ئارشیو

هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خانه‌نشینی پێشوه‌خته‌ی هه‌زاران كارمه‌ندی فه‌له‌ستینی

ته‌شكیلاتی خۆبه‌ڕێوه‌بری فه‌له‌ستین باسی له‌ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ خانه‌نشینی پێشوه‌خته‌ی ٦ هه‌زار كه‌س له‌ كارمه‌ندانی به‌شه‌ گشتییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ كرد، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوودا، حقووقه‌كانیشیان ناوه‌ناوه‌ كه‌م كراوه‌ته‌وه‌. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ته‌شكیلاتی خۆبه‌ڕێوه‌بری فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاندبوو كه‌ به‌نیازه‌، ٦ هه‌زار كه‌س له‌ كارمه‌ندانی به‌شه‌ گشتییه‌‌كان زووتر له‌ كاتی خۆی، خانه‌نشین بكات، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌ری بیرۆڕای گشتیی و ترس ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٣١ كه‌س له‌ ئه‌فغانستان

لێپرسراوانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە وێلسوالی “هێلمەند” لە باشووری ئەفغانستان، لانیكه‌م ١٣ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٨ کەسی دیکەش برینداربوون. “والی هێلمەند ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە بازاڕێکی ناوەندیی ئه‌م وێلسوالییه‌ ڕوویداوە، کە له‌ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ نێوان هێزەکانی ئه‌ڕته‌ش و هێزه‌كانی تاڵه‌بان شه‌ڕ و پێكدادن له‌ئارادا بووه‌. سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوە، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ناوچەی ...

زورتر بخوینه‌وه

دەرسەکانی مانگرتنی شێلگیرانەی مۆعەلیمان لە وڵاتی پێرۆ

لە ڕۆژی ٢٢ی مانگی جۆزەداندا مامۆستایانی قوتابخانە و کودەکستانەکانە دەوڵەتییەکانی وڵاتی پێرۆ دەستیاندایە مانگرتنێکی گشتیی. سەرۆک کۆماری پێرۆ له‌ لێدوانێكیدا دژ به‌ كومیته‌كه‌ قسه‌ی كرد و ئەوانی بە تیرۆریست ناوبرد. ئەو کۆمیتەیەی کە له‌ لایه‌ن سه‌رجه‌م بەدەنەی یەکێتیی مامۆستایان هەڵیبژاردبوو. مانگرتنکە سەرەتا لە گرنگ ترین ناوچەی گەشتیاری پیرۆوە بە داخوازی ” باشتر بوونی بارودۆخی کاری” دەستی پێکردبوو حەفتەیەک دواتر ٢٥ ...

زورتر بخوینه‌وه

شه‌پۆلی نوێی كۆكردنه‌وه‌ی ماهواره‌كان له‌ ناوچه‌ی ئاڵه‌شین و هه‌وشار

هێزەکانی رژیم لە ناوچەی “ئاڵەشین”ی سه‌ر به‌ شاری بۆکان و شاری سایین قەڵای ناوچەی هەوشار شەپۆلێکی دیکە لە کۆکردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتیانیان دەستپێکردۆتەوە. له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چەند کەسێک لە هێزەکانی رێژیم سەر بە پاسگای “مەحموودجغ”ی شاری سایین‌قەڵا، هەڵیانکوتایە سەر ئاوایی “حاجی ئاوا” لە ناوچەی ئاڵەشین و دەستیان بەسەر چەند دەزگا سێڵی ماهوارەی خەڵکی ئەم ئاواییەدا گرت کە له‌گه‌ڵ رەخنەی توندیخەڵکی ئه‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكاره‌ برینداره‌كه‌ی شاری سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و كرێكاره‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئاگرتێبه‌ردانی ماڵێكی مه‌سكوونی نیوه‌ كاره‌ له‌ مه‌یدانی نه‌بوه‌تی شاری سنه‌ به‌ سه‌ختی تووشی حاڵه‌تی سووتان هاتبوو، شه‌وی ڕابردوو گیانی له‌ده‌ستد. “مۆسلیح حسێنی”٢٣ ساڵ ته‌مه‌ن كه‌ وێڕای كرێكارێكی دیكه‌ له‌ بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ حاڵی پشوودان بوون، به‌هۆی ئاگرگرتنی بیناكه‌ تووشی حاڵه‌تی سووتان هاتن كه‌ ده‌ستبه‌جێ گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ...

زورتر بخوینه‌وه

كێشه‌ی كه‌م ئاوای له‌ ٢٢ ئاوایی مهاباد

به‌پرسی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی شاری مهاباد ڕایگه‌یاند، ٢٢ ئاوایی ئه‌مشاره‌ كه‌ له‌خۆگری ١١ له‌سه‌دی سه‌رجه‌م ئاواییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه‌، تووشی كێشه‌ كه‌م ئاوی بوونه‌ته‌وه‌. “كه‌ماڵ حه‌سه‌نی نالووسی” له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێریی ئیرنا ڕایگه‌یاند، ئێستا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری جۆگه‌له‌ ئاوه‌كان له‌ئاست چه‌ند ساڵی ڕابردوو، ١٦ ئاوایی به‌شی خه‌لیفان و ٦ ئاوایی به‌شی ناوه‌ندیی مهاباد له‌گه‌ڵ كێشه‌ كه‌م ئاویی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌.

زورتر بخوینه‌وه

برینداربوونی هاوڵاتییه‌ك له‌ ناوچه‌ی سه‌قز به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی ئاوایی “تازاوا”ی باشماخ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت و له‌ ئه‌نجامدا به‌ سه‌ختی بریندار بوو. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی “شۆڕش قادر په‌ناه” و دانیشتووی ئاوایی “تازاوا”ی باشماخ كه‌ به‌مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانی ڕووی كردبووه‌ شاخه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ لایه‌ن پاسگای ئه‌م ناوچه‌یه‌ ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت ...

زورتر بخوینه‌وه

ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی گشتیاری گڵین

ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی خه‌رمانان، بڵیندایه‌كانی ناوچه‌ی گشتیاری “گڵین” ناسراو به “بانه‌ گڵ”ی سه‌ر به‌ شارستانی “گیلانغه‌رب” ئاگری تێبه‌ر بوو. به پێی هه‌واڵی گێشتوو، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ سه‌رئه‌نجام ساعه‌تی ٧ی ئێوارێ و دوای ٧ كاتژمێر به‌ هه‌ۆلی خه‌لكی ناوچه‌كه‌ و هه‌لسوڕاوانی ژینگه‌پارێز، ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌‌. به‌راو‌رد ده‌كرێت كه‌ زیاتر له ٥٠ هێكتار له‌ له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ سووتابێت. شایانی باسه‌ له سه‌ره‌تای ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندانی قه‌راردادی له‌ كه‌ركووك

ژوماره‌یه‌ك له‌ کارمەندانی قه‌راردادی كه‌ لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک دامەزراون، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی بڕی ٥ مانگە مووچ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئەم کارمەندانە کە ژومارەیان ٣٥٠ کەسە یەکەمجار نییە کە بۆ داواکردنی مافەکانیان ده‌ست ده‌ده‌نه‌ كۆبوونه‌وه‌، بەڵام بەرپرسانی کارەبای کەرکووک ڕایانگه‌یاندووه‌ کە لە بەغداوە مووچه‌ی مانگانەیان بۆ دابین ناکرێت. “یاڵچین مەهدی” بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکووک رایگەیاند، هەرچەندە نووسراوی رەسمییان بۆ ...

زورتر بخوینه‌وه