قوربانیانی هێرشی تاڵه‌بان له‌ باشووری ئه‌فغانستان

كاربه‌ده‌ستانی خوجێیی ویلایه‌تی قه‌نده‌هار، له‌ باشووری ئه‌فغانستان باسیان له‌ تێكهه‌ڵچوونێك خۆیناوی له نێوان تاقمی ئیسلامیی تاڵه‌بان و هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان كرد.
ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ نزیك كاتژمێری ٨ی شه‌وی دووشه‌ممه به‌ هێرشی تاقمی ئیسلامیی تاڵه‌بان بۆ سه‌ر ١٥ بنكه‌ی ئه‌منییه‌تی له‌ ناوچه‌ی نێوان قه‌نده‌هار و هێلمه‌ند ده‌ستی پێكرد و تا كاتژمێر ٢ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر درێژه‌ی په‌یداكرد‌. وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی قه‌نده‌هار له‌مباره‌وه‌ وتی، له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا زیاد له‌ ٦٧ كه‌س له‌ هه‌ر دوو لا‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ٥٠ كه‌سیش برینداربوون. ناوبراو وتیشی، كه‌ له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا، تاقمی ئیسلامیی تاڵه‌بان ده‌یانویست كه‌ له‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژ كراو كه‌ڵك وه‌ربگرن، به‌ڵام ئۆتۆمبێلێكه‌ به‌ر له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانج، شه‌ناسایی و له‌ناوبرا. شایانی باسه‌ قه‌نده‌هار و هێلمه‌ند له‌ باشووری ئه‌فغانستان یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ نائه‌منه‌كانی ئه‌م وڵاته‌.


ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

هێرشی ئێتلافی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دیرۆلزوور

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئێتلاف به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریكا له‌ نوێترین جینایه‌تیاندا، ئاوایی ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: