گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ شاری شنۆ

بە پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، سەر لەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٠ی مانگی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی “عیزەدین خالدی”، لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانی رژیم لە سنووری شنۆ، تەقەی لێکرا و له‌ ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
دوو رۆژ لەمەوبەریش، رێکەوتی ١٨ی مانگی گەلاوێژ، هێزە ئینتیزامییەکانی رژیم لە سنووری “دۆڵ مەیدان”ی شاری شنۆ تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “فەرهاد جەسیمی”، خەڵکی گوندی سیدانی سەڵماس دەستبەجێ گیانی لە دەستدا. هەروەها بەپێی هەواڵێکی دیکە هاوڵاتییه‌كی دیکەیش بەناونیشانی “لوقمان حەکیمی” کە بۆ کەژەوانی سەردانی چیای کردبوو بەهۆی تەقینەوەی مین بە سه‌ختی برینداربوو و هه‌ر ئێستا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی لەنەخۆشخانە له‌ژێر چاودێری دایه‌.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار هاوڵاتیی له‌ خانه‌قین

ئێوارەى پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر هێزە عێراقییەکان لە خانەقین تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و بەهۆیەوە ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: