ئارشیو

قەیرانی پەنابەری، ڕێگا چارەیەک کە ڕێگا چارە نییە

بە بێ ئیغراق، دەکرێ بڵێین کە لانیکەم لە دوو سێ ساڵی ڕابردوودا سەرانی یەکێتی ئوروپا و یان وەزیرانی نێوخۆیان دەیان کۆنفڕانسیان بۆ زاڵ بوون بەسەر قەیرانی پەنابەریدا بەڕێوەبردوە. ئەوان هەموو جارێک لە کۆتایی هەر کۆبونەوەیەکیاندا دێنە بەردەم دوربینەکان و بێ شەرمانە ئیدعا دەکەن کە ڕێگا چارەی زاڵ بوون بەسەر قەیرانەکەیاندا دۆزیوەتەوە. بەڵام ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی چوار كه‌س له‌ كالیفۆرنیا

پیاوێكی چه‌كدار له‌ باكووری ئه‌یاله‌تی كالیفۆرنیا به‌دوای ئه‌وه‌یكه‌ دوو كه‌س له‌ دراوسێكانی كوشت، ده‌ستی كرد به‌ ته‌قه‌كردنی هه‌وایی به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌ك. له‌ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قه‌كردنه‌دا دوو كه‌سی دیكه‌ كوژران و ١٠ كه‌سیش برینداربوون. پۆلیس سه‌رئه‌نجام ته‌قه‌ی له‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ كرد و كوشتی. له‌ نێو بریندار بووانی ئه‌م ڕووداوه‌، دۆخی كه‌سێكیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. شایانی باسه‌ هێشتا شۆناسی هێرشبه‌ره‌كه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌. دوایین حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ناڕازیی سه‌رپۆل زه‌هاب له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری

سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه‌ لێدار و تووڕه‌ی سه‌رپۆل زه‌هاب له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به‌ ئاو، نان، غه‌زا و زۆربه‌ی پێداویستییه‌كان، له‌ به‌ارمبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌م شارستانه‌ كۆبوونه‌وه‌. زیاد له‌ سێ ڕۆژ له‌ بومه‌له‌رزه‌ی ٧ ڕیشتری له‌ كرماشان تێده‌په‌ڕێت، خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه‌ لێدراو هه‌روا ده‌ستیان به‌ ئاوی سالم ڕاناگات و خواردنیش زۆر به‌ كمی له‌ نێو زیان به‌ركه‌وتواندا دابه‌ش كراوه‌. خێوه‌ت و ...

زورتر بخوینه‌وه

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی بومه‌له‌رزه‌ی كرماشان

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیرنا” بومه‌له‌رزه‌ی ٧ ڕیشتری شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ئوستانی كرماشان، لانیكه‌م ٥٣٠ كورژاو و ٧ هه‌زار و ٤٦٠ برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. هه‌واڵنێرییه‌كان و كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم ئاماری گیانبه‌ختكردووانی ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌قیق ڕاناگه‌یه‌نن. هه‌ندێك له‌ ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌ حكوومه‌تییه‌كان ژماره‌ی قوربانیانیان ٤٣٢ كه‌س ڕاگه‌یاندووه‌. له‌ هه‌مان كاتدا به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی پزیشكی قانونی كرماشان له‌ شاره‌ و ئاواییه‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌كان لانیكه‌م ١٠٠ ...

زورتر بخوینه‌وه

یارمه‌تی به‌ربڵاوی خه‌ڵك بۆ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوانی كرماشان

به‌ دوای بوومه‌له‌رزه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ڕۆژئاوای ئێران و پێڕانه‌گه‌یشتنی ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده‌ حكومه‌تییه‌كان به‌ بارودۆخی بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوان، خه‌ڵك له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌ تایبه‌ت كوردستان به‌ كۆكردنه‌وه‌ و ناردنی كه‌لوپه‌لی پێویست، به‌ هانای بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوانی كرماشانه‌وه‌ چوون. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خه‌ڵك له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌ تارانه‌وه‌ گرتوویه‌تی تا شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ هه‌وڵێكی مرۆڤ دۆستانه‌ و ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی فوئاد زه‌ندی

فوئاد زه‌ندی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری دوای نزیكه‌ی دوو مانگ هه‌روا له‌ زیندان دایه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، فوئاد زه‌ندی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری شاری سنه‌ له‌ یه‌ك مانگ و نیو له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ گرتوخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌ دایه‌. فوئاد زه‌ندی كه‌ پێشینه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هه‌یه‌، ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دوای شكاندنی ده‌رگای ...

زورتر بخوینه‌وه

گوشار بۆ سه‌ر كرێكارانی كوشتارگه‌ی مریشكی زرێبار

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خاوه‌نی كوشتارگه‌ی مریشكی زرێبار هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كرێكاران كردووه‌ كه‌ قه‌راردادی كاری دڵخوازی ناوبراو ئیمزا بكه‌ن. له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا خاوه‌نی كوشتاره‌گه‌ی مریشكی زرێبار كه‌ ٦٠ كرێكار تێیدا كار ده‌كه‌ن، به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و گوشار خستنه‌ سه‌ر كرێكاران ئه‌وانی وادار به‌ واژۆ كردنی قه‌راردادێك كردووه‌ كه‌ به‌ پێی ئه‌و قه‌رارداده‌ كاتێك كه‌ كرێكاران له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ ئێخراج و بێكار ...

زورتر بخوینه‌وه

ناردنی ڕه‌زا شه‌هابی بۆ نه‌خۆشخانه‌

“سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحیدی ئوتوبوسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر” باسی له‌ ناردنی ڕه‌زا شه‌هابی، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌جه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی كرد. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕه‌زا شه‌هابی له‌ ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحید به‌ ده‌ستبه‌ند له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاره‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی گوازرایه‌وه‌. ئه‌م كرێكاره‌ به‌ندكراوه‌ بۆ ئێم ئاڕ ئای له‌ لای پشت و مل و ...

زورتر بخوینه‌وه

گران بوونی نرخی نان له‌ سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ

له‌ درێژه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كاڵا و خزمه‌تگوزاری له‌ ئێران، ستادی ته‌نزیمی بازاڕ، له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی نان مه‌وافقه‌تی كرد. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كانی ئێران، نرخی نان له‌ یه‌كه‌مین ڕۆژی مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا ١٥ له‌سه‌د گرانتر ده‌بێت. “عه‌لی فازڵی” سه‌رۆكی ژووری ئه‌سنافی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌واڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی نان وتی كه‌ ئیتحادییه‌كان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وی ٣٠ له‌سه‌دی ...

زورتر بخوینه‌وه