومیتری زه‌وی ڕوویداوه‌. هه‌واڵنێریی ته‌سنیم، كانوونی بومه‌له‌رزه‌ی له‌ ١٤ ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ٤ كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “دۆڵناو” له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی به‌فرانبار، ٤ كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “پشتیوان ڕه‌حمانی، هوشیار كه‌ریمی، ڕۆژگار زه‌مانی و هیوا زاره‌عی” له‌ سنووری “دۆڵناو” كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری خورماڵ و ئاوایی دزڵی ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌ لایه‌ن هێزكانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌ هه‌ر ...

زورتر بخوینه‌وه

ئازادكرانی هاوڵاتییه‌ك له‌ زیندان به‌ شێوه‌ی كاتی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی به‌فرانبار، هاوڵاتییه‌ك له‌ گرتووخانه‌ی سنه‌ دوای نزیك به‌ یه‌ك مانگ، به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، “بێهنام عه‌لیڕه‌زایی” دوای نزیك به‌ یه‌ك مانگ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. بێهنام عه‌لیڕه‌زایی خه‌ڵكی ئاوایی “ته‌وریور”ی سنه‌ له‌ هه‌فته‌كانی كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌ز له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه‌ له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌شداریی شكۆداری خه‌ڵك له‌ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی مۆحسین عادڵی له‌ دێزفوول

ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی “مۆحسین عادڵی” یه‌كێك له‌ گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ دێزفوول به‌ به‌شداریی شكۆداری خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ به‌ڕێوه‌چوو. هه‌زاران كه‌س به‌ به‌شداریی له‌ ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی “مۆحسین عادڵی”، هاوخه‌می و هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و كه‌سوكاری باقی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ده‌ربڕی. “مۆحسین عادڵی”، كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له‌ گرتووخانه‌یه‌كی دێزفوول گیانی له‌ده‌ستداوه‌، ڕوون بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ناوبراو به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ...

زورتر بخوینه‌وه

هه‌ڵاتنی هاشمی شاهروودی له‌ ئاڵمان

له‌ حاڵێكدا كه‌ چوونی سه‌رۆكی پێشووی ناوه‌ندی قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی بۆ ئاڵمان له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی و ته‌نانه‌ت سكاڵای ڕه‌سمیی له‌دژی ناوبراو به‌ره‌وڕوو ببووه‌وه‌، “محموود هاشمی شاهروودی” سه‌رۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام ئاڵمانی به‌جێ هێشت به‌واتایه‌كی دیكه‌ له‌م وڵاته‌ هه‌ڵات. شاهروودی له‌ ده‌ورانی سه‌رۆكایه‌تیی له‌ ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم، به‌رپرسی ئێعدامی زیاد له‌ ٢ هه‌زار كه‌س بوو. سیاسه‌تمه‌دارێكی ئاڵمانی ئه‌ندامی “پارتی سه‌وزه‌كان” و نوێنه‌ری پێشووی ...

زورتر بخوینه‌وه

پشتیوانی ڕێكخراوه‌كانی سێنفی مۆعه‌لیمان له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماورییه‌كان

شوڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سێنفی مۆعه‌لیمانی ئێران ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماورییه‌كانی خه‌ڵكی ئێرانی به‌ ئاكامی دۆخی ناله‌باری ئابووریی و گوزه‌ران، هه‌ڵاواردن و گه‌نده‌ڵی سیستماتیك و كه‌لێنی چینایه‌تی ناوبرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ هۆكاره‌كانی پێكهاتنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ و به‌ ڕه‌سمییه‌ ناسینی مافی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كان له‌سه‌ر فه‌زای مه‌جازی و ڕاگه‌یاندن بوو. شوڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سێنفی مۆعه‌لیمان له‌ به‌یانییه‌كدا، ئاماژه‌ی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌شی چوار پارتی چه‌پ و كۆمۆنیست

“حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، سازمانی ڕاهی كارگه‌ر، سازمانی فیداییه‌كان ئه‌قلییه‌ت و هه‌سته‌ی ئه‌قه‌لییه‌ت”، به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێكی هاوبه‌ش پشتیوانیان له‌ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئێران كرد و سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناڕازییانیان به‌توندی مه‌حكووم كرد. له‌م به‌یانییه‌ هاوبه‌شه‌دا هاتووه‌، “ئێمه‌ واژۆكارانی ئه‌م به‌یانییه‌ لێبڕاوانه‌ پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵك له‌دژی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رجه‌م خه‌باتی ئازادیخواز و یه‌كسانیی خوازی ئێوه‌ ده‌كه‌ین و ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٨ كرێكار

به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له‌ شوێنی كار، لانیكه‌م ٨ كرێكار له‌ شوێنی كار له‌ شاره‌كانی خوزستان، تاران، پاكده‌شت و مازه‌نده‌ران گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئورژانس و فه‌وریه‌ته‌ پزیشكیه‌كانی خوزستان باسی له‌ برینداربوونی سێ كرێكار له‌ كارخانه‌یه‌ك له‌ ئه‌هواز كرد. سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئورژانس و فه‌وریه‌ته‌ پزیشكیه‌كانی خوزستان وتی: یه‌كێك له‌ برینداره‌كان تووشی حاڵه‌تی ...

زورتر بخوینه‌وه