ئارشیو

گه‌مارۆی شاری ته‌له‌عفه‌ر له‌ لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی عێراق و هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ڕته‌شی عێراق و هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تاقمی “داعش” له‌ ته‌له‌عفه‌ر به‌ ته‌واوی گه‌مارۆ دراوه‌. ئه‌ڕته‌شی عێراق به‌ پشتیوانی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی ئه‌مریكا توانیویه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه‌ كه‌ ئۆپراسیۆنی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستی پێكردووه‌، ئه‌م شاره‌ به‌ ته‌واوی گه‌مارۆ بدات. به‌ پێی لێدوانی وته‌بێژی ئه‌ڕته‌شی عێراق، ٢ هه‌زار كه‌س له‌ چه‌كدارانی داعش له‌ شاری ته‌له‌عفه‌ر دان. ته‌له‌عفه‌ر له‌ ٧٠ كیلومێتری ...

زورتر بخوینه‌وه

قوربانی بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌ هۆی هێرشه‌ تێرۆریسیته‌كان له‌ ساڵی ڕابردوودا

ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات كه‌ له‌ هێرشه‌ تێرۆریستییه‌كانی ساڵی ٢٠١٦ی زایینییدا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ٣٤ هه‌زار كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانیانی دانیشتوی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن. به‌ پێی ڕاپۆرتێك كه‌ دانشگای میرله‌ندی ئه‌مریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵی ٢٠١٦ی زایینییدا سه‌رجه‌م ١٣ هه‌زار و ٤٠٠ هێرشی تێرۆریستی له‌ جیهان ڕوویانداوه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٦دا زیاتر له‌ هه‌موو ساڵێكی دیكه‌ هێرشی تێرۆریستی له‌ ئۆروپا ...

زورتر بخوینه‌وه

خراپ تر بوونی بارودۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵكی سه‌ر سنووره‌كان له‌گه‌ڵ سازكردنی دیواری نێوان توركییه‌ و ئێران

دیواری سنووری توركییه‌ و ئێران كه‌ سازكردنی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركییه‌وه‌ ده‌ستی پێكرا و له‌گه‌ڵ پێشوازی حكومه‌تی ئێران به‌ره‌وڕوو بووه‌وه‌، بارودۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵكی سه‌ر سنووره‌كانی به‌شی باشووری ڕۆژئاوای ئێران، دژوارتر ده‌كات. به‌ وته‌ی به‌رپرسی گشتی “ئێتحادییه‌ی ته‌عاونی مه‌رزنشینانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی” له‌گه‌ڵ سازكردنی ئه‌م دیواره‌، بارودۆخی خه‌ڵكی سه‌ر سنوور خراپتر ده‌بێت. به‌شێكی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی سه‌ر سنووری ئه‌م ناوچه‌یه‌، به‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ئه‌زیه‌ت و ئازاری ده‌ستفرۆشێك له‌ مه‌ریوان له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی شاره‌داریی

مه‌ئمورانی شاره‌داریی ڕژیم له‌ شاری مه‌ریوان ده‌ستفرۆشێكیان دایه‌ به‌ لێدان و سووكایه‌تیی پێكردن. دوای هێرشی مه‌ئموریانی شاره‌داریی بۆ سه‌ر ئه‌م ده‌ستفرۆشه‌، ناوبراو له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌م كرده‌وه‌یه‌ی مه‌ئمورانی شاره‌داریی كه‌لوپه‌له‌كه‌ی خۆی ئاگر تێبه‌رداوه‌. ئه‌م كاره‌ بووه‌ته‌ هۆی تووڕه‌یی و بێزار بوونی خه‌ڵك له‌ مه‌ئمورانی شاره‌داریی.

زورتر بخوینه‌وه

بریندار بوونی كاسبكارێك له‌ بانه‌

كاسبكارێكی خه‌ڵكی شاری بانه‌ به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌م شاره‌ بریندار بوو. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌رمانان، كاسبكارێك به‌ ناوی “نژاد فه‌ره‌ج پووریان” خه‌ڵكی ئاوایی “كێلێ”ی سه‌ر به‌ شاری بانه‌، به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی چوار فیشه‌كی به‌ر ده‌كه‌وێت و به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت. ناوبراو بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌كانی گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ...

زورتر بخوینه‌وه

داواكاری یه‌كێتیی كرێكارانی خزمه‌تگوزاری گشتی كانادا بۆ ئازادكرانی ڕه‌زا شه‌هابی

یه‌كێتی كرێكارانی خزمه‌تگوزاری گشتی كانادا له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ عه‌لی خامنه‌یی و حه‌سه‌ن ڕووحانی، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ ئه‌زیه‌ت و ئازاری ڕه‌زا شه‌هابی و ئازادكرانی خێرای ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ بوون. یه‌كێتیی كرێكارانی خزمه‌تگوزاری گشتی كانادا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ڕه‌زا شه‌هابی به‌ دوای درێژه‌ی مانگرتن له‌خواردن، ده‌وڵه‌تی ئێرانی به‌ به‌رپرسی گیانی ناوبراو ڕایگه‌یاند. ئه‌م یه‌كێتییه‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، له‌ داواكاری ...

زورتر بخوینه‌وه

خۆپیشاندانی چالاكانی مافی ژنان له‌ مه‌ڕاكێش

به‌ دوای ده‌ستدرێژی جنسی چه‌ند پیاو بۆ سه‌ر كیژۆڵه‌یه‌ك له‌ شاری “كازابلانكا”ی مه‌ڕاكێش، چالاكانی مافی ژنان له‌ چه‌ندین شاری ئه‌م وڵاته‌ له‌دژی ده‌ستدرێژه‌ی بۆ سه‌ر‌ ژنان ناره‌زایه‌تیان ده‌ڕبری. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ هه‌واڵنێریی فه‌رانسه‌”، نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له‌ چالاكانی مافی ژنان له‌ كازابلانكا ده‌ستیاندایه‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌دژی ده‌ستدرێژه‌ی بۆ سه‌ر ژنان له‌م وڵاته‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه‌ به‌ ئاماده ‌بوونی ٢٠٠ ...

زورتر بخوینه‌وه

بێكاریی سه‌دان كرێكاریی هێندی له‌ عه‌ڕه‌بستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، پێداچوونه‌وه‌ی عه‌ڕه‌بستانی سعوودی له‌ یاسای كاری به‌ بیانووی دامه‌زراندنی هێزی كاری نێوخۆیی، بووه‌ته‌ هۆی بێكار بوونی سه‌دان كرێكاری بیانیی و هێندی له‌م وڵاته‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م بڕیاره‌ عه‌ڕه‌بستانی سعوودی به‌دوای دابه‌زینی قیمه‌تی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی بوودجه‌ی ئه‌م وڵاته‌ و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی عه‌ڕه‌بستان به‌دوای هێرشی نیزامی بۆسه‌ر وڵاتی یه‌مه‌ن له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س به هۆی رووداویی هاتووچۆ

به پێ هه‌والی گێشتوو، له‌ئه‌نجامی پێكدانانی دوو ده‌زگا ئۆتۆمبێل له جادده‌ی “كامیاران ـــ كرماشان”، لانیكه‌م ٥ هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه كه له نزیك ئاوایی “قاڵ”ی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان ڕوویدا، لانیكه‌م ٥ كه‌س كه هموویان دانیشتووی شاری كامیاران بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.

زورتر بخوینه‌وه