ئارشیو

بزوتنەوەی ژنان و ناڕەزایەتی لەدژی ڕژیم و لایەحەی بەرگرتن لە تەندوتیژی لەدژی ژنان

بزوتنەوەی ناڕەزایەتی ژنان لەدژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی رۆژانە ئاستی بەرین تر بە خۆیەوە دەگرێت. ئەگەر بڵێسە سەرەتاییەکانی ئەم بزوتنەوە ناڕزایەتیە لەم مانگانەی دواییدا لەگەڵ ناڕەزایەتی کرێکاران، موعەلیمان، کەسانێک سەروەتیان لەقیس چووە و لە داکۆکیکردن لە زیندانیانی سیاسیدا لێدرابوو، ئێستا کێشراوەتە زۆربەی شار و شارۆچکەکان و بۆتە بزوتنەوەیەکی جەماوەری ناڕەزایەتی سەرتاسەری. لە ناخی ئەم بارودۆخە پڕ لە گۆڕانە و لە بارودۆخێکدا ...

زورتر بخوینه‌وه

شکستی کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر ئیرادەی ئازادی خوازانەی ژناندا

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی خۆپیشاندان و ناڕازەیەتیەکانی ئەم رۆژانەی دوایی لە شارەکانی ئێران، حوزوری بەرینی ژنانە. رۆژێک بەر لە بەرپا بوونی خۆپیشاندان لە مه‌شهه‌د و چه‌ند شاری پارێزگای خۆراسان کە بەخێرایی پەرەی سەند و سەرتاسەری بوو، ڕژیم كه‌ ئەڵێی بۆنی روودانی ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌تر بەرلوتی کەوتبوو، دەستی دایە پاشەکشەیەکی بە پەلە و ئاشکرا، لە بەرانبەر ژناندا، تا بەڵکو بەر بە روودانی ئەوەی ...

زورتر بخوینه‌وه

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ سێهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام له‌ سنه‌

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی به‌فرانبار بۆ سێهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام خه‌ڵكی سنه‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمی وه‌ك “به‌ندكراوی سیاسیی ئازاد ده‌بێت بكرێت و مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” له‌ دژی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. هه‌واڵی‌ گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات، مه‌ئموورانی ڕژیم و یه‌گانی دژی شۆڕش هێرشیان كردووته‌ سه‌ر ناڕازییان و له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون و ئه‌وانیان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و سوكایه‌تی پێكردن. ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ كرماشان بۆ پێنجه‌مین ڕۆژ

هه‌واڵه‌كان له‌ كرماشانه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی ناڕازیی له‌ كرماشان بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ دژی حكومه‌ت خۆپیشاندانیان كرد. ناڕازییان به‌ دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “زیندانی سیاسی ئازاد ده‌بێت بكرێت”، هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد. له‌ ئه‌نجامی خۆپیشاندانی كرماشان هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناڕازییان و ...

زورتر بخوینه‌وه

هه‌ڕه‌شه‌ كردنی له‌ ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌

ئێداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ و حێفازه‌تی سپای پاسداران، هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی مه‌ده‌نی كردووه‌ كه‌ نابی پشتیوانی له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن. به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، ئیدارەی ئیتلاعات و حیفازەتی سپای پاسداران لە شاری سنە لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنییەوە هەڕەشەیان لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانانی مەدەنیی کردووە کە نابێ هیچ جۆرە بابەت و وتارێک لە پشتگیری کردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ ٣٠ ناوچه‌ی دێرسیم له‌ كوردستانی توركییه‌

حكومه‌تی توركییه‌ له‌ ٣٠ ناوچه‌ی دێرسیمی كوردستانی توركییه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ڕاگه‌یاند. پارێزگارى حکومەتى تورکییه‌ لە دێرسیم ڕایگەیاندووه‌، ٣٠ ناوچەى پارێزگاکە بۆ ماوەى ١٥ ڕۆژ دەکەنە ناوچەى ئەمنیى تایبەت و هەموجۆرە هاتووچۆیەکى هاووڵاتیان قه‌ده‌غه‌یه‌ و ئەو قەدەغەکارییەش لە ڕۆژى ١ى ژانوییه‌ی ٢٠١٨ تاكوو ١٥ی ژانوییه‌ درێژه‌ی ده‌بێت.

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه‌ حكومه‌تی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام

سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی فه‌زای ئه‌منییه‌تیی و ملیتاریزه‌ كردنی فه‌زای شاره‌كان، ناڕه‌زایه‌تیی دژه‌ حكومه‌تی له‌ شاره‌كانی ئێران بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌بوو. شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی به‌فرانبار ناڕازییان له‌ تاران به‌ خۆپیشاندان له‌ شه‌قامه‌كانی ئینقلاب، شه‌قامی كارگری شومالی، چوارڕای وه‌لیعه‌سر و شوێنه‌ جۆراوجۆره‌كانی تاران هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمی وه‌ك “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ بۆ ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیۆنێك له‌ ئاڵمان بۆ پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی ژانوییه‌ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١١ مانگی به‌فرانبار، دوو ئاكسیۆنی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ شاره‌كانی كۆڵن و فرانكفۆرتی ئاڵمان بۆ پشتیوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ ئێران به‌ڕێوه‌چوو. كۆمه‌ڵێك له‌ هێزه‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان له‌وانه‌ ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، چه‌په‌كانی كۆلن، حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران، حیزبی حێكمه‌تیست و كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كۆمۆنیست به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئاكسیۆنێك له‌ ناوه‌ندی شاری كۆڵن، له‌دژی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌یانییه‌ی ڕێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری له‌ ئێران

“یه‌كێتیی ئازادی كرێكارانی ئێران”، “ئه‌نجومه‌نی سێنفی كرێكارانی به‌رق و فلزی كرماشان”، “سه‌ندیكای نه‌قاشانی ئۆستانی ئه‌لبۆرز”، “كانوونی پارێزه‌رانی مافی كرێكار” و “كومیته‌ی په‌یگیریی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان” له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌كی هاوبه‌ش، پشتیوانیان له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌ڵك له‌ ئێران كردووه‌. له‌م به‌یانییه‌ هاوبه‌شه‌دا هاتووه‌، “به‌ بێ هیچ ڕاڕاییه‌ك، له‌ئه‌گه‌ری سه‌رنج نه‌دان به‌ ویست و داواكاریی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئێران و فریودانی ...

زورتر بخوینه‌وه