ئارشیو

بۆ ڕێزگرتن لە سەدەمین ساڵی شۆڕشی کرێکاری ئۆکتۆبر لە روسیە “بەشی یەکەم”

رۆژی سێشەممە ١٦ی مانگی خەزەڵوەر بەرابەر لەگەڵ ٧ مانگی نۆوامبر سەدەمین ساڵیادی شۆڕشی کرێکاری لە روسیەیە. سەد ساڵ لەوە پێش لە وەها رۆژێكدا دوای دەورەیەکی چەند مانگەی قەیرانی سیاسی و شۆڕشگێڕانە، ئاخرین بزمارەکان لە تابوتی ڕژیمی تزاری لە روسیە درا و لە ئاخیزێکی جەماوەری خەڵكی تینوی ئازادی و بەرابەری بە ڕێبەریی کرێکارانی وشیار و ڕێکخراو لە حیزبی چینایەتی خۆیاندا، حیزبی ...

زورتر بخوینه‌وه

نوێ كردنه‌وه‌ی بارودۆخی نائاسایی له‌ هه‌مبه‌ر ئێران له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا

“دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، “بارودۆخی نائاسایی” ئه‌م وڵاته‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئێران، كه‌ له‌ كاتی داگیر كردنی سفاره‌تی ئه‌مریكا له‌ تاران له‌ ساڵی ١٣٥٨ له‌ ئارادایه‌، هه‌مدیسانه‌وه‌ بۆ ساڵێكی دیكه‌ نوێی كرده‌وه‌. ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌ ئه‌م بڕیار له‌ لایه‌ن ترامپه‌وه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌‌. باراك ئوباما و‌ سه‌رۆك كۆماره‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكایش له‌ ماوه‌ی ده‌یه‌كانی ڕابردوودا ئه‌م بڕیاره‌یان نوێ كردبووه‌وه‌. “بارودۆخی نائاسایی” ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیۆن بۆ پشتیوانی له‌ مه‌حموود ساڵحی و هه‌ڵسوڕاوانی دیكه‌ی‌ كرێكاری له‌ ئێران

به‌ پێی ڕاپۆرتی‌ تشكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی فه‌نلاند، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی نۆوامبر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئاكسیۆنێك بۆ پشتیوانی له‌ مه‌حموود ساڵحی و هه‌ڵسوڕاوانی دیكه‌ی‌ كرێكاری له‌ ئێران له‌ به‌رامبه‌ر پارله‌مانی فه‌نلاند له‌ هێلسینكی به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌ڵسوڕاوانی چه‌پ و كۆمۆنیستی دانیشتوی فه‌نلاند به‌ڕێوه‌چوو. ناڕازییان، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی مه‌حموود ساڵحی یان له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ به‌ندكرانی مه‌حموود ساڵحی

له‌ درێژه‌ی كاردانه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ندكرانی “مه‌حموود ساڵحی” له‌ هه‌ڵسوڕاوانی ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری،”سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په‌” و كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌یانییه‌یه‌كه‌وه‌ خوازیاری ئازادكرانی ئه‌م هه‌ڵسوڕاوه‌ كرێكاریه‌ و هه‌ڵسوڕاوانی دیكه‌ بوون. سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په‌ له‌ به‌شێك له‌ به‌یانییه‌كه‌یدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌‌: “ئێمه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌م كرێكاره‌ خه‌باتكاره‌ كه‌ به‌ هۆی ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كوشتنی كاسبكارێك

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی مانگی خەزەڵوەر، خه‌ڵكی شاری خۆی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كوشتنی كاسبكارێك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م حه‌ساری بازاڕچه‌ی سنووری ڕازی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی ڕژیم لە حەساری بازاڕچەی سنووریی ڕازی شاری خۆی دەستیان کرد بە ئەشکەنجە و ئەزیەت و ئازاری کاسبکارێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵان بە ناوی “ڕەسوڵ یوسفی” و پاش ئەزیەت و ئازارێکی زۆر، ...

زورتر بخوینه‌وه

ئازادكرانی وریا دل ئه‌نگیز چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی مه‌ریوان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ وریا دل ئه‌نگیز چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی شاری مه‌ریوان پاش ٤٢ ڕۆژ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كرا. ناوبراو رێکەوتی ٤ی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، به‌ هۆی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان بۆ پشتیوانی لە گشت پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کرا. وریا دل ئه‌نگیز له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیدا ١٦ی ڕۆژ مانی ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی گوشاره‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ گشت پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق له‌سه‌ر داوای حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته‌ ‌ ماده‌ی یه‌كی قانونی ئه‌ساسی عێراقی شیكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌م ماده‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ قانونی ئه‌ساسی عێراق، ئیزن به‌ هیچكام له‌ پارێزگا و ناوچه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ نادات كه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی جیا ببنه‌وه‌. نوسینگه‌ی عه‌بادی داوای له‌ كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان كرد به‌ پێی ده‌نگی دادگای فیدڕاڵ، لێبڕاوانه‌ جیا ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی گورگان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كوژرانی دوو لاو

كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی شاری گورگان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كوشتنی دوو لاوی به‌لوچ له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی ڕژیمه‌وه‌، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی مه‌ئمورانی ده‌ریاوانی به‌نده‌رعه‌باس به‌ره‌و به‌له‌می ماسی گیری، دوو لاوی به‌لوچی خه‌ڵكی گورگان كوژران و ئه‌م ڕووداوه‌ بووه‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك. مه‌ئمورانی ڕژیم بۆ بڵاوه‌ پێكردنی ناڕازییان به‌ره‌و ئه‌وان ته‌قه‌ی كرد. به‌ پێی ڕاپۆرتی “كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ”، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی فازی ١٤ی پارسی جنووبی

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كرێكارانی فازی ١٤ی پارسی جنووبی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ حه‌ساری ئه‌م كارگایه‌ كۆبوونه‌وه‌. حه‌قده‌ستی ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌ و سه‌ردانیان بۆ نووسینگه‌ی كارفه‌رما هه‌تا ئێستا ئاكامێكی نه‌بووه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ ده‌ڵێن نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی، بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌.

زورتر بخوینه‌وه