ئارشیو

ئێعدامی زیاد له‌ ٧٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ مووسڵ له‌ لایه‌ن داعش

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت تاقمی داعش له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ٩ مانگی كونتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی عێراق، ٧٤١ كه‌سی مه‌ده‌نی ئێعدام كردووه‌. له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ٢ هه‌زار و ٥٢١ كه‌س له‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كانی مووسڵدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ته‌نها له‌ ڕێكه‌وتی ١٩ فێوریه‌ی ئه‌مساڵدا واته‌ كاتێك كه‌ شه‌ڕی مووسڵ قورس ببوه‌وه‌، ٤٦١ كه‌سی مه‌ده‌نی به‌ هۆی هێرشی ئاسمانی ئێتلاف به‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

کونتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری ده‌یرۆلزور له‌ لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی سورییه‌

ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سورییه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌ڕته‌شی سورییه‌ به‌ ته‌واوی شاری ده‌یرۆلزوری كونتڕۆڵ كردوه‌. ئه‌م شاره‌ هه‌تا ئێستا له‌ ئێختیار هێزه‌كانی داعش دا بوو. سه‌رچاوه‌ ڕه‌سمییه‌كانی هه‌تا ئێستا هه‌واڵی كونتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ده‌یرۆلزوریان له‌ داعش ته‌ئید نه‌كردووه‌، به‌ڵام ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سورییه‌ چه‌ند سه‌عات پێش باسیان له‌ پێشڕه‌وی به‌رچاوی ئه‌ڕته‌ش له‌ ده‌یرۆلزوور كردبوو. هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ میلیشا نیزامییه‌كانی حیزبۆڵای لۆبنان ...

زورتر بخوینه‌وه

خراپ بوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی مه‌حموود ساڵحی و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی “كومیته‌ی پشتیوانی له‌ مه‌حموود ساڵحی”، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ به‌ هۆی ناڕه‌حه‌تی قه‌لبی، فشار خوێن، سه‌رماخورده‌گی سه‌خت كه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی سه‌ره‌تایی له‌ زیندان تووشی بووه‌، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “خۆمه‌ینی” شاری سه‌قز گواسترایه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، مه‌حموود ساڵحی به‌ هۆی خراپ بوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی له‌ به‌شی چاودێری تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ به‌سته‌ری كراوه‌. له‌ هه‌مان كاتدا ٥ كه‌س له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

بۆ مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردنی مه‌حموود ساڵحی

كۆمه‌ڵێك له‌ ژنان و پیاوانی كرێكاری ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان و ژاوه‌رۆی سنه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌ش، ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردنی مه‌حموود ساڵحی یان مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازاد كرانی ناوبراو و سه‌رجه‌م كرێكاران، به‌ندكراوانی سیاسی و هه‌ڵسووڕاوانی به‌ندكراو بوون. له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردنی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ تایبه‌ت مه‌حموود ساڵحی یه‌كه‌م جاره‌ نییه‌ كه‌ له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاوڵاتییه‌ك له‌ كامیاران

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم له‌ شاری كامیاران هاوڵاتییه‌كیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئێوارەی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری کامیاران، هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەد قوبادی” و نابراویان دەسبەسەر کرد. هێزە ئیتلاعاتییەکان ناوبراویان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم دەسبەسەر کردووە. شایانی باسه‌ هێزە ئیتلاعاتییەکان برایەکی ئەم هاووڵاتییەیان بە ناوی “ئیقباڵ قوبادی” لەگەڵ دوو ...

زورتر بخوینه‌وه

دابه‌زینی پله‌ی ئێران له‌ بواری به‌رابه‌ری جنسه‌یتی

مه‌جمه‌عی ئێقتسادی جیهانی له‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ به‌رابه‌ری جنسیه‌تی له‌ ١٤٤ وڵاتی جیهان ڕایگه‌یاند كه‌ ئێران ئه‌مساڵ له‌ چاو ساڵی ڕابردوو بۆ پله‌ی ١٤٠ دابه‌زیوه‌. له‌ ڕاپۆرتی مه‌جمه‌عی ئابوری جیهانی، وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان به‌ پێی ده‌ستڕاگه‌یشتنی ژنان به‌ خوێندن، بێهداشت و ده‌رمانی گشتی، به‌شداری له‌ كاروباری ئابووری و سیاسی وڵات ڕیز ده‌كرێن. به‌ پێی زانیارییه‌ك كه‌ له‌ ١٤٤ ...

زورتر بخوینه‌وه

هۆشداری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ٦٠٠ په‌ناخۆاز له‌ گرتووخانه‌كانی مانووس

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان وێڕای هۆشداریدان سه‌باره‌ت به‌ ناله‌باربوونی گرتووخانه‌كانی په‌ناخۆازانی ئۆستڕالیا، هه‌ڵكه‌وتوو له‌ “گینه‌ی نوێ”‌ داوای له‌ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئۆستڕاڵیا كرد له‌ئاست چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌ ‌ نیوان په‌ناخۆازان و كاربه‌ده‌ستان پێوه‌ندیدار هه‌وڵ بده‌ن. گرتووه‌خانه‌ی دووڕگه‌ی مانووس كه‌ پێشتر به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتن و تاوتوێ په‌روه‌نده‌ی په‌ناخۆازان به‌ پێی سیاسه‌تی سه‌خت گیرانه‌ كۆچبه‌رانه‌ دامه‌زرا بوو‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س له‌ نیروگای به‌رق له‌ هێند

لانیكه‌م ٢٦ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نیروگای به‌رق له‌ باكووری هێند، گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. له‌كاتی ڕوودانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ زیاد له‌ ٢٠٠ كرێكار و خه‌ده‌مه‌ له‌م نیروگایه‌ خه‌ریكی كار بوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، باری ته‌ندرووستی هه‌ندێك له‌ برینداربووان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانیان زیاد بكات.

زورتر بخوینه‌وه

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ئاماری قوربانیانی یه‌ك مانگی ڕابردووی عێراق

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عێراق ‏بڵاویكردەوە، بەهۆی كرده‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانه‌ چه‌كدارییەکانەوە له‌ مانگی ئۆكتۆبری ٢٠١٧دا، ٣٥٨ كه‌سی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون‎.‎ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، “یونامى” ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئامارى کوژرانى مانگى ئۆكتۆبری ٢٠١٧ى لە عێراق بڵاوکردەوە و لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لەو مانگه‌دا بەهۆى توندوتیژى و شەڕەوە بە گشتى ١١٤ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٢٤٤ هاووڵاتیى ...

زورتر بخوینه‌وه