ئارشیو

بەیانیەی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی ئێستا و مەوقعیەتی ئاخێزی جەماوەری (بەشی دووهەم و کۆتایی)

لەم رۆژانەدا کە هاواری دروشمی مەرگ بۆ روحانی، مەرگ بۆ خامنەیی، سەرانی ڕژیمی سەر شۆڕ و ترساندوە، لە ترامپەوە گرتویەتی، تا وەلیعەهدی عەرەبستان، تا سەڵەتەنەت تەڵەب و هێزە ڕەنگاوڕەنگەکانی ئوپوزسیۆنی بۆرژوایی ئێران فریوکارانە بەردی دیفاع لە ئاخێزی جەماەری لە سینگ ئەدەن. ئەم ‌هێزانە بە یارمەتی ڕاگەیاندنە گشتیەکانیان، بە دروستکردنی ژووری فکر و ستادی تەبلیغاتی لە ” بی بی سی” و ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتنی كرێكارانی به‌شی فلزاتی ئاڵمان

یه‌كێتیی كرێكارانی به‌شی فلزاتی ئاڵمان كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ دێته‌ ئه‌ژمار‌، مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ری له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباره‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئاستی حقووق و سه‌عات كاری درێژماوه‌ ڕاگه‌یاند. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌، كرێكارانی به‌شی فلزاتی ئاڵمان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عات كارییه‌كانیان بوون. یه‌كێتیی كرێكارانی به‌شی فلزاتی ئاڵمان به‌راورد ده‌كات كه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

سه‌رنج نه‌دانی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌ شاری سنه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوان له‌ مه‌حكووم كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران، خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئه‌مشاره‌ هیچ سه‌رنجێكیان به‌م داواكارییه‌ نه‌داوه‌. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی داوایان له‌ خه‌ڵكی شاری سنه‌ كردبوو له‌ مه‌حكووم كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران بێنه‌ سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی ...

زورتر بخوینه‌وه

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ بێتووش

له‌ درێژه‌ی كوشتنی كۆڵبه‌ر و كاسبكاران له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت له‌ ئاوایی بێتووش له‌ لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراو له‌ ئه‌نجامدا به‌ سه‌ختی برینداربوو. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی به‌فرانبار، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی له‌ بێتووش هێرشیان كرده‌ سه‌ر پۆلێك له‌ كۆڵبه‌ران و به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “مه‌جید محه‌ممه‌دیان” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و ...

زورتر بخوینه‌وه

برینداربوونی ١٠ كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار له‌ دهۆك

لە ئەنجامی ڕووخانی باڵەخانەی نەخۆشخانەیەک لە قەزای سێمێل له‌ د‌هۆك، ١٠ کرێکار برینداربوون. عیسا نەسری، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان راگەیاند، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی به‌فرانبار لەکاتی چیمەنتۆکردنی باڵەخانەی نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەت، باڵەخانەکە رووخاوە و لەئەنجامدا ١٠ کرێکار برینداربوون كه‌ رەوانەی نەخۆشخانەکان کران. ناوبراو ڕاشیگه‌یاند كه‌ برینی سێ كه‌س لە کرێکارەکان ناجێگیره‌

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ شاره‌ كوردنشینه‌كانی توركییه‌

له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ شاره‌ كوردنشینه‌كانی توركییه له‌ پارێزگاری به‌دلیس و ١٣ گوند و ناوچەى ئه‌م پارێزگایه‌ قەدەغەى هاتووچۆى ڕاگەیاند. پارێزگارى بەدلیس هۆکارى ئەو قەدەغەکارییە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەربازیى ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ ڕاگه‌یاندووه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ماوەى ئه‌م بڕیاره‌ تا دەرکردنى ڕاگەیاندراوێکى دیكه‌ بەردەوام دەبێت.

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی خه‌لیجی فارس

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی خه‌لیجی فارس له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ خسوسی سازی، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تیی پیشه‌یی و نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ مه‌یدانی “نه‌ماز”ی ئیسلامشه‌هر ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی كه‌ ژماره‌یان ده‌گه‌یشته‌ زیاد له‌ ٥٠٠ كه‌س، به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌ خواسته‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌وه‌ ده‌ڵێن، مودیریه‌تی ئه‌م شیركه‌ته‌ وڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان نییه‌ و ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی قائێمشه‌هر

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی به‌فرانبار كرێكارانی كارخانه‌ی ژماره‌ ١ی نه‌ساجی قائێمشه‌هر له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌بوونی ئه‌منییه‌تیی پیشه‌یی و نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر شوڕای شار ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ كه‌ یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌ له‌ لایه‌ن شاره‌داریی قائێمشه‌هر كڕدرا له‌ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر‌ه‌وه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌. ناڕازییان ڕایانگه‌یاند سه‌ره‌ڕای‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان ...

زورتر بخوینه‌وه

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی چینی ئیسفه‌هان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی به‌فرانبار ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی چینی ئیسفه‌هان به‌ هۆی نه‌درانی هه‌قده‌ستی ٣ مانگیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكاران ڕایانگه‌یاند، دواخرانی ٣ مانگ هه‌قده‌ستی ٣٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌، نه‌ ته‌نیا بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ كرێكاران له‌ باری دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی كێشه‌ بن، به‌ڵكوو ناچار بوون بۆ به‌ڕێچوونی ژیانیان ...

زورتر بخوینه‌وه