ئارشیو

زیاد بوونی ئێعدامەکان و ئێعدام بە بەرچاوی خەڵکەوە لە کۆماری ئیسلامیدا

ئامارەکان باس لە زیاد بوونی ژمارەی ئێعدامەکان بە شیوەی گشتی و ئێعدام بە بەرچاوی خەڵکەوە لە مەیدانی شارەکان، بە تایبەت، لەم دوو مانگەی دواییدا دەکەن. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی رۆژانە ژمارەیەک لەو زیندانیانەی لە سلولەکانی مەرگدا لە نۆبەی ئێعدامدان، بە شاراوەیی یان بە بەرچاوی خەڵکەوە بە پەتی سێدارەدا دەکات و گیانیان لێ دەستێنێ. پاساوی دەزگا تەبلیغاتیەکانی ڕژیم بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارە ...

زورتر بخوینه‌وه

بێكاری سه‌دان هه‌زار كرێكاری شاغڵ له‌ سه‌نایعی نه‌وت و گازی ئه‌مریكا

تووفانی “هاروی” كه‌ له‌ هه‌فته‌ ڕابردووه‌وه‌ ئیالاتی تێگزاسی گرتووه‌ته‌وه‌، ١٥ له‌سه‌دی زه‌رفیه‌تی گه‌وره‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وت و گازی ئه‌مریكا له‌ كار خستووه. ئه‌م تووفانه‌ ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئه‌مریكای له‌ ئیالاتی تێگزاس گرتووه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌دان هه‌زار كرێكار كه ‌له‌ شیركه‌ته‌كانی نه‌وت و گازی وه‌ك ئێكسۆن مۆبیل، ئێستاندارد ئۆیل و فیلیپس كار ده‌كه‌ن، بێكار بن. سه‌ره‌ڕای وێرانی زۆر، ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕێككه‌وتنی ئاڵمان و میسر له‌سه‌ر قه‌یرانی په‌نابه‌رێتی

ده‌وڵه‌تانی ئاڵمان و میسر بۆ به‌رگرتن له‌ كۆچكردن له‌ لێواره‌كانی میسر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی قاچاخی ئینسان، ڕێككه‌وتوون. هاوكات له‌گه‌ڵ واژۆ كردنی ڕێككه‌وتن نامه‌ی ئاڵمان و میسر، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێبه‌رانی چوار وڵاتی ئۆروپایی ئاڵمان، فه‌ڕانسه‌، ئیتالیا و ئیسپانیا وێڕای ڕێبه‌رانی سێ وڵاتی ئه‌فریقایی نیجێر، چاد و لیبی له‌ پاریس دانیشتنێكی تایبه‌تیان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی په‌نابه‌رێتی به‌ڕێوه‌ ده‌بن. بابه‌تی سه‌ره‌كی ...

زورتر بخوینه‌وه

سوئیستفاده‌ی جنسی له‌ منداڵان و كچان له‌ ته‌له‌عفه‌ر له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی

له‌گه‌ڵ كونتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی شاری ته‌له‌عفه‌ر، هه‌ندێك له‌ ڕاپۆرته‌كان باس له‌ ئه‌گه‌ری قه‌تڵوعام یاخود سوئیستفاده‌ی جنسی له‌ منداڵان و كچانی ئه‌سیر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن. نزیكه‌ی ٦٠٠ كه‌س له‌ كچان، ژنان و منداڵانی ئیزه‌دی له‌ شاری ته‌له‌عفه‌ر ئه‌سیری داعش بوون. ئێستا دوای كونتڕۆڵ كردنه‌وه‌ ئه‌م شاره‌، ده‌وترێت ته‌نها ٧ كه‌س له‌م ٦٠٠ كه‌سه‌ ئازاد كراون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌قینه‌وه‌ له‌ نزیك سفاره‌تی ئه‌مریكا له‌ كابۆل

وزاره‌تی ناوخۆیی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند، له‌ ئاكامی هێرشێكی خۆكووژی له‌ كابۆل هه‌تا ئێستا چوار كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. وته‌بێژی وزاره‌تی ناوخۆیی ئه‌فغانستان وتوویه‌تی، ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر وروودی شوعبه‌ی بانكێك له‌ نزیك سفاره‌تی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی مه‌كروریانی كابۆل ڕوویداوه‌. هێرش بۆ سه‌ر‌ كابۆل بانك له‌ ئه‌فغانستان بێ پێشینه‌ نیه‌. هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار هێرش كراوه‌ته‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ناڕه‌زایه‌تیی جووتیارانی فه‌ڕانسه‌ له‌ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت

سیاسه‌تی ناسه‌قامگیری ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ جووتیاران و ئاژه‌ڵدارانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕن. به‌وته‌ی جووتیارانی ناڕازیی، سیاسه‌تی ناسه‌قامگیری ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌ بووه‌ته‌ هۆی بێ هیوایی جووتیاران و ئاژه‌ڵداران، به‌ جۆرێك كه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، یه‌كێكی دیكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ جووتیاران و ئاژه‌ڵداران له‌ئاستی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌، دابه‌زینی قیمه‌ت و هاتنه‌خوارێی به‌شی به‌رهه‌مهێنانی فه‌ڕانسه‌ بووه‌. ده‌شڵێن، ...

زورتر بخوینه‌وه

هاتنی تووفان و هه‌ستانی لافاو له‌ تێگزاسی ئه‌مریكا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی هاتنی تووفان و هه‌ستانی لافاو له‌ ئه‌یاله‌تی تێگزاسی ئه‌مریكا، زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر وه‌به‌ر شاری “هیۆستۆن” كه‌وتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ ئاواره‌ بوون. كارناسان چوارچێوه‌ی زیانه‌كانی ئه‌م تووفانه‌ كه‌ به‌ “هاروی” ناسراوه‌، له‌گه‌ڵ تووفانی “كاترینا” هه‌ڵسه‌نگاندووه‌. كارناسانی دامه‌زراوه‌ی زانیاریی بیمه‌ ده‌ڵێن، بۆ دیاری كردنی ڕێژه‌ی درووستی زیانه‌كان، پێویستیان به‌ كات هه‌یه‌ چۆنكه‌ تووفان هه‌روا به‌رده‌وامه‌. ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ گیان له‌ده‌ستداین كرێكارێكی ساختمانی

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، سه‌دان كه‌س له‌ هاوڵاتیانی شاری سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك كه‌ به‌ هۆی ئاگرتێبه‌ردانی بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ لایه‌ن ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی شاره‌داریی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا، له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان وێڕای هه‌ڵگرتنی ته‌رمی ئه‌م كرێكاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری موحاكمه‌ و سزادانی ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی ئه‌م كرده‌وه‌ دژه‌ ئینسانییه‌ بوون. ...

زورتر بخوینه‌وه

بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كه‌ركووك بۆ به‌شداری له‌ ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی ئوستانی كه‌ركووك له‌ باكووری ڕۆژئاوای عێراق په‌سه‌ندی كردووه‌ كه‌ ئه‌م ئوستانه‌ له‌ ڕێفراندۆمی مانگی داهاتووی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شداری بكات. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب و توركمه‌نی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌ دژایه‌تییان كردووه‌. كه‌ركووك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ له‌ ژێر كونتڕۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایه‌، وه‌ك به‌شێك له‌م هه‌رێمه‌ به‌ ئه‌ژمار نایه‌ت. هه‌مووكات له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ نێو ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چه‌ند كه‌س له‌ ئادانای توركییه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، پۆلیسی توركییه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر خانووی هاووڵاتیانی شاری ئادانای توركییه‌ و ٨ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، پۆلیسی توركییه‌ به‌ شێوه‌ی هاوكات له‌ دوو گه‌ڕه‌كی سیحان و یورگیری شاری ئادانای توركییه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر خانووی هاوڵاتییان و ٨ كه‌سی لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و بۆ ناوه‌نده‌كانی پۆلیس گوازراونه‌ته‌وه‌. پولیس له‌م هێرشه‌دا خه‌ساره‌تێكی زۆری به‌ خانوو ...

زورتر بخوینه‌وه