ئارشیو

سیناریۆیەک کە بۆنی شەڕ و خوێنی لێدێت!

لەم ڕۆژانەی دواییدا هێندێک لە کردار و تەبلیغاتی جەنگی سەرانی حکومەتی عەرەبستانی سعودی لەدژی کۆماری ئیسلامیی، نیگەرانی بەرپا بوونی شەڕێکی تر لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پەرە پێئەدات. ئەم نیگەرانیانە دوای ئەوە زیاتر بوون کە ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی خەزەڵوەر بەرابەر لەگەڵ ٤ی نۆوامبر ڕاگەیەنرەکانی عەرەبستان ڕایانگەیاند کە پەدافەندی ‌هێزی هەوایی ئەو وڵاتە مووشەکێکی دوور هاوێژی لە نزیک فڕۆکەخانەی ڕیاز لەبەین بردووە. ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی دوایین بنكه‌ی داعش له‌ سوورییه‌

فه‌رماندێكی هێزه‌كانی پشتیوانیی ئه‌ڕته‌شی به‌شار ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د و میلیشا نیزامییه‌كانی حیزبۆڵڵای لۆبنان، دوایین بنكه‌ی تاقمی ئیسلامیی “داعش”یان له‌ “ئه‌بوو كه‌ماڵ” كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه‌. هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش له‌م ئۆپڕاسیۆنه‌ كه‌ له‌ نزیك سنووری نێوان دوو وڵات ئه‌نجام درا به‌شداری كردووه‌. له‌ لایه‌ دیكه‌وه‌، چاودێری مافی مرۆڤی سوورییه‌ ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كان، هێشتا له‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی ئه‌بووكه‌ماڵ ...

زورتر بخوینه‌وه

پشتیوانی ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئۆرووپا له‌ لۆبنان

به‌دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “سه‌عد حه‌ریری” سه‌رۆك وه‌زیرانی لۆبنان، یه‌كێتیی ئۆرووپا و ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی دیكه‌یان به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی عه‌ربه‌ستانی سعوودیان گرتووه‌ته‌ به‌ر و پشتیوانیان له‌ لۆبنان كردووه‌. عه‌ربه‌ستانی سعوودی، لۆبنانی به‌هۆی حوزووری به‌رچاوی “حیزبۆڵڵا” له‌م وڵاته‌ و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ ده‌وڵه‌ت، به‌ تاوانباری ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ ناساندووه‌، به‌ڵام به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕویتێرز، له‌ چه‌ندین به‌یانییه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن باڵیۆزه‌كانی یه‌كێتیی ئۆرووپا ...

زورتر بخوینه‌وه

خراپی بوونی دۆخی جه‌سته‌یی مه‌حموود ساڵحی

كومیته‌ی پشتیوانی له‌ “مه‌حموود ساڵحی” له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی ٧ی خۆی، باس له‌ ناجێگیربوونی دۆخی جه‌سته‌یی ناوبراو كردووه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، مه‌حموود ساڵحی به‌ هۆی قوڵبوونی نه‌خۆشینی دڵ هه‌روا له‌ به‌شی ئای سی یوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز به‌سته‌ری كراوه‌. به‌ پێی لێدوانی دۆكتووره‌كه‌ی، به‌ هۆی لاوازبوونی دۆخی جه‌سته‌یی، مه‌حموود ساڵحی بۆ درێژه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌رمانی “دڵی” ده‌بێت بگوازرێته‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌ڕێووچوونی ئاكسیۆنێك بۆ پشتیوانی له‌ مه‌حموود ساڵحی و هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری

به‌ پێی ڕاپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی ئاڵمان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی نۆوامبر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئاكسیۆنێك بۆ پشتیوانی له‌ مه‌حموود ساڵحی و هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری دیكه له‌ ئێران به‌ به‌شداریی كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌ڵسوڕاوانی چه‌پ و كۆمۆنیستی دانیشتوی ئالمان له‌ شاری هانوفێر به‌ڕێوه‌چوو. له‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌م ئاكسیۆنه،‌ به‌شداربووان هێرشی هێزه‌كانی حه‌شدی ...

زورتر بخوینه‌وه

ناڕه‌زایه‌تیی كۆنفێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كان به‌ سه‌ركوتی هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری له‌ ئێران

سكرتێری گشتی كۆنفێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه‌، له‌ئاست بارودۆخی جه‌سته‌یی مه‌حموود ساڵحی نیگه‌رانی ده‌ربڕی. سكرتێری گشتی كۆنفێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كان له‌ نامه‌یه‌كدا ڕوو له‌ عه‌لی خامه‌نه‌یی، له‌ئاست‌ به‌رده‌وام بوونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌ سه‌ربه‌خۆكان و هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری له ‌ئێران ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی. سكرتێری ئه‌م كۆنفێدراسیۆنه‌ هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه‌ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی مه‌حموود ساڵحی، هه‌ڵسوڕاوی كرێكاری شاری‌ سه‌قز، به‌ ڕاده‌یه‌كی زۆر له ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی خانه‌نشین كراوی كیان تایێر

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی خانه‌نشین كراوی “كیان تایێر”، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی سه‌رجه‌م سه‌نه‌واته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌ن ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. خانه‌نشین كراوانی ناڕازیی ده‌ڵێن، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ی نه‌درانی ته‌واوی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به‌ره‌وڕوون. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دوای چه‌ندین كاتژمێر و به‌دوای به‌ڵێنی تاوتوێ كردنی كێشه‌وگرفته‌كانیان له‌ حه‌فته‌ی داهاتوو له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری له‌ كاتالۆنیا

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌ڵسووڕاوانی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆی كاتالۆنیا له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری، شه‌قامه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌یان به‌ست. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری له‌ كاتالۆنیا بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ هاتووچۆی ئۆتۆمبێله‌كان له‌ بارسێلۆنا كه‌م بێته‌وه‌ و هه‌ندێك له‌ شیركه‌ته‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیش، خزمه‌تگوزارییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌. یه‌كێتیی كرێكاریی “سی ئێس سی” خوازیاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بووه‌ و چه‌ند گرووپی دیكه‌ی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆی كاتالۆنیاش ...

زورتر بخوینه‌وه

گه‌مارۆدانی ١٠ هه‌زار هاوڵاتی له‌ قه‌زای راوه‌ له‌ لایه‌ن داعش

كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ قه‌زای‌ “راوه”‌ له‌ ڕۆژئاوای ئه‌نبار ١٠ هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی‌ گه‌مارۆ دراون و له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌، وه‌ك قه‌ڵغانی‌ مرۆیی به‌كارده‌هێنرێن. كۆمیسیۆنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی‌ خۆی‌ له‌ بارودۆخی‌ مرۆیی له‌ناو قه‌زای‌ راوه‌ رایگه‌یاند و ئاماژەی بەوەکرد، داعش نزیكه‌ی‌ دو هه‌زار و ٥٠٠ خێزانی‌ له‌ناو قه‌زاكه‌دا ڕاگرتووه‌ كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی‌ ١٠ هه‌زار ...

زورتر بخوینه‌وه