درێژه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر سوورییه‌

به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ندیی سووریه‌، له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانیی بۆ سه‌ر بازاڕی شاری “ئێتارێب” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی حه‌له‌ب، لانیكه‌م ٥٣ كه‌سی مه‌ده‌نیی له‌وانه‌ ٥ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی چاودێرانی مافی مرۆڤی سوورییه‌، ئه‌م بازاڕه‌ سێ جار كراوه‌ته‌ ئامانج. شاری “ئێتارێب” له‌ كۆنتڕۆڵی هێزه نه‌یاره‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د دایه‌ و هێشتا دیار نییه‌ كه‌ ئه‌م بۆردوومانه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌ ئه‌نجام درابێت یان ڕووسییه‌. ئه‌مشاره‌ له‌ ناوچه‌یه‌ك هه‌ڵكه‌وتووه‌ كه‌ به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان ڕووسییه‌، ئێران و توركییه‌، به‌ ناوچه‌ی هێمن و دوو له‌ ئاڵۆزی و تێكهه‌ڵچوون له‌به‌ر چاو گیراوه‌. شایانی باسه‌، قه‌یرانی سوورییه‌ له‌ ئێستادا ته‌وه‌ری وتووێژه‌كان له‌ نێوان “ویلادێمیر پوتین” و “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغانه‌”‌. “ویلادێمیر پوتین” له‌ چاوپێكه‌وتنێك كه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له‌ سووچی بووی، خوازیاری پشتیوانی ناوبراو له‌ به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌ش بوو كه‌ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویان كردووه‌ته‌وه. سه‌رانی دوو وڵات له‌م به‌یانییه‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ قه‌یرانی سوورییه‌، ڕێگه‌ی چاره‌ی نیزامیی نییه‌.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

مانگرتنی گشتیی خه‌ڵكی دووڕگه‌ی لێسبووسی یونان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئیداره‌ ده‌وڵه‌تیی، مه‌دره‌سه‌ و دووكانداره‌كانی دووڕگه‌ی “لێسبووس”ی یونان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی ...

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: