ئارشیو

ناڕه‌زایه‌تیی له‌ دژی سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ

له‌ جه‌ریانی سوخه‌نڕانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ شاری “فینیكس”، ناوه‌ندی ئیالاتی ئاریزونا، هه‌زاران كه‌س له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ هه‌ڵوێستی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی ناوبراو، ده‌ستیان دایه‌ خۆپیشاندان. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانی نه‌یار، گازی فرمێسكڕێژی به‌كار هێنا. دۆناڵد ترامپ له‌ سوخه‌ڕانیه‌كه‌یدا پشتیوانی له‌ هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان لایه‌نگران و نه‌یارانی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی كرد و ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی به‌ هۆی ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی خۆكووژی بۆ سه‌ر ڕیزی هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌شی ئه‌فغانستان له‌ هێلمه‌ند

به‌ هۆی هێرشێكی خۆكووژی له‌ ویلایه‌تی هێلمه‌ند، لانیكه‌م ٥ كه‌س كوژران و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، كه‌ كه‌سانی مه‌ده‌نی و نیزامیان له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ له‌ كاتێكدا ڕوویدا كه‌ سه‌ربازانی ئه‌ڕته‌ش بۆ وه‌رگرتنی حقوقی مانگانه‌ی خۆیان له‌ به‌ر شۆعبه‌ی بانكێكدا كۆببونه‌وه‌. ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین ته‌قینه‌وه‌ی خۆكووژی دوای ڕاگه‌یاندنی ستراتیژیی نوێی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستانه‌. تاقمی تاڵیبان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌. ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی بێكاری ١٢٠ی كرێكاری مه‌عده‌نێك له‌ تێكاب

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “ئیلنا”ی سه‌ر به‌ ڕژیم، چالاكی “مه‌عده‌نی زێڕی زه‌ڕشۆران” هه‌روا ڕاوه‌ستاوه‌ و جگه‌ له‌ حه‌ره‌سه‌كان له‌ كۆی ١٢٠ كرێكار، هیچ كه‌سێكی دیكه‌ له‌م واحێده‌ مه‌عده‌نییه‌دا كار ناكات. كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ له‌مباره‌وه‌ ڕایانگه‌یاند، هه‌تا ئێستا به‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی كارفه‌رما نه‌یانتوانیوه‌ لای ئیداره‌ی كاری ئه‌م شارستانه‌ سكاڵا تۆمار بكه‌ن. وتیشیان هه‌موو جارێك كه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی سه‌رجه‌م ٤ كه‌س له‌ تیكاب و بانه‌

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژم ٤ كه‌سیان له‌ تیكاب و بانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم سێ که‌سی خەڵکی گوندی “ئەحمەداوا” بە ناوەکانی “حامید سەبزی، بێهزاد بەرادەران و سامان سەبزی”یان له‌ تیكاب دەسبەسەر کرد. هه‌روه‌ها به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دیمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، سارا ڕۆسته‌می ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵان و خه‌ڵكی شاری ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی كرێكاران و مۆعه‌لیمان له‌گه‌ڵ ڕه‌زا شه‌هابی

له‌ چوارده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی ڕه‌زا شه‌هابی، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری، كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمان وێڕای هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلێسی ڕژیم، چوون بۆ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زا شه‌هابی و له‌گه‌ڵ ناوبراو هاوپشتی خۆیان ڕاگه‌یاند. ڕه‌زا شه‌هابی، هه‌ڵسووڕاوی ناسراوی كرێكاری ئێران له‌ حاڵێكدا چوارده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی تێپه‌ڕ ده‌كات كه‌ ده‌یان كه‌س له‌ كرێكاران و مۆعه‌لمان و شه‌ش ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی یاسووج

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بۆ چه‌ندمین جار له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌دا، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی یاسووج له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی ٣ مانگ هه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری ڕژیمی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌سن، ڕایانگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ هه‌ركامیان ٨ ساڵ پیشینه‌ی كاریان هه‌یه‌ و بیمه‌ن‌، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی هه‌موو ڕۆژێك به‌ بیانووی پروپوچ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی فه‌رهه‌نگیانی مه‌سكه‌نی ئیساری قه‌رچه‌كی سره‌ به‌ وه‌رامینی تاران

به‌ پێ ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رهه‌نگیانی شارستانی قه‌رچه‌كی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ته‌حوێڵ نه‌درانی خانووه‌كانیان له‌ لایه‌ن ته‌عاونی مه‌سكه‌نی ئیساری فه‌رهه‌نگیان و هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیفی چه‌ند ساڵه‌یان، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌م شارستانه‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پارچه‌ نووسراوه‌، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و كێشانه‌ بوون كه‌ بۆ ته‌عانی مه‌سكه‌ن پێك هاتووه‌. به‌ وته‌ی ناڕازییان كه‌ نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س ده‌بوون، ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ بێ شناسنامه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلێس

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ته‌سنیم”، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌ شناسنامه‌یان نییه‌، بۆ چه‌نده‌مین جار به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی چه‌ندین ساڵه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلێسی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌. به‌ وته‌ی ناڕازییان، له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئێرانین كه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ هاوسه‌ره‌كانیان بیانین، شناسنامه‌یان نییه‌. زۆرێك له‌م بنه‌ماڵانه‌ ٣٠ ساڵه‌ له‌ ئێران ژیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ هاوسه‌ره‌كانیان ئێرانی ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ ده‌ستدانی ٤ كرێكار و مه‌سمووم بوونی ٢١ كه‌سی دیكه‌ له‌ شوێنی كار

به‌ پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌ هۆی چه‌ند ڕووداوی جیا جیا له‌ شاره‌كانی سمنان، مشگین شار، به‌سته‌ك و قوم، لانیكه‌م ٤ كرێكار گیانیان له‌ ده‌ستدا و ٢١ كه‌س دیكه‌ش مه‌سمووم بوون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ٢١ كرێكاری شیفتی شه‌و، كه‌ له‌ كارگایه‌كی سه‌نعه‌تی له‌ سمنان خه‌ركی كار بوون، به‌ هۆی خوارده‌مه‌نی ماوه‌به‌سه‌رچوو مه‌سووم بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری ئه‌مشاره‌ كران. له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه