ئارشیو

سانسۆڕی دەنگی ماڵباختەگان لە لایەن شورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەییەوە

ڕۆژی چوار شەممە ١٠ ی مانگی خەزەڵەوەر هەواڵنێریی کاری ئێران لە زمان نوێنەری زەنجانەوە لە مەجلیسی ڕژیم ڕاگەیاند کە ” شوڕای باڵای ئەمنییەتی وڵات” لە پێوەند لەگەڵ ناڕەزایەتیی خەڵکی ماڵباخەتەدا پەسند کراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوا لە سازمانی سەدا و سیما کراوە تا دەنگی ناڕازیان سەبارەت بە دامەزراوەکانی سپوردە گوزاری ماڵی بڵاو نەکاتەوە. ئەو وتی” لە حەفتەی ڕابردوودا سەدا ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌یره‌ئه‌لزوور

ئاژانسى هەواڵەکانى سوورییه‌ بڵاویکردەوە، ئه‌ڕته‌ش و هێزە هاوپەیمانەکانى تەواوى شارى “ده‌یرئه‌لزوور”یان به‌ ته‌واوی لە دەستى داعش کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە. ئه‌وه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ تلوێزیۆنی فەرمى سوورییه‌ هەواڵەکەى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاندبوو، ئه‌ڕته‌شی به‌شار ئه‌سه‌د بە پاڵپشتى فڕۆکە جه‌نگییه‌کانى ڕووسییه‌ و هێزە هاوپەیمانەکانیان، شارى “ده‌یرئه‌لزوور”یان به‌ تەواوى کۆنتڕۆڵ کردووه‌ته‌وه‌.

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی خۆكوژی له‌ جه‌ولانی سوورییه‌

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ئاواییه‌كی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سوورییه‌ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی “جه‌ولان”، ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌، ئه‌م هێرشه‌ له‌ مه‌دوایه‌كی مامناوه‌ند له‌ ناوچه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئیسڕائیل ڕوویداوه‌. “سانا” هه‌واڵنێریی ده‌وڵه‌تیی سوورییه‌ له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ له‌ هێزه‌كانی به‌ره‌ی “جێبهه‌تۆلنۆسره‌” بووه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلێكی له‌ ناوچه‌ی “حه‌زێر” ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌یانییه‌ بۆ مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی مه‌حموود ساڵحی

كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمان، كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخۆازی ئێرانی له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك خوازیاری ئازادكرانی خێرا و بێشه‌رتومه‌رجی “مه‌حموود ساڵحی” و كۆتایی هێنان به‌ ده‌كرانی بڕیاری ناعادڵانه‌ له‌دژی سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوانی سێنفی و كرێكاریی بوون. له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌، مه‌حموود ساڵحی هه‌ڵسوڕاوی ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران به‌ هۆی زیندانی كردنی درێژماوه‌ و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی پزیشكی له‌ زیندان، هه‌ر دوو گۆرچیله‌كانی له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ئه‌منییه‌تی كردنی شاری سنه‌ به‌هۆی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ١٣ی ئابان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌ ئینتیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌كانی ڕژیم له‌شاری سنه‌ له‌ به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ١٣ی ئابان، فه‌زای ئه‌مشاره‌یان ئه‌منییه‌تی كردووه‌ و پێشیان به‌ هاتووچۆی ماشێنه‌كان گرتووه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ خیابانه‌كانی شاپوور، فێرده‌وسی و مه‌یان ئێقباڵ و هه‌روه‌ها له‌ دۆخانیات، سیروس و وه‌كیل، مه‌ئمووریان داناوه‌ و هاتووچۆی هاوڵاتییان به‌وردی چاودێر ده‌كه‌ن و ...

زورتر بخوینه‌وه

تێكهه‌ڵچوون له‌ سنووری چاڵدۆران له‌ ورمێ

جێگرى کاروبارى سیاسى و ئەمنیى ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕایگەیاند، لەئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونێك له‌ ورمی لەگەڵ گروپێک چەکداردا، ٨ پاسدار کوژراون. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئیرنا، “عەلی ڕەزا ڕادفەڕ” جێگرى کاروبارى سیاسى و ئەمنیى ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕایگەیاند، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە ناوچەى چاڵدران لە پارێزگاى ورمێ بەهۆى شەڕ و پێکدادانەوە ٨ کەس لە هێزەکانى سوپاى پاسداران و پاسەوانانى سنوورى ئێران کوژراون. ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی حه‌وت هاوڵاتیی له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌ شاره‌كانی، بۆكان، مه‌ریوان، سنه‌ و ئیلام لانیكه‌م حه‌وت هاوڵاتییان به‌ تۆمه‌تی سیاسیی ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌سێكیشیان به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ گواسته‌وه‌ بۆ زیندانی سنه‌.هاوكات به‌ندكراوێكیش له‌ زیندانی ورمێ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “سولیمان میرزایی” له‌ ناو ماڵه‌كه‌ی به‌هۆكاری نادیار له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ئازاد كرانی هاوڵاتییه‌ك به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندان

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی مانگی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەتا ڕەحمان زادە” ناسراو به‌ “شەماڵ سەقزی” دوای یەک مانگ له‌ دەستبەسەر كرانی، بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٦٨ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. ناوبراو یەک مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌ دوای بەشداری لە کۆبوونەوەکان بۆ پشتیوانی لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی بیناسازیی له‌ ورمێ

ڕۆژ پێنجشەممە ١١ی مانگی خەزەڵوەر، کرێکارێکی بیناسازیی لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی و به‌هۆی بەربوونه‌وه‌ی له‌ به‌رزایی، گیانی لە دەستدا. ڕاپۆرته‌كان شوناسی ناوبراویان به‌ “م.الف” و خەڵکی گوندی “کوره ئەنزەڵ”ی شاری ورمێ ڕاگەیەندراوە. شایانی باسه‌، ناوبراو بە هۆی نه‌بوونی ڕێوشوێنی ئیمەنی کار، لە بینایەکی سێ نهۆمی بەربووەته‌وه‌ و بەسەختی بریندار بوو و ئەمەش بووتە هۆی گیان لە دەست ...

زورتر بخوینه‌وه