گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ سنووره‌كانی ساڵی ٢٠١٤

فه‌رمانده‌ێه‌كی باڵای ئه‌ڕته‌شی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌ به‌دوای هێرشه‌كانی ساڵی ٢٠١٤ی تاقمی ئیسلامیی داعش، هه‌ڵاتنی ئه‌ڕته‌شی عێراق، جێگایان گرته‌وه‌ و په‌ره‌یان به‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌ هه‌رێمی كوردستان دابوو، به‌ پێی ته‌وافۆق گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ چوارچێوه‌ی یاسایی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریان.
به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕۆیتێرز، به‌دوای پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كانی ئۆستانی نه‌ینه‌وا له‌وانه‌، به‌نداوی به‌رق ئاوی مووسڵ، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق. ئه‌ڕته‌شی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش كۆنتڕۆڵی شاری “كه‌ركووك”یان به‌دوای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرت. “حه‌یده‌ر عه‌بادی” سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٨ ئۆكتبۆر فه‌رمانی به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌ چه‌كداره‌كانی له‌ شاری كه‌ركووك دا و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی مه‌حه‌للی به‌ پشتیوانی ناوه‌ندی دژه‌ تێرۆری عێراق، ئه‌منییه‌تی ئه‌مشاره‌ ده‌پارێزن. به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی كاروباری مرۆڤدۆستانه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌غدا، زیاد له‌ ٦١ هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتووانی شاری كه‌ركووك له‌ ماوه‌ی ٤٨ سه‌عاتی ڕابردوودا له‌مه‌ترسی حزووری تاقمی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نێو شاری كه‌ركووك ئه‌م شاره‌یان به‌جێ هێشت‌، به‌ڵام زۆربه‌یان ئێستا به‌ شێوه‌ی ناوه‌ناوه‌ خه‌ریكن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كانیان.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

بێكاری زیاد له‌ دوو هه‌زار كرێكار له‌ ئوستانی كرماشان به‌ دوای بومه‌له‌رزه‌

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی سازمانی سه‌نعه‌ت، مه‌عه‌ده‌ن و بازه‌رگانی ئوستانی كرماشان، به‌ پێی به‌راوه‌رده‌ ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: