نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی هاوڵاتییه‌كی شاری مه‌ریوان

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوڵاتییه‌كی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “محەمەد ڕوبینا”، کە له‌ ٤٠ ڕۆژ لەمەوبەره‌وه‌ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارەوە بە هۆكاری نادیار دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ چارەنووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.
محەمەد ڕوبینا، ٣٨ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی چاڵی سووری سەر بە بەشی “سەرشیو”ی مەریوانە. شایانی باسه‌، ناوبراو لە زەوییەکەی خەریکی کاری کشتوکاڵ بووە کە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە ئەمنییەتیی و قەزاییەکان، ناوبراو تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ مه‌حكووم كردنی هێرشی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ سلێمانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، خۆپیشاندانێكی به‌ربڵاو بۆ‌ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی عه‌فرین و ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: