كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كوردانی دانیشتووی ئه‌مریكا

دوای کۆنتڕۆڵ کردنی شاری کەرکوک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، ژمارەیەک له‌ هاوڵاتییانی کوردی دانیشتووی ئەمریکا، لە به‌رامبه‌ر باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبوونه‌وه‌ و چەند درووشمێکیان وتەوە.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “کوا بەڵێنەکانتان بۆ پاراستنی کوردستان” له‌ئاست ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. لە بەردەوامیى جموجوڵى هێزە عێراقییەکاندا، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئەم هێزانە بەرەو کەرکووک پێشڕەوییان کردووه‌ و ناحییەى تازە، دووزخومارتوو، داقوق، قەرەتەپە، کۆمپانیای غازی باکوور، فڕۆکەخانەی کەرکوک و بنکەى سەربازیى کەیوان و چەند شوێنێکى باشوورى شارى کەرکوکیان کۆنتڕۆڵ کرد.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ مه‌حكووم كردنی هێرشی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ سلێمانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، خۆپیشاندانێكی به‌ربڵاو بۆ‌ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی عه‌فرین و ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: