ئارشیو

بڕیارنامه‌كانی پەسندکراوی کۆنگرەی ١٧ی کۆمەڵە سەبارەت بە پەرەسەندنی ئێعتیاد به‌ ماددەی هۆشبەر، كۆڵبه‌ری و ژینگه‌  مانگی گلاوێژی ساڵی ١٣٩٦  ژووئییەی ٢٠١٧

  بڕیارنامه‌ سەبارەت بە پەرەسەندنی ماددەی هۆشبەر و ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی پەسندکراوی کۆنگرەی ١٧ ی کۆمەڵە مانگی گلاوێژی ساڵی ١٣٩٦ ژووئییەی ٢٠١٧ ئیعتیاد بە ماددەی هۆشبەر لە کوردستان بۆتە دیاردەیەک کە بەشێکی بەرین لە بنەماڵەکانی ئەم کۆمەڵگایە بە ڕێژەی جیاواز بە دەستیەوە گیرۆدەن. کۆماری ئیسلامیی، چ ڕاستەوخۆ و چ بە شێوەی ناڕاستەوخۆ له‌ كوردستان، هۆکاری سەرەکیی پەرەسەندنی ئەم بەڵا ڕوخێنه‌ره‌یه‌. ڕژیم ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕه‌خنه‌ی هه‌واڵنێرانی بێ سنووری له‌ بارودۆخی دژواری ڕۆژنامه‌نووسان له‌ ئێران

هه‌واڵنێرانی بێ سنوور ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای مه‌حكومیه‌تی ئاشكرای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌، ئه‌م ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان و نه‌یارانی به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ئاشكرا و له‌ پشت ده‌رگا به‌ستراوه‌كانه‌وه‌، هه‌روا درێژه‌ ده‌دات. ڕێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ مه‌جمه‌عی عمومی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كان و مه‌حكومیه‌ته‌ نایاساییه‌كان و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان و نه‌یاران و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی، كۆماری ئیسلامی ...

زورتر بخوینه‌وه

خۆپیشاندان له‌دژی ڕگه‌زپه‌ره‌ستی و ترامپ له‌ ئه‌مریكا

هه‌زاران كه‌س له‌ شاره‌كانی واشێنگتۆن و نیۆیۆرك به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان، سه‌باره‌ت به‌ تووندوتیژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستان، به‌ وه‌تنه‌وه‌ی درووشمی له‌ دژی ترامپ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان له‌ڕێی به‌دسته‌وه‌گرتنی چه‌ندین پلاكارد له‌ دژی ڕگه‌زپه‌ره‌ستی و ترامپ خۆپیشاندیان كرد. شایانی باسه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ ڕگه‌زپه‌ره‌ستان و ڕاستگه‌رایانی توندڕۆ، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ “ویرجینیا” له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی تێكهه‌ڵچوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌لچوونه‌ لانیكه‌م ٣ ...

زورتر بخوینه‌وه

هوشداری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی هه‌زاران که‌سی مه‌ده‌نی له‌ سنووری ئۆردۆن

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هوشداری دا كه‌ لانیكه‌م ٥٠ هه‌زار كه‌س له‌ هاوڵاتییانی سوری، كه‌ زۆربه‌یان منداڵانن، له‌ به‌شێكی مه‌ترسیدار له‌ سنوری سورییه‌ له‌گه‌ڵ ئۆردۆن گیریان خواردووه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌وڵیان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌م شوێنه‌ش له‌گه‌ڵ مه‌ترسی گیانی به‌ره‌وڕووه‌. ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت هه‌ندێك حاڵه‌ت له‌ هێرشی ئاسمان له‌ ناوچه‌كه‌ ڕاپۆرت دراوه‌ و خه‌ڵك له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی مه‌وادی خۆراكی و بێهداشتی به‌ره‌وڕوون. هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سورییه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی ٦ كه‌س به‌ ڕووداوی هاتووچۆ

به‌ هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل له‌ ڕێگای كرماشان ــ ڕوانسه‌ر، ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆبیل له‌ ڕێگه‌ی ڕوانسه‌ر ـــ كرماشان، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

زورتر بخوینه‌وه

ئێعدامی لانیكه‌م شه‌ش به‌ندكراو و گواستنه‌وه‌ی ٧ كه‌سی دیكه‌ بۆ سلوله‌ تاكه‌كه‌سیه‌كان

لانیكه‌م ٦ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قوم، زه‌نجان و شیروان ئێعدام كران و لانیكه‌م ٧ كه‌سی دیكه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی ئێعدام بۆ سلوله‌ تاكه‌كه‌سیه‌كانی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج گوازرانه‌وه‌. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی قوم ئێعدام كران. هاوكات به‌ندكراوێك به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” له‌ زیندانی شیروانی سه‌ر به‌ ئوستانی خۆراسانی شوماڵی و دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی له‌ لۆبنان

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ وتووێژ له‌سه‌ر یاسای ناسراو به‌ “حه‌قده‌ست و مه‌زایا” له‌ كۆشكی سه‌رۆك كۆماریی لۆبنان، له‌ شاره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌وانه‌ “به‌یرووت”، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ شایه‌تی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی بوو. ناڕازییان خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی یاسای “حه‌قده‌ست و مه‌زایا” بوون. به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌، حه‌قده‌ستی كارمه‌ندان له‌ ته‌واو بواره‌كان و ده‌سته‌ شوغڵییه‌كاندا ده‌چێته‌سه‌رێ. ...

زورتر بخوینه‌وه

قوربانیانی ڕۆچوونی زه‌وی و هه‌ستانی لافاو له‌ سیرالێئۆن

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆڕۆنیووز، به‌ دوای بارینی به‌خوڕی بارانی و هه‌ستانی لافاو له‌ سه‌عاته‌كانی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری پێته‌ختی “سیرالێئۆن”، لانیكه‌م ٢٠٠ كه‌س به‌ هۆی ڕۆچوونی گیانیان له‌ ده‌ستدا. به‌رپرسێكی پزیشكی یاسایی سیرالێئۆن به‌ تێلوێزیۆنی ده‌وڵه‌تی ڕایانگه‌یاند، ده‌یان ته‌رمی دیتراوه‌ هه‌تا ئێستا گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ناوندێك له‌ “فێری تاون”‌. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستێكی خاچی سووریش ڕایاگه‌یاند، لانیكه‌م ١٧٩ ته‌رم هه‌تا ئێستا ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌رده‌وام بوونی كه‌مپه‌ینی یه‌كگرتووی بۆ پاراستنی دارستانه‌كانی زاگرۆس

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، لە درێژەی هەوڵی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامیی بۆ لە ناوبردنی دارستانەکانی کوردستان، ژومارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی و ژینگەپارێزی شاری بانە بە هاوکاری ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی پاژین کەمپەینێکیان لە ژێر ناوی “یەکگرتوویی بۆ پاراستنی دارستانه‌كانی زاگرۆس” ڕێكخستووه‌ و خەریکی کۆکردنەوەی واژۆن بۆ پێشگرتن بەم هەوڵانەی ڕژیم. ژومارەیەکی بەرچاو لە خەڵک و ژینگەدۆستانی شاری بانە لەم هەڵمەتەدا بەشدارییان کردووە و ناوی ...

زورتر بخوینه‌وه