سه‌پاندنی سزای ١٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر دوو هاوڵاتیی شاری ورمێ

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی مانگی ڕەزبەر، دوو هاوڵاتی شاری ورمێ كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، سه‌رجه‌م به‌ ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.
“کامران موسا زادە” و “فەخرەدین ئەسریس” لە لایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێه‌وه‌ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم هەر کامیان بە ٥ ساڵ زیندان سزا دران. ئه‌م دوو هاوڵاتییه‌ ڕێكه‌وتی ٢٣ی مانگی خه‌رمانان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ له‌ شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. هه‌روه‌ها به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌، دوو چالاكی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز‌ به‌ ناوه‌كانی “زه‌مانه‌ زێویه‌ و مناره‌ مه‌لاوه‌یسه‌ کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٦٠ ملیۆن تمه‌نی لە زیندان ئازاد کران.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

بێكاری زیاد له‌ دوو هه‌زار كرێكار له‌ ئوستانی كرماشان به‌ دوای بومه‌له‌رزه‌

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی سازمانی سه‌نعه‌ت، مه‌عه‌ده‌ن و بازه‌رگانی ئوستانی كرماشان، به‌ پێی به‌راوه‌رده‌ ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: