ڕووداوی زنجیره‌یی له‌ چین

به‌رخوردی ئوتۆبووسێك له‌گه‌ڵ دیواری تونێلێك له‌ وڵاتی چین، بووه‌ هۆی پێكهێنانی ڕووداوێكی زنجیره‌یی كه‌ له‌ ئه‌نجامیدا لانیكه‌م ٣٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌م ئوتۆبووسه‌ كه‌ له‌ شاری “چه‌نگدۆ” له‌ ئۆستانی “سیچوان” به‌ره‌و لوویانگ له‌ ئۆستانی باشووری ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌بوو، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ تووشی ئه‌م ڕووداو هات. ژوماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه‌ هه‌تا ئه‌م كاته‌ ١٣ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ باری ته‌ندرووستی هه‌ندێكیان ناجێگیره‌‌. شایانی باسه‌ ده‌وڵه‌تی چین ئامارێكی درووست له‌ ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كان بڵاوناكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانیی له‌ ساڵی ٢٠١٣ به‌راوردی كردبوو كه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ی ٢٥٠ هه‌زار كه‌س له‌ چین به‌ ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

هێرشی ئێتلافی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دیرۆلزوور

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئێتلاف به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریكا له‌ نوێترین جینایه‌تیاندا، ئاوایی ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: