ئارشیوی مانگانه

بۆ دیفاع لە ئازادی دەستبەجێی مەحموود ساڵحی

ڕۆژی شەممە ٦ ی مانگی خەزەڵوەر مەحموود ساڵحی، هەڵسوڕاوی ناسراو و سیمای بەرچاوی بزووتنەوەی کرێکاری، دوای هاتنەدەر لە نەخۆشخانەی سەقز و ئەنجامدانی دیالیزی کولییەکانی، بە بەرچاوی هاوژینەکەیەوە نەجیبە ساڵحزادە لە لایەن مەئمورانی ئینتیزامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە کرا. کاربەدەستانی ڕژیم ڕایانگەیاند کە :” مەحموود ساڵحی بۆ تەواو کردنی دەورانی مەحکومیەتەکەی گیراوە و براوەتە زیندان.” ئەوە یەکەم جار ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌رحی تاوانه‌كان له‌دژی ڕێبه‌ری كاتالۆنیا

دادستانی ئیسپانیا به‌نیازه‌ “كارلۆس پۆگدیمۆنت” سه‌رۆك و باقی ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی خوجێیی كاتالۆنیا به‌ تۆمه‌تی “ڕاپه‌ڕین” دژی یه‌كپارچه‌ی ئیسپانیا بكێشێنێت دادگا. “ماریانۆ ڕاخۆی” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا به‌نیازه‌ تا بۆ درێژه‌دان به‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌ كاتالۆنیا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ده‌ستوور كه‌ڵك وه‌ربگرێت و دادستانی گشتیی ئیسپانیاش خوازیاری مه‌تره‌ح كردنی تۆمه‌تی “ڕاپه‌ڕین” له‌دژی هه‌ندێك له‌ ڕێبه‌رانی سه‌ربه‌خۆی بارسێلۆنن . ده‌وڵه‌تی ئێستای كاتالۆنیا به‌ڵێنی ...

زورتر بخوینه‌وه

مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردنی مه‌حموود ساڵحی

“سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر” و “شوڕای هاوپشتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ـــ پاریس” له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ڕاگه‌یه‌ندراوه‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردنی “مه‌حموود ساڵحی” ‌ سیما ناسراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێرانیان مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازاد كرانی بێ مه‌رجی ناوبراو و “ڕه‌زا شه‌هابی” و باقی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی بوون. له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌، “ئێمه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ كرێكارییه‌كان ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانه‌كان له‌ شاره‌كانی كوردستان

هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌ شاره‌كانی ماكۆ، سنه‌ و نه‌غه‌ده‌ سێ هاوڵاتییان به‌ تۆمه‌تی جۆراوجۆر ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و هاوكات سێ هاوڵاتیش له‌ شاری سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌وه‌ بانگهێشت كران. به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مۆرڤی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ به‌ناوی “عه‌لی سه‌ید ئیبراهیمی” له‌ شاری ماكۆ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خاوه‌ن پێداویستییه‌كان له‌ سلێمانی

بۆ جارێکی دیکە بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە به‌رامبه‌ر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، له‌ئاست مووچە و بژێوی ژیانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەڵێن، لە ئەمساڵدا تەنها دوو موچەیان پێدراوه‌ کە بۆ هەر مانگێک ٦٠ هەزار دینارە، بەڵام حکومەت پێیان ڕەوا نابینێت. پاش دواکەوتنی مووچە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان مووچەی ١٣ مانگیان لای حکومەتی هەرێمە کە ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتنی كرێكارانی وه‌زه‌خانه‌ی شیروان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، كرێكارانی وه‌زه‌خانه‌ی شیروان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ئاستی له‌ خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها بارودۆخی كاره‌كانیان، درێژه‌یان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان دا و له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ ژوره‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌م وه‌زه‌خانه‌یه‌ زیاد له‌ یه‌ك ساڵه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ‌لاوانی خوازیاری كار له‌ كه‌نگان

هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی ئوستانداری بووشێهر بۆ‌ پڕۆژه‌ی دێهكه‌ده‌ی گه‌شتیاری، كۆمه‌ڵێك له‌ لاوانی بێكار و خوازیاری كاری كه‌نگان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بێكاری و به‌ ویستی پێكهێنانی كار ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لاوانی ناڕازیی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئوستاندار، وێڕای ئاماژه‌دان به‌ بێكاری لاوان و ڕاگه‌یاندنی پێكهێنانی كه‌مپینێك به‌م ئاڕاسته‌یه‌‌، باسیان له‌ كێشه‌وگرفتی بێكاران به‌تایبه‌ت لاوانی خۆێنده‌وار كرد. ناڕازییان له‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

گیانیان له‌ ده‌ستدانی ٩٣٠ هه‌واڵنێر له‌ماوه‌ی‌ ١٠ ساڵی ڕابردوودا

“یۆنیسكۆ” ناوه‌ندی فێركردن، زانستی و كلتوریی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕایگه‌یاند كه‌ ٩٣٠ هه‌واڵنێر له‌ ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٦ له‌ وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. یۆنیسكۆ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌یكه‌ توندووتیژی له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان چووته‌سه‌ره‌ێ، ڕایگه‌یاند، كه‌ هه‌واڵنێران مه‌ترسیان له‌ سه‌ره‌ و له‌ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ده‌ڕفێندرێن، ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌كرێن. یۆنیسكۆ ئه‌م ئاماره‌ی له‌ سه‌روبه‌ندی نیوه‌ی دووهه‌می مانگی نۆوامبر ...

زورتر بخوینه‌وه

در دفاع از آزادی فوری محمود صالحی

روز شنبە ٦ آبان ١٣٩٦ محمود صالحی، فعال شناختە شدە و چهرە برجستە جنبش کارگری، بعد از خروج از بیمارستان سقز و انجام دیالیز کلیەهایش، در حضور همسرش نجیبە صالحزادە توسط ماموران انتظامی دستگیر و به زندان مرکزی این شهر منتقل شد. مقامات رژیم اعلام کردەاند که: “محمود صالحی برای سپری کردن دوران حکم بازداشتش دستگیر و به زندان منتقل ...

زورتر بخوینه‌وه