ئارشیو

دەستکەوتەکانی شۆڕشی کرێکاری روسیە بەبۆنەی سەدەمین ساڵی شۆڕشەوە بەشی سێهەم

حکومەتی شوڕاکان، بەخێرایی دوای سەرکەوتن مالیکیەتی تایبەتی بەسەر زەویوزاردا هەڵوەشاندەوە و زەوی مالیکەکان، دەوڵەت و کلیسای کردە مڵکی گشتی و خستیە ئیختیار سەرجەم زەحمەتکێشانەوە. لە قۆناغی دواتردا بۆ بەرگرتن لە لەت بوونی زەویەکان و کەم بوونەوەی بەروبوومی بەرهەمهاتووی کشتوکاڵی، دەستیاندایە دامەزراندنی تەعاونیە کشتوکاڵیەکان، (کالخوز و سالخوزەکان). زیادبوونی بەرهەمی زەوی و کەوتنەکاری هێزی داهێنەرانەی زەحمەتکێشانی دێهات، هاوکات لەگەڵ گەشەی پیشەسازی و ...

زورتر بخوینه‌وه

ناڕه‌زایه‌تیی به‌ یاسای كه‌م كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئیزدواجی منداڵان له‌ په‌رله‌مانی عێراق

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، په‌رله‌مانی عێراق به‌ دوای په‌سه‌ند كرانی یاسایه‌كه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ پێی ئه‌و یاسایه‌ ته‌مه‌نی ئیزدواج بۆ كچ له‌ ١٨ ساڵیه‌وه‌ بۆ ٩ ساڵ و بۆ كوڕانیش له‌ ١٨وه‌ بۆ ١٥ ساڵ كه‌م ده‌بێته‌وه‌. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ناكۆكی له‌ نێوان نوێنه‌ران و ناڕه‌زایه‌تیی له‌ په‌رله‌مانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ پیاوان ده‌توانن به‌ بێ ئیزنی هاوسه‌ری یه‌كه‌میان، ژنێكی دیكه‌ بێنن. ...

زورتر بخوینه‌وه

دڕێژه‌ی پێشڕه‌وی هێزه‌كانی سوورییه‌ دێمۆكراتێك له‌ ده‌یرۆلزور

شەڕڤانان له‌ درێژه‌ی پێشڕه‌ویه‌كانیاندا شارۆچکەى سەکنیەی سەربە کێڵگەى نەوتیى عومەریان لە ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى فورات لە پارێزگاى ده‌یرۆلزور كونتڕۆڵ كرده‌وه‌. شەڕڤانان لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنى گەردەلولی جزیرەدا لە نیوەڕۆى ڕۆژی هه‌ینه‌وه‌ ئۆپراسیۆنێکیان بۆ ڕزگارکردنى شارۆچکەى سەکنیە و دەورووبەرى لە نزیک کێڵگەى نەوتیى عومەر لە بەرەى ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى فورات دەست پێ کردبوو. شه‌ڕڤانان توانیان شارۆچكه‌ی سه‌كنیه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فۆرات له‌ ده‌یرۆلزوور كونتڕۆڵ ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌یانییه‌ی هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان بۆ ئازاد كرانی خێرای مه‌حموود ساڵحی

“یه‌كێتی ئازادی كرێكارانی ئێران”، “سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌”، “سه‌ندیكای نه‌قاشانی ئه‌لبۆرز”، “كانونی پارێزه‌رانی مافی كرێكاران”، “كومیته‌ی په‌یگیری بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان” و “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان” به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌ش وێڕای هوشداری دان به‌ بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ ناسراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، خوازیاری ئازاد كرانی خێرای ناوبراو بوون. له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “سه‌رمایه‌داری حاكم له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیۆنێك له‌ بێرلین بۆ پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و كرێكاری

به‌ پێی بانگهێشتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی ئاڵمان به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستپێكی كه‌مپیه‌ینێك بۆ پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری له‌وانه‌ “مه‌حموود ساڵحی، ڕه‌زا شه‌هابی و فوئاد زه‌ندی”، ئاكسیۆنێك له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران و سه‌ركوتی هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری، له‌ شاری بێرلینی ئاڵمان له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو. له‌م ئاكسیۆنه‌دا كانوونی پشتیوانی له‌ په‌ناخوازانی سیاسیی له‌ ئێران ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیون بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی به‌ندكراو و به‌ندكراوانی سیاسی له‌ یوتۆبۆری سۆئێد

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٧ی نۆوامبر، كه‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ ڕه‌زا شه‌هابی، ئاكسیۆنێكی له‌ شاری یوتۆبۆری سۆئێد بۆ پشتیوانی له‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی به‌ندكراو و به‌ندكراوانی سیاسی به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و چه‌پ و كۆمۆنیسیت و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ڕێوه‌چوو. به‌شدار بووان له‌م ئاكسیۆنه‌دا كه‌ بڕیاره‌ دوو هه‌فته‌ جارێك به‌ڕێوه‌ بچێت، له‌ ڕێی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و ...

زورتر بخوینه‌وه

حاشیه‌نشینی یه‌ك چواره‌می جه‌معیه‌تی ئێران

“عه‌باس ئه‌مینی زاده‌” شاره‌داریی به‌نده‌رعباس له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێریی حكومه‌تی “ته‌سنیم” ڕایگه‌یاند، “حاشیه‌نشینی یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌ی وڵاته‌یه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، كاربه‌ده‌ستێكی كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژه‌ به‌‌وه‌یكه‌ یه‌ك چواره‌می جه‌معه‌یتی ئێران حاشیه‌نشینن وتی، “حاشیه‌نشینی بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی.” به‌ وته‌ی ناوبراو، له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێراندا دوو هه‌زار و ٧٠٠ گه‌ڕه‌كی حاشیه‌نشین، خانووی كۆن، شوێنی نیشته‌جێ بوونی غه‌یره‌ ڕه‌سمی شناسایی كراوه‌ كه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

سازكردنی پایه‌گای نیزامی ئێران له‌ سووریه‌

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان ئێران سه‌رقاڵی ساز كردنی پایه‌گای نیزامی هه‌میشه‌یی له‌ سورییه‌یه‌. ده‌وترێت ئه‌ڕته‌شی ئێران ئه‌م پایه‌گایه‌ی له‌ ده‌ورووبه‌ری “ئه‌لكه‌سوه‌” له‌ ١٤ كیلومیتری باشووری ده‌مێشق و گه‌ڕه‌كێك كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی سورییه‌وه‌ كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرا ساز كردووه‌. به‌ڵام ته‌ئیدی ئامانجی ئه‌م ساز كردنه‌ و بوونی هێزه‌كانی ئێران له‌ سووریه‌ له‌ لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆكانه‌وه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م ڕاپۆرته‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ...

زورتر بخوینه‌وه