ئارشیو

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی پاكستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی پاكستان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كانی دۆناڵد ترامپ له‌ شه‌وی ساڵی نوێی زاینیی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. خۆپیشانده‌رانی تووڕه‌ له‌ پاكستان به‌ ئاگر تێبه‌ردانی ئاڵای ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر به‌ قسه‌كانی دۆناڵد ترامپ نیشاندا. دۆناڵد ترامپ له‌ قسه‌وباسه‌كانیدا باسی له‌ گۆڕینی سیاسیه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر درێژه‌ی یارمه‌ته‌ییه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌یانییه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی سوورییه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ دژه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ ئێران

كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی سورییه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیانییه‌یه‌ك پشتیوانی خۆیان له‌ په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له‌ ئێران ڕاگه‌یاند و له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌‌ كه‌ خه‌ڵكی ئێران به‌گشتی و نه‌سڵی لاو له‌ ئێران ئاگاداری ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌ حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سورییه‌، عێراق، یه‌مه‌ن و لوبنان ئه‌نجامی داوه‌، بوون. له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا كه‌ له‌ لایه‌ن ٩٢ چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی، نوسه‌ر، ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی فازی ١٢ی پارس جنووبی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی فازی ١٢ی پارس جنووبی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ له‌ خواره‌وه‌ بوونی كه‌یفیه‌تی غه‌زاكانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ که‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ ١٠٠ كه‌س و له‌ شار‌ستانی كه‌نگان خه‌ریكی كارن ده‌ڵێن، به‌ دوای ئه‌وه‌یكه‌ كارفه‌رما حه‌قده‌ستی په‌یمانكاری غه‌زای دوا خستووه‌، غه‌زای ڕۆژانه‌ی ئه‌وان به‌ ته‌ئخیره‌وه‌ و به‌ كه‌یفیه‌تێكی خراپ ساز ده‌كرێت و پێیان ده‌درێت. به‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕوودانی چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ له‌ شاره‌كانی كرمان و خوزستان

به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی به‌فرانبار، سێ بومه‌له‌رزه‌ له‌ ئوستانی خوزستان و بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گه‌وره‌یی ٤ و حه‌وت ده‌هۆمی ریشتر له‌ هه‌جده‌كی كرمان ڕوویداوه‌. به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گه‌وره‌یی ٣ و حه‌وت ده‌هۆمی ڕیشتر له‌ “مه‌شراگه‌” له‌ ڕامشیر، له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌هواز ڕوویدا. سه‌عاتێك به‌ر له‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌، بومه‌له‌رزه‌یه‌كیش به‌ هه‌مان ڕیشتر له‌ ڕامهۆرمز ڕوویدابوو‌. دوو بومه‌له‌رزه‌ی بچوكیش له‌ “گوریه‌”ی ...

زورتر بخوینه‌وه

قوورسبوونه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌منییه‌تی له‌ شاری سنه‌، مه‌ریوان، كامیاران

ڕاپۆرته‌ گه‌یشتووه‌كان له‌ شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان و كامیاران‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی ڕژیم له‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌ تایبه‌ت شاری سنه‌، فه‌زای ئه‌مشارانه‌یان به‌ توندی ئه‌منییه‌تی كردووه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سێ ڕێیانی شاپوور تا ده‌ورمه‌یان به‌ مه‌ودای هه‌ر ٢٠ میتر ٧، ٨ كه‌سیان جیگری كردووه‌. هه‌روه‌ها له‌ به‌رامبه‌ر بانكی سپه‌، ٥٠ كه‌س له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ڕیزی خۆپیشانده‌ران له‌ مه‌ریوان

ڕاپۆرته‌كان له‌ مه‌ریوان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌دوای هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامی خه‌ڵك له‌مشاره‌ و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌یتی به‌ ده‌سه‌ڵات و وه‌زعی مه‌وجوود، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناڕازییان و ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ته‌قه‌كردن به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری ناڕازییدا. هێزه‌كانی ڕژیم له‌ گه‌ڕه‌كی “كووره‌ مووسه‌وه‌ی” مه‌ریوان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ڕیزی ناڕازییان و به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازییدا ته‌قیان كردووه‌ و فه‌زای ئه‌مشاره‌یان به‌ توندی ئه‌منییه‌تی كردووه‌. ...

زورتر بخوینه‌وه

قوورسبوونه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌منییه‌تی شاری سنه‌

ڕاپۆرته‌ گه‌یشتووه‌كان له‌ شاری سنه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی ڕژیم له‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌ تایبه‌ت شاری سنه‌، فه‌زای ئه‌مشاره‌یان به‌ توندی ئه‌منییه‌تی كردووه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سێ ڕێیانی شاپوور تا ده‌ورمه‌یان به‌ مه‌ودای هه‌ر ٢٠ میتر ٧، ٨ كه‌سیان جیگری كردووه‌. هه‌روه‌ها له‌ به‌رامبه‌ر بانكی سپه‌، ٥٠ كه‌س له‌ هێزه‌كانی ڕژیم جێگیر ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كۆڵبه‌ر له‌ ورمێ و بانه‌

له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ورمێ و بانه‌، لانیكه‌م پێنج كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی به‌فرانبار كۆمه‌ڵێك له‌ كۆڵبه‌ران له‌ شاخه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی سنووری “سرۆ”ی ورمێ كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م هێزانه‌، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “ڕامین عسمه‌ت” ته‌مه‌ن ١٩ ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕژیمی ئیسلامی لە ڕووبه‌ڕوو بوونەوە لەگەڵ ڕیزی لێک هەڵپێکراوی خەباتی خەڵکی چەوساوە، توانایی بەرەنگار بوونەوەی نابێت

حەفتەیەک لە دەست پێکردنی شەپۆلی نوێی خەباتی خەڵکی چەوساوە، ستەم دیتو و بێبەش لەدژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بۆ دەستەبەر کردنی ئازادی و به‌رابه‌ری و به‌هره‌مه‌ند بوون له‌ ژیانێکی باشتر تێپەڕێوە. شور و شەوقی خەباتێکی ڕزگاری بەخش لەدژی نا دادپەروەری و ستەم، لەدژی گەندەڵی و هەژاری و بێبەشی، سەرتاسەری کۆمەڵگای داگرتوە. خەڵکی زیاتر لە ٥٠ شاری ئێران، هاوکات هاتنە مەیدان ...

زورتر بخوینه‌وه