ئارشیو

لاف لێدان سەبارەت بە چەند ئەولەویەتی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی دوڵەتی ئیرنا، رۆژی سێ شەممە ئەسکەندەر موئمنی جێگری فەرماندەی هێزە ئینتیزامیەکان، هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆکی ستادی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ ئازەربایجانی رۆژئاوا لە کۆبوونەوەی فەرماندە ئینتیزامی، مەرزبانی و یەگانە تایبەتەکانی ئوستانی ئازەربایجانی غه‌ربی و کوردستاندا وتویەتی:” ئەمرۆ ئەمنیەتی جێی مەبەست لەم پارێزگایانەدا بوونی هەیە کە ئەویش بەرهەمی هەوڵ و تێکۆشانی شەوانە رۆژی کارمەندانی ئینتیزامی و سنور پارێزەکانە.” ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی تێرۆریستی له‌ نیۆیۆرك

به‌ دوای هێرشی شۆفیرێك به‌ وانتێك بۆ سه‌ر شوێنی پیاده‌ڕه‌وی و دووچه‌رخه‌سواری له‌ مه‌نهه‌ته‌نی نیۆیۆرك، لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و ١٧ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون. كۆمیسری پۆلیسی نیۆیۆرك ئه‌م هێرشه‌ی تێرۆریستی ناو لێبرد و ڕایگه‌یاند، پۆلیسی نیۆیۆرك، ته‌قه‌ی له‌ شۆفیری ئه‌م وانته‌ كردووه‌ و بریندار بووه‌ و ئێستا له‌ گرتووخانه‌ دایه‌. “وال ستریت ژۆرناڵ” شۆفیری ئه‌م وانته‌ی پیاوێكی ته‌مه‌ن ...

زورتر بخوینه‌وه

قه‌یران له‌ كه‌مپی په‌ناخوازانی مانووس

سه‌دان كه‌س له‌ ئێرانیه‌كان و په‌ناخوازانی دیكه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئۆسترالیا، كه‌ بۆ كه‌مپێكی دورگه‌یی له‌ پاپوا گینه‌نو نێردراون، به‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ “ترسی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ هێرشه‌كان و ڕوودانی تووندوتیژی ناوخۆیی” ناویان لێبردووه‌، له‌ به‌جێ هێشتنی ئه‌م كه‌مپه‌ خۆ ده‌بوێرن. بڕیار بوو كه‌مپی مانوس له‌ پاپوا گینه‌نو، ڕۆژی سێشه‌مه‌ ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر دابخرێت و ٦٠٠ كه‌س له‌و په‌ناخوازانه‌ش كه‌ ماونه‌ته‌وه‌، به‌ شێوه‌ی ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵك له‌ شاری بۆكان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شاری بۆكان به‌ بیانووی ده‌ربڕینی شایی و خۆشی خه‌ڵك له‌ئاست به‌ڕێوه‌چوونی گشپرسی له‌ كوردستانی عێراق، هێرشیان كرده‌‌ سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتییانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له‌ ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه‌كانی ڕژیم لە خیابانی “ماده‌ر” و فەلەکەی “فەرمانداری” هێرشیان کردووه‌ته‌ سەر هاوڵاتییان و دەستیان کردووه‌ بە شکاندنی شیشەی ماشێنەکانیان و چەند کەسێکیش ...

زورتر بخوینه‌وه

چاوپێكه‌وتنی ڕامین حسێن په‌ناهی له‌ گه‌ڵ دایكی له‌ زیندان

دوای تێپه‌ڕبوونی ١٣٠ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران و بێ خه‌به‌ری له‌ بارودۆخی ڕامین حسێن په‌ناهی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕامین حسێن په‌ناهی توانی له‌ زیندان له‌گه‌ڵ دایكی چاوپێكه‌وتن بكات دوای گوشار و داوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی حسێن په‌ناهی به‌ تایبه‌ت دایكی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌، دواینوڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دایه‌ شه‌ریفه‌ له‌ شوێنێكی نادیار و به‌ ئاماده‌ بوونی مه‌ئمورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی توانی له‌گه‌ڵ ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی مۆعه‌لیمان له‌ كوردستانی عێراق

دژی پێنەدانی موچە و سیستمی پاشەکەوتی موچە، لە چەند شار و شارۆچکەیەک بەشێک لە مامۆستایان بایکۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە شەقامی سالم گردبوونەوە و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند. هاوکات بەشێک لە مامۆستایانی هەڵەبجە لە ئەمڕۆوه‌ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند و دەشڵێن بێدەنگ نابن لەسەر ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ ده‌ستدانی كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ ڕووداوی شوێنی كار

كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ دوای به‌ڕه‌بوونه‌وه‌ له‌ داربه‌ست، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌و‌سه‌ری ئه‌م شاره‌ گیانی له‌ ده‌ستدا. ڕه‌زا مورادی، وه‌ستای سه‌نگكار و ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵان و خه‌ڵكی ئاوایی باخڵه‌ی سنه‌ دوای به‌ڕه‌بوونه‌وه‌ له‌ داربه‌ست له‌ ته‌به‌قه‌ی دووهه‌می ساختمانێك دوای دوو ڕۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌و‌سه‌ری سنه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌ كرێكاریه‌كان له‌ ناوچه‌ی عه‌سه‌لوویه‌

  نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤ی ناوچه‌ی ‌تایبه‌تی عه‌سه‌لوویه‌ كۆبوونه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌. ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی شاغڵ له‌ فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤ی ناوچه‌ی ‌تایبه‌تی عه‌سه‌لوویه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی بڕی ٤ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. له‌ حه‌فته‌كانی ڕابردووشدا كۆمه‌ڵێك له‌م كرێكارانه‌ له‌ ناڕه‌زا‌یه‌تیی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایایان ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌حریم فه‌رمانده‌كانی سپای پاسدارانی ئێران له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌حریمه‌كان له‌ دژی سپای پاسدارانی په‌ره‌ پێداوه‌. ناوی فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران و ده‌ستیار و ڕاوێژكاری باڵای فه‌رمانده‌یی كولی قوا و چه‌ندین شیركه‌تی سه‌ر به‌ سپای پاسداران له‌ ڕیزی ته‌حریمه‌كانی ئه‌مریكا قه‌راری گرتووه‌. هه‌فته‌ی ڕابردوو مه‌جلێسی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی به‌ زۆرترین ده‌نگ په‌سه‌ند كرد كه‌ به‌ پێی ئه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ...

زورتر بخوینه‌وه