پێكدادانی دوو قه‌تاری موسافیرهه‌ڵگر له‌ میسر

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز، ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی دوو قه‌تاری موسافیرهه‌ڵگر له‌ شاری به‌نده‌ری “ئێسكه‌نده‌رییه‌”ی میسر، زیاد له‌ ١٦٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی میسر له‌ ڕێگه‌ی به‌یانێكه‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ قه‌تارێكی موسافیرهه‌ڵگر كه‌ له‌ قاهێره‌وه‌ به‌ره‌و ئێسكه‌نده‌رییه‌ به‌ڕێوه‌بوو، له‌گه‌ڵ قه‌تارێكی دیكه‌ كه‌ له‌ وێستگه‌یه‌كی چكۆله‌ له‌ گوندی “خۆرشید” له‌ ڕۆژئاوای ئێسكه‌نده‌رییه‌ ڕاوه‌ستابوو به‌رخوردی كرد. له‌م به‌یانییه‌دا هۆكاری ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه‌ باس نه‌كراوه‌، به‌ڵام باسی له‌وه‌ كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی كارناسان و به‌رپرسان له‌م بواره‌دا هه‌روا به‌رده‌وامه‌. به‌وته‌ی كارناسان، شه‌به‌كه‌ی ڕه‌یلیی میسر كۆن بووه‌ و پێشتریش چه‌ندین حاڵه‌تی هاوشێوه‌ له‌م وڵاته‌ ڕوویداوه‌. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌ ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژوماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه‌ به‌هۆی قووڵبوونی برینی برینداره‌كان هه‌یه‌.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

هێرشی ئێتلافی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دیرۆلزوور

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئێتلاف به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریكا له‌ نوێترین جینایه‌تیاندا، ئاوایی ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: