ئارشیو

ڕاپۆرتی سیاسی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە پەسندکراوی کۆنگرەی حەفدەهەم سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی نێوڕاست

ئەلف، خاوەرمیانە بۆتە مەیدانی ڕقابەتە ئیمپڕیالیستیەکان و هێزە ناوچەییەکان. روسیە گەڕاوەتەوە بۆ نێو گۆڕەپانی ڕقابەتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دەوڵەتی ئه‌مریکاش ئیتر زلهێزێکی بێ ڕکابەر نییە لەم ناوچەیەدا. ڕوسیە هەوڵ ئەدات جێگا پێی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، لە یەکەم هەنگاودا لە ڕێگای سوریەوە، قایم بکات. لەم پێوەندەدا لە زەرفیەتەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانیش کەڵک وەردەگرێت. کێشمەکێشەکانی ئێستا لە نێوان ئامریکا و روسیەدا ...

زورتر بخوینه‌وه

خۆپیشاندان له‌دژی ڕێپێۆانی نێئۆنازیه‌كانی له‌ بێرلین

به‌ دوای بانگه‌وازی حیزبه‌ چه‌په‌كان و سه‌ندیكا جۆراوجۆره‌كان، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕێپێوانی نێئۆنازییه‌كان، چوونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. نێئۆنازیه‌كانی به ‌بۆنه‌ی سیهه‌مین ساڵڕۆژی مه‌ردنی جێگه‌ری هیتلر له‌ بێرلین ڕێپۆانیان كرد. لاوانی دژه‌ فاشیست، سندیكا و حیزبه‌كان له‌ چه‌ند خاڵ له‌ ڕێگه‌ی ڕێپێوانه‌كه‌ به‌ هه‌ڵدانی خێوه‌تی جۆراوجۆر و قسه‌ وباس، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی كه‌ ئیزنی ڕێپێوانی فاشیسته‌كانیان داوه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ٥ هاوڵاتیی له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، ٥ هاوڵاتیی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، ٥ هاوڵاتیی خه‌ڵكی ئاوایی مێراو له‌ ناوچه‌ی ژاوه‌ۆری سنه به‌ ناوه‌كانی “سیروان ڕۆستەمی، وەكێڵ ڕۆستەمی، خواڕەحم عەلیپور، حاتم عەلیپور و  شوعەیب محەممەدی” به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه‌.

زورتر بخوینه‌وه

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ستۆكهۆڵم

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ئاگۆستی ٢٠١٧ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژی ١٣٩٦ له‌ ستۆكهۆڵم پێته‌ختی وڵاتی سۆئێد له‌سه‌ر بانگه‌وازی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب له‌مشاره‌، ڕێوڕه‌سمێكی شكۆدار له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب كه‌ له‌ شاره‌ نزیكه‌كانی ستۆكهۆڵمه‌وه‌ به‌شدار بوون، به‌ڕێوه‌چوو. ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی شه‌پۆلی ده‌ركران و بانگ كردنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

“سندیكای كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌” باسی له‌ درێژه‌ی شه‌پۆلی ‌ده‌ركران و بانگ كردنی كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌‌ كرد. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ دوای كۆتایی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ كه‌ بۆ چه‌ندین هه‌فته‌ درێژه‌ی هه‌بوو، به‌ڕێوبه‌ری شیركه‌ت، له‌ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا به‌ جێگه‌ی پێڕاگه‌یشتن به‌ وه‌یست و داواكارییه‌كانیان، ده‌ستی داوه‌ته‌ ده‌ركرانی كرێكاران و له‌ ماوه‌ی ...

زورتر بخوینه‌وه

داواكاری كۆنفێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتییه‌ كرێكاریه‌كان بۆ ئازادكرانی ڕه‌زا شه‌هابی

“شارۆن بارۆ” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنفێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كان، له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ “حه‌سه‌ن ڕووحانی”، خوازیاری ئازادكرانی خێرا و بێ شه‌رت و مه‌رجی ڕه‌زا شه‌هابی، ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێدی ئۆتوبوسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر بوو. ڕه‌زا شه‌هابی، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له‌ ئێستادا ١٣ ڕۆژه‌ له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ حوكمی ده‌ركراو له‌ دژیی و بارودۆخی به‌ندكراوانی سیاسی و ...

زورتر بخوینه‌وه

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ نه‌سرئابادی ئیسفه‌هان

له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به‌ندكراوێك له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ ئیسفه‌هان ئێعدام كرا. سه‌رۆكی گشتی دادگوسته‌ری ئێسفه‌هان ڕایگه‌یاند، كه‌ حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به‌ تۆمه‌تی قه‌تڵ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ دیوانی باڵای وڵات ته‌ئید كرابوو، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ نه‌سرئابادی ئێسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو. به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئاشكرای بڕیاری ئێعدام و به‌تایبه‌ت ئێعدام له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك، له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی هه‌ڵسوراوان و ناوه‌نده‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نیی له‌ ئه‌فغانستان

نووسینگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌رباره‌ت به‌ كوشتاری خه‌ڵك له‌ “میراز ئۆله‌نگ”، پێشت ڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ ٣٦ كه‌سی مه‌ده‌نیی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی تاڵه‌بان و تاقمی ئیسلامیی داعش كوژراون. شاندی یارمه‌تیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئه‌فغانستان ناسراو به‌ “یۆناما”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی له‌ زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی په‌یداكردنی ڕاستییه‌كانی به‌شی مافی مرۆڤی خۆی بڵاوكرده‌وه‌. له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م شانده‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌رده‌وامی ئۆپڕاسیۆنی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر

له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ ئۆپڕاسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی‌ ته‌له‌عفه‌ردا، هێزه‌ عێراقییه‌كان ١١ گوندیان له‌ ده‌وروبه‌ری‌ ئه‌م قه‌زایه‌ كۆنترۆڵ كرده‌وه‌. فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپڕاسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌له‌عفه‌ر ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی‌ فیرقه‌ی‌ ١٦ی‌ ئه‌ڕته‌شی‌ عێراق گونده‌كانی‌ “به‌تشه”‌، “عه‌له‌م”، “خه‌فاجه”‌ “حه‌له‌بیه‌ی‌ سه‌رو” و مه‌زاریف”یان له‌ ڕۆژهه‌ڵات و گونده‌كانی‌ “قیو” و “كه‌سر میحراب”یان له‌ باشووری‌ ڕۆژئاوا‌ ته‌له‌عفه‌ر كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه‌. له‌ مێحوه‌ری‌ ڕۆژئاوای‌ ته‌له‌عفه‌ریشه‌وه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فیدڕاڵ،‌ گونده‌كانی‌ “عیبره‌ی‌ گه‌وره‌”، “عیبره‌ی‌ ...

زورتر بخوینه‌وه