ئارشیو

تەرحی کاروەرزی هێرشێکی دیکە بۆسەر مافەکانی کرێکاران

بەپێی ڕاپۆتی هەواڵنێریی مێهر ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٦ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تەعاون، کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی کوردستان ڕایگەیاندەوە کە تا ئێستا نزیکەی ٨ هەزار کەس لە سامانەی کاروەرزیدا ناو نووسیان کردووە. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرییه‌كانی ڕژیم، ” ئەحمەد ڕەشیدی ڕۆژی دووشەممە لە سێهەمین جەلەسەی کارگرووهی کارناسی ئیشتیغاڵی ئوستانی کوردستان کە لە سالۆنی شەهیدانی دەوڵەت بەڕێوەچوو، بە ئاماژە کردن بەوەیکە ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی خۆكووژی له‌ باشووری ئه‌فغانستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی” بی بی سی” ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، هێرشبه‌رێك هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازان و مه‌ئموورانی پۆلیسی ئه‌فغانستان له‌ و‌یالاتی هێلمند كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ٤٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون. پۆلیسی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند ئه‌م هێرشه‌ له‌ شاری “له‌شكه‌رگاه‌” له‌ لایه‌ن هێرشبه‌رێك و له‌ ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجام دراوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌ ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٠ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی كرێكارانی كارخانه‌ی ئازار ئابی ئه‌راك

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ژوماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ئازار ئابی ئه‌راك، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كارفه‌رما و به‌رپرسان ڕده‌ باڵای ئۆستانی مه‌ركه‌زی سه‌باره‌ت به‌ دانی هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ری ئه‌م ئۆستانه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی كارخانه‌ی ئازار ئابی ئه‌راك له‌ ماوه‌ی مانگه‌كانی جۆزه‌ردان، پۆشپه‌ر و گه‌لاوێژ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی چه‌ندین مانگ هه‌قده‌ست ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی فوولاد میانه‌

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ژوماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی ئه‌زه‌ربایجان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌گۆرینی قه‌راردادكانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ ٣٠٠ كه‌س ده‌بن، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كاتی قه‌رارداده‌كانیان له‌ ٨٩ ڕۆژه‌وه‌ بۆ یه‌كساڵه‌ بوون. كرێكاران له‌مباره‌وه‌ ده‌ڵێن، به‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌، كرێكارانی قه‌راردادی نه‌یانتوانی له‌ شوێنی كاره‌كانیان ئاماد بن و ...

زورتر بخوینه‌وه

ئێعدامی سێ به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ڕه‌جایی شار و بناو‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانوونی “نا بۆ زیندان، نا بۆ ئێعدام” ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی خه‌رمانان، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زای ڕژیم سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج و بناو ئێعدام كران. تۆمه‌تی دوو كه‌س له‌ به‌ندكراوان كه‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان ڕاپێچی سلوولی تاكه‌كه‌سی كرابوون، “قه‌تڵ” ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان ڕۆژدا، به‌ندكراوێكی دانیشتووی شاری بناو به‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

خنكانی هاوڵاتییه‌ك له‌ ئاوایی شێخ سڵه‌ی سه‌لاسی باواجانی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌رمانان، تازه‌ لاوێكی دانیشتووی جوانڕۆ له‌ كاتی مه‌له‌ كردندا له‌ ئاوایی “شێخ سڵه”‌ی سه‌ر به‌ سه‌لاسی باواجانی، گیانی له‌ده‌ستدا. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م تازه‌ لاوه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی هۆكانی له‌ مه‌ودای ئاوایی “شێخ سڵه‌” و “بانی نار” له‌سه‌ر حه‌دی سنووری ئێران و هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی مه‌له‌ كردن بوو، به‌هۆی ناشاره‌زا بوون له‌ مه‌له‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

زورتر بخوینه‌وه

خۆپیشاندانی كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سیاستی ڕیازه‌تی له‌ ئاڕژانتین

ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ كرێكاران و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌ گرینگه‌كان له‌ ئاڕژانتین به‌ ڕێپێوان له‌ شه‌قامه‌كانی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته و‌ له‌سه‌ر داواكاری پێكهێنانی كاری زۆر له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، به‌ سیاستی ڕیازه‌تی سه‌رۆك كۆماری ڕاستگه‌رای ئاڕژانتین ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ڕبری. یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كان له‌ ئاڕژانتین ده‌ڵێن، كه سیاسته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ له ‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران بووه‌. نوێترین زانیاریه‌كان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی كار ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هێرشی ئاسمانی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌ ناوخۆییه‌كان، به‌هۆی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ سه‌ر هۆتلێك له‌ یه‌مه‌ن، نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. ڕاپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م هێرشه‌ له‌ هوتلێك له‌ نزیكی باكووری سه‌نعا پێته‌ختی یه‌مه‌ن ئه‌نجام دراوه‌. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌ هێرشگه‌لێكی هاوبه‌ش له‌ دژی شیعه‌كانی حووسی له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌ن. له‌ كاتی ده‌ستپێكی ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی تێراوێرس سازی مێترۆ

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و پێرسۆنێلی په‌یمانی كارخانه‌ی ” تێراوێرس سازی”، به‌رهه‌مهێنه‌ری قه‌ته‌عاتی بتۆنی كه‌ له‌ سازكردنی ڕێگای مێترۆی شاری چالاكی ده‌كات، به‌ كۆبوونه‌وه له‌ به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری ڕژیم له‌ تاران، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخی كارییان بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن، له‌ماوه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا كارخانه‌ی تێراوێرس سازی به‌ هۆكاری نادیار داخراوه‌. له‌گه‌ڵ داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌، لانیكه‌م ٣٠ كرێكار بێكار بوون. كرێكاران ...

زورتر بخوینه‌وه