ئارشیو

هێرشی هێزه‌ بیانییه‌كان بۆ سه‌ر‌ ویلایه‌تی قۆندووز

نووسینگه‌ی هه‌یئه‌تی یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به‌ “یۆنامی” له‌ ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ئه‌نجامی هێرشی ٤ی نۆوامبر له‌ ویلایه‌تیی قۆندووز له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌، لانیكه‌م ١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانی له‌ده‌ستداوه‌. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، یونامی له‌ توییتی خۆی نووسیووتی كه‌ له‌ ئه‌نجامی وتووێژی ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌وانه‌ ڕزگاربووانی ئه‌م ڕووداوه‌، ناوه‌نده‌كانی بێهداشت، سه‌رۆك هۆزه‌كان و باقی ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی سه‌وڵاوا

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، زیاد له‌ دوو حه‌فته‌یه‌ كه‌ كرێكارانی شاره‌داریی سه‌وڵاوا له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیانداوه‌ته‌‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، كرێكارانی ناڕازیی، خۆیان له‌ كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كانی ناوشار بواردووه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ زبڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئاستی شار له‌سه‌ر یه‌ك كۆببێته‌وه‌. ئه‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی مه‌ئموورانی ڕژیم بۆ سه‌ر مه‌حموود ساڵحی

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی ٦ی كومیته‌ی پشتیوانی له‌ مه‌حموود ساڵحی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ “مه‌حموود ساڵحی” له‌ به‌شی دیالیزی ده‌گوازراوه‌ بۆ به‌شی ئای سی یوو، مه‌ئموورانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوبراو‌. مه‌ئموورانی ڕژیم به‌ بیانووی ئه‌وه‌یه‌كه‌ چه‌ند كه‌س له‌ كه‌سووكاری سه‌ردانی “مه‌حموود ساڵحی”یان كردووه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ری. شه‌ڕی له‌فزی و هێرشی مه‌ئمووران بۆ سه‌ر ناوبراو فه‌شاری ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ دوایین بارودۆخی مه‌حموود ساڵحی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هه‌ڵسوڕاوی كرێكاری “مه‌حموود ساڵحی” تا ڕۆژی ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ هۆی بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی هه‌روا له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌سته‌ریه‌. دۆكتوره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ دوایین بارودۆخی مه‌حموود ساڵحی وتی، ناوبراو ده‌بێت هه‌رچی خێراتر ڕه‌وانه‌ شاره‌كانی تاران یا ته‌ورێز بكرێت تا به‌ هۆی خاوبوونه‌وه‌ی پومپاژی قه‌لبی، باتری جێگۆڕ‌ كه‌ن بۆی. هه‌روه‌ها پزیشكی قانوونی ڕژیم ته‌ئیدی كردووه‌ و به‌شێوه‌ی كه‌تبیش ڕایاگه‌یاندووه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مامۆستایان له‌ گه‌رمیان

ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی لە گەرمیان دژی‌ دواکەوتنی مووچەکانیان و سیستمی پاشەکەوتی مووچە، له‌ به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌ی “له‌یلا قاسم”ه‌وه‌ به‌ ڕێپێوان چوونه‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی گه‌رمیان و نزیكه‌ی یه‌ك سه‌عات ڕێپێوانیان كرد و له‌دژی حكومه‌ت درووشمی ناڕه‌زایه‌تییان وته‌وه‌. دواتر له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه ‌و داواكارییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ دوو خاڵدا خسته‌ڕوو كه‌ بریتیبوون له‌ “پاككردنه‌وه‌ی لیستی مووچه‌ له‌ موچه‌خۆری بندیوار” و ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتنی كرێكارانی و‌زه‌خانه‌ی شیروان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی شیروان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان و بارودۆخی ناله‌باری كاری، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌وته‌ی ناڕازییان، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌م وزه‌خانه‌یه‌، زیاد له‌ یه‌كساڵه‌ كه حقووقی بیمه‌ی ئیجباری و ته‌كمیلی، زێده‌كاری، جێژنانه‌، پاداش ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌درایی ئابادان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌وه‌ ده‌ڵێن، ماوه‌ی ٦ مانگه‌ كه‌ هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان له‌ لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه‌ پێنه‌دراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ژێر چاودێریی په‌یمانكاری شاره‌داریی ئابادان كار ده‌كه‌ن‌ ده‌شڵێن، كارفه‌رما بوودجه‌ی پێویستی له‌ شاره‌داریی ئابادان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌ندامانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی فاتحانی فه‌جری قه‌زوێن

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ته‌عاو‌نی مه‌سكه‌نی “فاتحانی فه‌جر”ی قه‌زوێن له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ “دژایه‌تیی كردنی به‌رپرسانی ته‌عاونی بۆ پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی” له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ . ‌له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌، ئه‌ندامانی ته‌عاو‌نی مه‌سكه‌نی فاتحانی فه‌جر چه‌ندین پارچه‌ نووسراوه‌یان به‌ ‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌وه‌یكه‌ “ڕه‌ئیسی ئیداره‌ی ته‌عاونی ئوستانی قه‌زوێن سه‌رنج به‌ داواكاری ئه‌م ئه‌ندامانه‌ بۆ پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٧ كرێكار له‌ شوێنی كار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ئه‌نجامی ڕوودانی سێ ڕووداوی جیاجیا له‌ تاران، شیركه‌تی عومرانی شاری نوێی “په‌ره‌ند” و شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “په‌ره‌ندی گۆناباد”، لانیكه‌م ٢ كرێكار گیانی له‌ده‌ستدا و ٥ كه‌س دیكه‌یش برینداربوون. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ئه‌نجامی داڕمانی بینایه‌ك له‌ ناوچه‌ی “ئه‌شڕه‌فی ئیسفه‌هانی” له‌ شاری تاڕان، ٥ كرێكار به‌ سه‌ختی برینداربوون. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌، كرێكارێكی به‌شی نه‌گهبانی شیركه‌تی ...

زورتر بخوینه‌وه