ئارشیو

ڕژیم جەنایەت دەکات، خەڵکیش خەبات و خۆڕاگری

خەباتی دلێر و ئازایانەی خەڵک لەدژی ڕژیمی ئیسلامی و بۆ دەرکێشانی مافە سەرەتاییەکانیان لە چنگ ئەم ڕژیمە بە شێوەیەکی بوێرانە و شێلگیرانە لە ئارادایە. توندتیژی و سەرکوت، گرتن و زیندانی کردن نەیتوانیوە پاشەکشە بە خەباتی خەڵک بکات. مەحمود سادقی نوێنەری مەجلیس ئاماری گیراوەکانی ئەم دواییەی نزیکەی ٣ هەزار و ٧٠٠ کەس لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕاگەیاندوە. هاوکات کۆمەڵێک راپۆرت سەبارەت بە ...

زورتر بخوینه‌وه

ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری له‌ توونێس

له‌ ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری له‌ توونێس دژبه‌ بێكاری، ته‌وه‌روم، گرانی و ماڵیاتی نوێ، هه‌تا ئێستا لانیكه‌م هاوڵاتێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركراون. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕۆیتێرز، توندووتیژییه‌كان له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی به‌فرانبار له‌ چه‌ندین شاری توونێس له‌ نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران ده‌ستی پێكردووه‌. به‌هۆی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ له‌ شاری تێبۆربه‌‌ له‌ مه‌ودای ٤٠ كیلۆمیتری ڕۆژئاوای توونێس،پێته‌ختی ئه‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

دانی به‌شێك له‌ حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داریی سه‌رده‌شت

شارەداریی شاری سەردەشت سەرەڕای دانی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی کرێکارانی ئه‌م ناوه‌نده‌، هێشتا بڕی سێ مانگ به‌م كرێكارانه‌ قه‌رزداره‌. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی شاری سەردەشت، پاش نزیکەی ٨ مانگ، به‌شێك له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت كرا. كرێكاران ده‌ڵێن، شارەداریی سەردەشت، دوای ٨ مانگ، نیوەی حه‌قده‌ستی کرێکارانی په‌رداخت كردووه‌ و ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ هێشتا حەقدەستی سێ مانگی پایزی ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی كاسبكارێك به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌بیانووی هه‌ڵگرتنی باری قاچاخ له‌ڕێگه‌ی زه‌نجان ته‌قه‌یان له‌ ماشینی كاسبكارێك كرد و به‌هۆیه‌وه‌ شۆفیری ماشێنه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار، کاسبکارێکی خەڵکی گەورە دێی “ساوان”ی سەر بە شاری بانە بە ناوی “مێهدی جەعفەری” لە ڕێگای زەنجان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێکرا و له‌ ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان لە شارەکانی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار، چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری مەریوان بە ناوی “ئیدریس شەریفی” لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێشتا دیار نییه‌ كه‌ ناوبراو به‌ چ تۆمه‌تێك ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. لەماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووشدا و پاش ناڕەزایەتی بەرینی خەڵکی شارەکانی ئێران و ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی شاره‌داریی بۆكان به‌ ڕووداوی هاتووچۆ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی شاره‌داریی بۆكان له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی شه‌قامێكی ده‌ره‌وه‌ی شار، تووشی ڕووداو هات و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، مینی بووسێك له‌ شه‌قامی ده‌ره‌وه‌ی شاری بۆكان به‌ره‌و سه‌قز خۆی به‌ كرێكارێكی شاره‌داریی به‌ ناوی “جه‌عفه‌ر عه‌بدوڵڵایی” و ٣٨ ساڵ ته‌مه‌ن دادا و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پاره‌كه‌ش له‌ڕووداوێكی هاوشێوه‌دا هه‌ر له‌ شاری بۆكان، كرێكارێك گیانی ...

زورتر بخوینه‌وه

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رچوانی زانكۆ له هه‌رێمی كوردستان‌

بۆ جارێکى دیكه‌ دەرچوانی یەکەم و دووهه‌م و سێیەمی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێم لە ئه‌نجامی خۆپیشاندانێکدا، لە ئاست دانەمەزراندنیان و به‌ده‌ست هێنانی كار ناڕەزایەتییان دەربڕى و تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە. دەرچووە یەکەمەکانی زانكۆ لە به‌رامبه‌ر ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه‌ و داوایان کرد کە حکومەت وەک پێشتر بڕیاری دابوو، دایانبمەزرێنێت و جیاوازی نەکات لە نێوان دەرچووەکاندا، بەڵام هیچ بەرپرسێکی ئەنجومەنی وەزیران ...

زورتر بخوینه‌وه

گواستنه‌وه‌ی ڕامین حسێن په‌ناهی بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌

ڕامین حسێن په‌ناهی دوای ٢٠٠ ڕۆژ له‌ سلوله‌ ئینفرادییه‌كانی سپا و ئیداره‌ی ئیتلاعات، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی به‌فرانبار، بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ گوازرایه‌وه‌. ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ ماوه‌ی ٩ ڕۆژ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی بارودۆخی، له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ ده‌ستی دابووه‌ مانگرتن. ڕامین حسێن په‌ناهی ئه‌وه‌ڵی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌ شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاوڵاتییه‌ك له‌ پیرانشار

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی به‌فرانبار، هێزه‌كانی ئیتلاعات هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری پیرانشاریان به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه‌.

زورتر بخوینه‌وه