ئارشیو

هوشدار سه‌باره‌ت به‌ به‌دخوراكی له‌نێو منداڵانی یه‌مه‌ن

سه‌نووقی پشتیوانی له‌ منداڵانی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان “یوونیسێف”، له‌ به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ زیاد له‌ ٤٠٠ هه‌زار منداڵی یه‌مه‌نی به‌هۆی به‌دخوراكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌گه‌ڵ مه‌ترسی مردن به‌ره‌وڕوون. “ئانتۆنی لیك” به‌ڕێوه‌به‌ری ئیجرایی یوونیسێف وێڕای ئاماژه‌ به‌ هه‌وڵی عه‌ره‌بستانی سعوودی و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ به‌ستنی سه‌رجه‌م به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه‌كانی یه‌مه‌ن، هوشداری داوه‌ كه‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی دۆخی ئینسانی له‌ یه‌مه‌ن زیاتر له‌ جاران ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی نیوه‌ی شاری بووكه‌ماڵ له‌ لایه‌ن داعش

تاقمی ئیسلامیی داعش ڕۆژێك دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شاری “بووكه‌ماڵ” له‌ پارێزگای ده‌یره‌ئه‌لزوور، ڕۆژی هه‌ینی بۆ جارێكی دیكه‌ نیوه‌ی ئه‌مشاره‌یان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌. تلوێزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوورییه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌ڕته‌شی ئه‌م وڵاته‌ وێڕای هاوپه‌یمانه‌كانی شاری “بووكه‌ماڵ”یان به‌ ته‌واوی له‌داعش وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن له‌مشاره‌ و ده‌ورووبه‌ری هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام چاودێری مافی مرۆڤی سوورییه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی خۆكوژی له‌ ویلایه‌تی هێلمه‌ند

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كانی ویلایه‌تی هێلمه‌ند له‌ باشووری ئه‌فغانستان پشت ڕاستیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی “بوولان” له‌ نزیك ناوه‌ندی شاری “له‌شكه‌رگا” له‌ به‌شی سێهه‌می ئه‌منییه‌تی ئه‌مشاره‌، هێرشێكی خۆكوژی له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجام دراوه‌. ئه‌م هێرشه‌ نزیك سه‌عات ٩ی به‌یانیی به‌ كاتی مه‌حه‌للی ڕوویداوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌م هێرشه‌ له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌ جۆری “مه‌زدا” ئه‌نجام دراوه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

وه‌رگرتنی پووڵی زۆره‌ملێ له‌ خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌یه‌كی ڕه‌به‌ت

له‌درێژه‌ی وه‌رگرتنی پووڵی زۆره‌ملێ له‌ خوێندكاران له‌ شاره‌كانی كوردستان، ئه‌مجاره‌ به‌رپرسانی مه‌دره‌سه‌ی فه‌ر‌هه‌نگ له‌ شاری ڕه‌به‌ت داوایان له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوێندكاران كردووه‌ كه‌ ده‌بێ بڕی ٥٠ هه‌زار تمه‌ن بخه‌نه‌ حیسابی مه‌دره‌سه‌وه‌. بەپێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی چەند ڕۆژ ڕابردوودا، بەرپرسانی مه‌دره‌سه‌ی “فەرهەنگ” لە شاری ڕەبەت بە ناردنی بانگهێشت‌نامەیه‌ك بۆ بنەماڵەی خوێندكارانی ئەم مه‌دره‌سه‌یه‌، داوایان لێکردوون وێڕای سەردانی شوێنی دەرس خوێندنی منداڵەکانیان، دەبێ لانیکەم ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاوسەرۆکانی لقەکانی هەدەپە و دەبەپە

لەسەر راسپاردەی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی لە کەیسی “پەکەکە” و “کەجەکە”، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هاوسەرۆکانی لقەکانی “هەدەپە” و “دەبەپە”یان لە پارێزگای ئاگری لە باکووری کردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئاگری ڕایگەیاند، له ‌ئۆپڕاسیۆنێكدا هه‌ر یه‌ك‌ له‌ “ره‌مه‌زان بۆر” هاوسه‌رۆكی لقی شارۆچکەی “پاتنۆس”ی هه‌ده‌په‌، و “عه‌بدولجه‌بار چامڵك” هاوسه‌رۆكی لقی “پاتنۆس”ی ده‌به‌په‌، ده‌ستگیركران. دوای ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

چاوپێكه‌وتنی كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی فۆئاد زه‌ندی

به‌ پێی ڕاپۆرتی “كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی كرێكارییه‌كان”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی شاری سنه‌، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “فۆئاد زه‌ندی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ندكراو دیداریان كرد. ئه‌وان وێڕای پشتیوانی له‌ “فۆئاد زه‌ندی” و مه‌حكووم كردنی درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، خوازیاری ئازادكرانی ناوبراو و سه‌رجه‌م كرێكارانی به‌ندكراو بوون. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار هاوڵاتیی له‌ ماكۆ و چاڵدۆران

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاره‌كانی ماكۆ و چاڵدۆران، چوار هاوڵاتییان به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاری ماكۆ هاوڵاتییه‌كیان به‌ ناوی “مۆسته‌فا عوسمانی” به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له‌ ناو ماڵه‌كه‌ی ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌یانییه‌ی كرێكارانی ده‌ماوه‌ند سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی مه‌حموود ساڵحی

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران، ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ده‌ماوه‌ند له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك له‌ دانیشتنێكی تایبه‌ت كه‌ ته‌رخان كرابوو به‌ مه‌حموود ساڵحی هه‌ڵسووڕاوی ناسراوی كرێكاری، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سه‌رله‌نوێی ناوبراویان مه‌حكووم كرد. ئه‌م دانیشتنه‌ به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قه‌ بێده‌نگی بۆ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگه‌ی ئازادی و سۆسیالیسم ده‌ستی پێكرد. پاشان یه‌كێك له‌ به‌شداربووان وتارێكی سه‌باره‌ت به‌ به‌ندكراوانی سیاسیی، به‌تایبه‌ت مه‌حموود ساڵحی ...

زورتر بخوینه‌وه

هه‌وڵی كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی و ئه‌منییه‌تی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مه‌حموود ساڵحی به‌ زیندان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، “مه‌حموود ساڵحی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ندكراو كه‌ ڕۆژی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر سه‌رله‌نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ به‌هۆی ناڕه‌حه‌تی دڵ گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و له‌كاتێكدا كه‌ به‌سترابووه‌وه‌ به‌ ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌ له‌ به‌شی چاودێری تایبه‌ت، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئامۆژگاری پزیشكانی پسپۆڕ و پزیشكی قانوونی، بڕیاروایه‌ سه‌رله‌نوێی به‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ زیندان. به‌ پێی ڕاپۆرتی “كومیته‌ی پشتیوانی له‌ مه‌حموود ساڵحی” پزیشكان وتوویانه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه