ئارشیوی مانگانه

شکستی کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر ئیرادەی ئازادی خوازانەی ژناندا

2017-12-31| ۱۳۹۶-۱۰-۱۰ یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی خۆپیشاندان و ناڕازەیەتیەکانی ئەم رۆژانەی دوایی لە شارەکانی ئێران، حوزوری بەرینی ژنانە. رۆژێک بەر لە بەرپا بوونی خۆپیشاندان لە مه‌شهه‌د و چه‌ند شاری پارێزگای خۆراسان کە بەخێرایی پەرەی سەند و سەرتاسەری بوو، ڕژیم كه‌ ئەڵێی بۆنی روودانی ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌تر بەرلوتی کەوتبوو، دەستی دایە پاشەکشەیەکی بە پەلە و ئاشکرا، لە بەرانبەر ژناندا، تا بەڵکو بەر بە ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستپێكی ڕه‌وتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل له‌ یۆنیسكۆ

ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕه‌وتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ ڕێكخراوی په‌روه‌رده‌، زانست و كلتوری “یۆنیسكۆ” سه‌ر به‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ده‌ستپێكرد. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یۆنیسكۆ وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه،‌ وتی كه‌ له‌ بڕیاری ئیسڕائیل له‌م بواره‌دا نیگه‌رانه‌‌. ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دواییدا چه‌ندین جار له‌ یۆنیسكۆ به‌هۆی ڕخنه‌گرتنی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئیسڕائیل له‌ ئاست فه‌له‌ستین، به‌تایبه‌ت داگیركردنی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌یتۆلمۆقه‌ده‌س و دانی ئه‌ندامێتی ته‌واو ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هێرشی ئاسمانی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن

فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی به‌فرانبار، سێ ئۆتۆمبێلیان له‌ نزیك ڕێستوورانێك له‌ ناوچه‌ی “ئه‌لجراحی” له‌ ئوستانی حه‌دیده‌ له‌ ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن كرده‌ ئامانج. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا، لانیكه‌م ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌. سه‌رچاوه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی یه‌مه‌ن ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ دۆخی جه‌سته‌یی ژماره‌یه‌ك له‌ برینداربووان ناجێگیره‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌ی قووربانیان بچێته‌سه‌رێ. هێرشی ئاسمانی عه‌ره‌بستانی ...

زورتر بخوینه‌وه

دۆزرانه‌وه‌ی دوو گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ ڕه‌قه‌

دوو گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی ته‌رمی ده‌یان كه‌س له‌ هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سورییه‌ و كه‌سانی مه‌ده‌نی كه‌ له‌ لایه‌ن تاقمی داعشه‌وه‌ كوژرابوون، له‌ ڕۆژئاوای ئوستانی ڕه‌قه‌ دۆزرایه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ده‌وڵه‌تی سورییه‌ ئه‌م دوو گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ دوای وه‌رگرتنی زانیاریی له‌ دانیشتوانی ناوچه‌یه‌ك له‌ نزیك سنووری توركییه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ ته‌رمه‌ دۆزراوه‌كان هی كه‌سانێكن كه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ كوژراون. ...

زورتر بخوینه‌وه

کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كوشتنی كۆڵبه‌رێك له‌ شاری بانه‌

له‌ئه‌نجامی كوشتنی كۆڵبه‌رێك له‌ شاری بانه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم، بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری ئه‌م كۆڵبه‌ره‌ له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌لاحه‌دین”ی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی. ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كۆڵبه‌ران، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “هادی ئه‌مینی” ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن و دانیشتووی ئاوایی” به‌یان ده‌ره‌” له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراو له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌، بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگوێزرانی دوو به‌ندكراو بۆ زیندانی ناوه‌ندیی مه‌ریوان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو هاوڵاتیی خه‌ڵكی مه‌ریوان كه‌ پێشتر به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازادكرابوون، به‌مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی ده‌ورانی مه‌حكوومیه‌تییه‌كه‌یان گواسترانه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “ئه‌میر ئه‌رژه‌نگی” ٢٦ ساڵ ته‌مه‌ن و “باست ئه‌فشار” ١٩ ساڵ ته‌مه‌ن كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ...

زورتر بخوینه‌وه

برینداربوونی دووهاوڵاتیی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ بۆكان

له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ ماڵێك له‌شاری بۆكان، دوو هاوڵاتیی به‌ سه‌ختی برینداربوون كه‌ ده‌ستبه‌جێ به‌هۆی ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندرووستیان گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری بۆكان له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند، كاتژمێر یه‌كی نیوه‌شه‌و له‌ كۆڵانی “مام ساحیبی” ئه‌مشاره‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ گاز، دوو هاوڵاتیی كه‌ ژن و مێرد بوون به‌ سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه‌، له‌ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌، هاوژینی برینداره‌كه‌ به‌ ڕاده‌ی ٧٠ ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی گرووهی فوولادی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی گرووهی فوولادی ورمێ بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن، ئه‌زموونه‌كانیان له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا و له چه‌ند مانگی ڕابردوودا نیشانی ده‌دات كه‌ به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی و كارفه‌رما پووچ و بێ ناوه‌رۆكن. ده‌ڵێن ده‌بێت به‌ مانگرتن ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانی به‌ربڵاو و سه‌رتاسه‌ری له‌ شاره‌كانی ئێران له‌ دژی كۆماری ئیسلامی

سه‌ره‌ڕای فه‌زای ئه‌منییه‌تی قورس، هوشداری وه‌زیری ئێران و هێرشه‌ سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی مه‌ئمورانی ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاو و سه‌رتاسه‌ری دژی حكومه‌تی تا شه‌وی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی به‌فرانباریش درێژه‌ی هه‌بووه‌ و هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێ له‌ شاره‌كانی دیكه‌ش تا سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه‌ ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام بووه‌. له‌ به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی ناڕازیی له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ...

زورتر بخوینه‌وه