ئارشیو

ئاسەوارە وێرانگەرەکانی سیاسەتی نیئۆلیبڕاڵی لە ئێران

نزیکەی ٤ ساڵ و نیو لەوەپێش حەسەن ڕووحانی لە حاڵێکدا چووە سەر کورسی سەرۆک کۆماریی ڕژیمی ئیسلامیی کە خەڵک لە ئاسەوار و دواهاتەکانی قەیرانی ئابووری، تەوەڕوم و گرانی، بێکاری بەرین، دابەزینی ئەرزشی ڕیاڵ، گەندەڵی ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر و هەژاری و فەلاکەتێک کە تەحریمە ئابوورییەکانیان بە هۆکاری توند بوونەوەی ئەزانی گەلێک توڕەبوون. خەڵک دەوڵەتی ئەحمەدی نیژاد، سپای پاسداران و ڕەوتی ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی خوێناوی له‌ ئه‌مریكا

له‌ ئه‌نجامی ڕوودانی هێرشێكی خوێناوی له‌ ئه‌یاله‌تی “كه‌لاڕادۆ”ی ئه‌مریكا، لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ كردنی هێرشبه‌رێك له‌ لقێكی فرۆشگای “واڵمارت” له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری “دێنوێر”ی ئه‌یاله‌تی كه‌لاڕادۆی ئه‌مریكا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. هێشتا هیچ زانیارییه‌كی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ و هۆكاری ئه‌م هێرشه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ شۆفیری كامیۆنێك دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ ویلایه‌تی په‌روان له‌ ئه‌فغانستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، سه‌رچاوه‌ خۆجییه‌كانی ویلایه‌تی په‌روان له‌ باكووری كابۆل ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی مێغناتیسی چێندراو له‌ تانكه‌رێكی نه‌وت له‌ ویلایه‌تی په‌روان، لاینكه‌م ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. فه‌رمانده‌ی پۆلیسی په‌روان له‌مباره‌وه‌ی وتی، قووربانیانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ مۆسافرانی ئۆتۆبووسێك بوون كه‌ له‌ باكووری ئه‌فغانستانه‌وه‌ بۆ كابۆل ده‌ڕۆیشتن. ناوبراو ڕایگه‌یاند له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی تێرۆریستی له‌ كانادا و فه‌ڕانسه‌

له‌ ئه‌نجامی دوو هێرشی تێرۆریستی جیاجیا له‌ كانادا و فه‌ڕانسه،‌ ژماره‌ی گیانیان له‌ ده‌ستدا و برینداربوون. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، له‌ “هێرشێكی تێڕۆریستی” به‌ كامیۆن له‌ شاری “ئێدمونتۆن” له‌ كانادا ٥ كه‌س بریندار بوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ ڕه‌سمییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس، هێرشبه‌ره‌كه‌یان‌ دوای دوو سه‌عات ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. له‌ ئۆتۆمۆبێلی ئه‌م كه‌سه‌ ئاڵای تاقمی تیرۆریستی داعش دۆزراوه‌ته‌وه‌. له‌ لایه‌ی دیكه‌وه‌، هێرشبه‌رێك له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌یانییه‌ بۆ مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی مه‌حموود ساڵحی

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی فه‌سڵی ئاوایی ئه‌ویهه‌نگ له‌ ڕێگه‌ی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بیانییه‌كی هاوبه‌شه‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردنی “مه‌حموود ساڵحی”، له‌ هه‌ڵسوڕاوانی ناوسراوی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێرانیان مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادكرانی ناوبراو بوون. له‌ به‌شێك له‌م بیانییه‌دا هاتووه‌، ئێمه‌ درێژه‌ گوشار بۆ سه‌ر كرێكاران و هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌‌ “مه‌حموود ساڵحی” ده‌نگی زۆلالی چینی كرێكار له‌دژی سه‌ته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی سیستمی ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری

“محەممەد نەزەری”، به‌ندكراوی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری كەرەج ٩٤ رۆژە مانی لە خواردن گرتووە و سەرەڕای دۆخی خراپی تەندروستیی، هه‌روا لە مانگرتنەكەی بەردەوامە. ناوبراو رێكەوتی ٥ی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە ناڕەزایەتی بە وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی زیندانی ڕەجایی شار وێڕای چەند بەندكراوی دیكه‌ی ئەم زیندانە، دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و پاش تێپەڕینی ٥٣ رۆژ لە مانگرتنەكەی، بە هۆی دۆخی نالەباری تەندروستی ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدان وبریندرابوونی ٤ هاوڵاتیی له‌ هه‌ورامان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ مه‌نته‌قه‌ی هه‌ورامان، ٤ هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌عات ٩ به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ مه‌سیری گه‌رده‌نه‌ی “ژاڵانه‌” له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌هۆی پێكدادانی دوو ده‌زگا ئۆتۆمبێل، هاوڵاتییه‌كی گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون كه‌ له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه‌ گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “بووعه‌لی” شاری مه‌ریوان. هه‌روه‌ها ...

زورتر بخوینه‌وه

هه‌ڕه‌شه‌ی نیزامی له‌دژی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی عێراق

ئه‌ڕته‌شی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر هوشداری دایه‌ هه‌رێمی خودمۆختاری كوردستان كه‌ ‌ئه‌گه‌ر سپێردرانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران، توركییه‌ و سوورییه‌ دوابخات، هێرشی نیزامی ده‌كات سه‌ریان. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕویتێرز، فه‌رمانده‌ی ئۆپڕاسیۆنی هاوبه‌شی عێراق له‌ ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه‌، هه‌رێمی كوردستانی به‌وه‌ تاوانبار كرد كه‌ له‌ وتووێژ وه‌ك ئامرازێك بۆ كڕینی كات كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت تا پێگه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كان ...

زورتر بخوینه‌وه

نادیار بوونی چاره‌نووسی فواد زه‌ندی چالاكی كرێكاری

پاش تێپه‌ڕ بوونی مانگێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی فواد زه‌ندی چالاكی كرێكاری، له‌ چاره‌نووسی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له‌ ده‌ستدا نییه‌. بە پێی هەواڵەکان، فواد زه‌ندی كه‌ مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، هه‌تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی زانیارییه‌ك له‌ ده‌ستدا نییه‌. ناوبراو ساڵی ٩٤یش به‌ تۆمه‌تی به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوو. به‌ ...

زورتر بخوینه‌وه