ئارشیو

ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوی بوومه‌له‌رزه‌ له‌كوردستانی ئێران و عێراق

شه‌وی ڕابردوو ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٦ سه‌عاتی ٢١ و ٤٨ ده‌قیقه‌ به‌ كاتی ئێران و سه‌عاتی ٢١ و ١٨ ده‌قیقه‌ به‌ كاتی عێراق، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی ٧ و ٢ ده‌هۆمی ڕیشتێر، به‌شگه‌لێك له‌ كوردستانی ئێران و عێراقی هه‌ژاند. ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ بووه‌ته‌ هۆی زیانی گیانی و ماڵی و وێرانی زۆر به‌ تایبه‌ت له‌ ئوستانه‌كانی كرماشان و له‌ ناوچه‌كانی باشووری كوردستانی ...

زورتر بخوینه‌وه

دەرسەکانی شۆڕشی کرێکاری ئۆکتۆبر بەبۆنەی سەدەمین ساڵی شۆڕشەوە بەشی چوارەم و کۆتایی

شەڕ کۆتایی هات. هێرشی دەوڵەتانی ئیمپڕیالیستی شکستی هێنا. خۆڕاگری دژە شۆڕشی نێوخۆیی تێک شکێندرا. قۆناغی قاتوقڕی و وشکەساڵی بەسەرچوو. دەورەی کۆمۆنیزیمی جەنگی تێپەڕێندرا. ئێستاش کاتی ڕێكخستنی ئابووری کۆمەڵگا لەسەر بنەمای ئۆلگویەکی کە ماڕکس لە کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی وێنای کردبوو، هاتبوە بەرەوە. لە ڕوانگەی ماڕکسەوە، کە دەسکەوتی لێکۆلینەوە زانستیی ، کۆمەڵناسی و ئابووری نیزامی سەرمایەداری بوو، کۆمونیزم لە دوو فازدا بە تەواوەتی ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ئێران و عێراق

چه‌ندین بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك، زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراقی هه‌ژاند. ناوه‌ندی ئورژانیسی ناوخۆیی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ هه‌تا ئێستا ٢١٠ كوژراو و ١٧٠٠ برینداری له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی كرماشان له‌گه‌ڵ كوردستانی عێراقی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. ئه‌م بوومه‌له‌ره‌زه‌یه‌ له‌ ئوستانی كرماشان، خه‌ساری زۆری به‌ ناوچه‌گه‌لێك له‌ ڕۆژئاوای ئێران گه‌یاندووه‌. ئاماری كۆتایی قوربانیان و بریندارانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ هێشتا ڕوون نییه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

خراپی بوونی دۆخی ته‌ندروستی مه‌حموود ساڵحی

كوڕی مه‌حموود ساڵحی له‌ وتووێژێكدا وتی كه‌ پزیشكی قانوونی ڕژیم ڕایگه‌یاندووه‌، باوكی ناتوانێت زیندان ته‌حمووڵ بكات. سامره‌ند ساڵحی كوڕی ئه‌م هه‌ڵسوڕاوه‌ كرێكاریه‌ به‌ ڕاێگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ وتی، “كولیه‌ی باوكی كه‌ له‌ كار كه‌وته‌وه‌ و پزیشكی دڵ وتوویه‌تی كه‌ ٢٥ له‌سه‌دی دڵی باوكم كار ده‌كات و پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری قه‌لب هه‌یه‌ و ده‌بێت باتری جێگۆڕ كه‌ن بۆی. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

سه‌پاندنی چوار ساڵ زیندان به‌سه‌ر دوو هاوڵاتیی شاری مه‌ریوان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان لە لایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره‌، بە چوار ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران. بەپێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی مانگی خەزەڵووەر، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی “ئەمیر ئەرژەنگ” و “باست ئەفشار” بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە نەورۆزی ئەمساڵ لە لایەن دادگای ڕژیم له‌ شاری مەریوان، ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی ١٥ كرێكار له‌ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌ كرماشان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بە هۆی ڕووداوی کار لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لە پارێزگای کرماشان ١٥ کرێکار گیانیان لە دەست داوە. بەڕێوەبەری گشتی پزیشکی یاسای پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٣٣٢ کرێکار لە پارێزگای کرماشان تووشی ڕووداوی کار بوون و لە کۆی ئەو ڕێژەیە ٣١٧ کرێکار بریندار و ١٥ کرێکاریش گیانیان لە دەست داوە. “ئارتین کەماڵی” هەروەها ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیی له‌دژی هه‌موار كردنی یاسای باری كه‌سایه‌تی له‌ سلێمانی

دژی هەمواکردنی یاسای باری كه‌سایه‌تی لە عێراق کە رێگە دەدات بۆ بە شوودانی کچانی تەمەن ٩ ساڵ، رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت لە سلێمانی كۆبوونەیەکیان سازکرد و بەشێک لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنانیش بەشداری كۆبوونەوەکەیان کرد. لە كۆبووەنەکەدا نامەیەک ئاراستەی په‌رله‌مانی عێراق کرا و تێیدای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ئەمە یاسایەکی تائیفییە و پێویستە هەڵبوەشێتەوە و دژی مافەکانی مرۆڤە. هاوکات “ڕێزان شێخ دلێر” ...

زورتر بخوینه‌وه

بۆردوومانی قه‌زای ماوه‌ت له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركییه‌ چیای “ئاسۆس” و ده‌وروبه‌ری گوندی‌ “گه‌ڵاڵه”یان له‌ سنوری قه‌زای ماوه‌ت بۆردومان كرد. كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامی ماوه‌ت ڕایگه‌یاند، له‌ سەعات ٩ و ٣٥ ده‌قه‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یەکشەممە‌ ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌، بۆ جارێكی دیکە ده‌ستیان كرد به‌ بۆردومانی چیای ئاسۆس و ده‌وروبه‌ر گوندی گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای ماوه‌ت. ناوبراو وتیشی، پێشتر فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٣ی ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران ئێران پۆپلین ڕه‌شت

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “ئێران پۆپلین”ی ڕه‌شت، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی ناڕازیی كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ و ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكاردی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ...

زورتر بخوینه‌وه