ئارشیو

ڕێپێوانی ئەڕبەعینی کەربەلا شانۆیەک بۆ شاردنەوەی کێشەکانی ڕژیم

لەم رۆژانەدا هێندێک لە ڕاگەیەنەرەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی تەبلیغاتێکی بەرینیان لە پێوەند لەگەڵ مەڕاسمی ڕێپێوانی ئەڕبەعین بەرەو کەربەلا وەڕی خستوە. ڕژیم وەک پرۆژەیەکی گرنگ خەریکی سازماندانی هەمە لایەنەی ئەم شانۆیەیە. سەرجەم لایەنەکانی نیزام بۆ بەهرە وەرگرتن لەم دەرفەتە دەست بەکار بوون. خامنەیی رۆژی ١٥ ی خەزەڵوەر لە کۆبوونەوەی خوێندکارانی بەسیجیدا کەوتە مەدح و سەنای ئەم نێعمەتە و وتی :” ...

زورتر بخوینه‌وه

خۆپیشاندانی هه‌زاران كه‌سی له‌ شاری بارسێلۆنا

سەدان ھەزار کەس لە شاری بارسێلۆنا، خۆپێشاندانێكیان بۆ ئازادکردنی سیاسەتمەدارە بەندکراوەکانی کاتالۆنیا به‌ڕێوه‌برد. ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، خۆپێشاندانەکە له‌سه‌ر بانگەوازی رێکخراوانی لایەنگری سەربەخۆیی کاتالۆنیا به‌ڕێوه‌چووه‌. بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی بارسێلۆنا، لە خۆپێشاندانەکە ٧٥٠ ھەزار کەس بەشداریان كردووه‌ و داوای ئازادکردنی ھەشت ئەندامی حکومەتی کاتالۆنیا و دوو بەرپرسی رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کاتالۆنیایان کردووه‌. شایانی باسه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “ھیچ کاتێک ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌بووكه‌ماڵ له‌ لایه‌ن داعش

ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوورییه‌ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت لەگەڵ ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌، تاقمی ئیسلامیی داعش قەزای “ئه‌بووكه‌ماڵ”ی به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌. ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس لە زاری “ڕامی عەبدولڕەحمان” سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوورییه‌ بڵاویکردەوە، داعش بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی قەزای “ئه‌بووكه‌ماڵ”ی کردووەتەوە. لە بەشێکی دیكه‌ی وتەکانیدا ناوبراو وتی، چەکدارانی داعش لە ڕێگەی بۆسە و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە توانیویانە شارەکە کۆنتڕۆڵ ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگوێزرانی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری بۆ به‌شی ئیزوله‌ی بێهداری ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج

بەپێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، “محەممەد نەزەری” به‌ندكراوی سیاسیی لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج پاش گەڕانەوەی لە نەخۆشخانە، لە بەشی ئیزولەی بێهداری ئەو زیندانە بەند کرا و ئیمکانی چاوپێکەوتن و قسەکردنی لەگەڵ به‌ندكراوانی دیکە نییە و بەرپرسانی زیندان سەرەڕای داواکارییەکەی، لە هێنانەوەی بۆ سالۆنی ١٠ زیندان و بەشی به‌ندكراوانی سیاسی خۆیان دەبوێرن. داواکاریی “محەممەد نەزەری”، پێداچوونەوە بە حوکمەکەی ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ ئامه‌د

لە پارێزگای ئامەد بەهۆی بەشداری کردن لە میتینگێک بۆ دەربڕینی “دڵسۆزی بۆ ئۆجەلان”، ژمارەیەک هاوڵاتیی ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان له‌ توركییه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە شاری ئامەد بە بەرزکردنەوەی ئاڵای هەدەپە، میتینگێک بۆ ئازادكرانی “عه‌بدۆڵڵا ئۆجەلان” له‌ژێ ناوی، “گۆشەگیری لەنێودەچێت و ئازادی سەردەکەوێت” بەڕێوەچوو كه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی له‌ لایه‌ن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران. شایانی باسه‌، ...

زورتر بخوینه‌وه

بیانییه‌ی سه‌ندیكای شیركه‌تی ئۆتۆبووسرانی تاران و ده‌ورووبه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ڕه‌زا شه‌هابی

سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی ئۆتۆبووسرانی تاران و ده‌ورووبه‌ر له‌ ڕێگه‌ی به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ییانییه‌ك ڕایگه‌یاند، ڕه‌زا شه‌هابی بۆ ده‌رمانگای نه‌خۆشخانه‌ ناردراوه‌ و به‌ دوای چاره‌سه‌ری پزیشكی گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندان. له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، كرێكاری به‌ندكراو ڕه‌زا شه‌هابی به‌ هۆی ناجێگیر بوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌جه‌وه‌ بۆ ده‌رمانگای نه‌خۆشخانه‌ی “خۆمینی” ناردراوه‌ و پاش چاره‌سه‌ر كرانی، ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی سازمانی پارك و فه‌زای سه‌وزی ئابادان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ماوه‌ی ٦ مانگه‌ كه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان نه‌دراوه‌تێ و هه‌روه‌ها ٢٠ مانگه‌ حه‌قی بیمه‌یان نه‌كراوه‌ته‌ حیسابی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعییه‌وه‌. ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئه‌لبۆرزی غه‌ربی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی “ئه‌لبۆرزی غه‌ربی” له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ خستنه‌سه‌ری گوشاری شیركه‌تی “ته‌رحی گه‌شه‌پێدنی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س” بۆ گۆرینی قه‌رارداده‌كانیان له‌ دائێمی بۆ په‌یمانی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ ٤٣ كه‌س له‌ مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٣ و به‌ دوای ئه‌وه‌یكه‌ چالاكی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ئه‌لبۆرزی غه‌ربی ڕاگیرا، گواسترانه‌وه‌ بۆ‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌ندیمێشك

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌ندیمێشك له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكاران له‌مباره‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌، بووته هۆی پێكهاتنی كێشه‌وگرفتێكی زۆر بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان. ناڕازییان وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ له‌ئێستادا ته‌وانایی دابین كردنی هه‌زینه‌كانی بژیوی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه، ...

زورتر بخوینه‌وه