ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێك بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز

بە پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، “ئەیووب جەوان پوور”، دانیشتووی گەڕەکی کەریم ئاوای شاری سەقز کە لەماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری سەقزەوە ده‌ستبه‌سه‌ر وڕەوانەی گرتووخانەی سپای پاسداران کرابوو، بۆ زیندانی ناوەندی ئەمشارە گواسترایەوە.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بۆ ئازادکردنیی کاتی ئەیوب جەوان پوور قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی دیاری كراوه‌ و بنەماڵەکەشی بە هۆی هەژارییه‌وه‌، توانای دابین کردنی ئه‌م بڕه‌ پووڵه‌یان نییه. شایانی باسه‌، ناوبراو له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتێكی دیكه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا و به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، “عه‌تا ڕه‌حمان زاده‌” كه‌ ڕێكه‌وتی ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز گواسترایه‌وه‌.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

بێكاری زیاد له‌ دوو هه‌زار كرێكار له‌ ئوستانی كرماشان به‌ دوای بومه‌له‌رزه‌

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی سازمانی سه‌نعه‌ت، مه‌عه‌ده‌ن و بازه‌رگانی ئوستانی كرماشان، به‌ پێی به‌راوه‌رده‌ ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: