كونتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی ڕه‌قه‌

هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیك بە فەرمی کۆنتڕۆڵکردنەوەى شاری ڕەقەیان لە ده‌ست چەکدارانی داعش ڕاگەیاند و دەڵێن توانیویانە ژیانی نزیکەی ٤٥٠ هەزار کەسی مەدەنى شارەکە ڕزگار بکەن.
وتەبێژى هێزەکانى سورییه‌ى دیموکراتیك داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆیـیەکان کردووه‌ لە پـرۆسەی سەرلەنوێ بنیادنانه‌وەی شارەکە و گوندەکانی کە لە ساڵی ٢٠١٤وە لە لایەن داعشەوە دەستى بەسەردا گیرابوو بەشداری بکەن. شەڕڤانان لە ڕۆژى ٦ى حوزەیرانى ٢٠١٧ەوە لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنى توڕەیى فوراتدا هەڵمەتى دەستپێکردنى “جەنگە گەورەکەیان” بۆ ڕزگارکردنى ناو شارى ڕەقە ڕاگەیاند. چەکدارەکانى داعش شارى ڕەقەیان بە پایتەختى خەلافەتەکەى خۆیان ناساند و ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵ شارى ڕەقە و دەورووبەرییان لەژێر کۆنتڕۆڵدا بوو.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ ماموستای زانكۆ له‌ توركییه‌

رۆژی هەینی ٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، سێ مامۆستای زانکۆ بەهۆی سەرپەرشتی و واژۆکردنی توێژینەوەی تایبەت بە ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: