ئارشیو

ده‌ستپێکی سازكردنی دیوار له‌ سنووره‌كانی توركییه‌ له‌گه‌ڵ ئێران

كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆیی له‌ توركییه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌م وڵاته‌ سازكردنی دیوار له‌ به‌شێك له‌ سنووری هاوبه‌شی خۆی له‌ گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێكردووه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه‌، وێنه‌ بڵاوكراوه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ خه‌ریكن بلوكه‌ بتونییه‌كان بۆ خاڵه‌ سنوورییه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كاربه‌ده‌ستانی توركییه‌ له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا ڕایانگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌ له‌ ١٤٤ كیلومێتر له‌ سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران دیوارێك دروست ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ ده‌ستدانی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی به‌ هۆی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان له‌ ڕه‌قه‌

ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سورییه‌ ده‌ڵێت، له‌ ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی یه‌ك ڕۆژی ڕابردووی هاوپه‌یمانان به‌ ڕیبه‌ری ئه‌مریكا له‌ ڕه‌قه‌، شاری سه‌ره‌كی ژێر كونتڕۆڵی داعش له‌ سورییه‌، لانیكه‌م ٢٩ كه‌سی مه‌ده‌نی، گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. ئه‌مریكا مانگی ڕابردوودا ڕایگه‌یاندبوو له‌ كاتی ده‌ستپێكی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیان له‌ ساڵی ٢٠١٤دا له‌ دوو وڵاتی عێراق و سورییه‌، له‌دژی چه‌كدارانی داعش، لانیكه‌م ٦٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ چین

ده‌وڵه‌تی چین باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س به‌ دوای هاتنی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٧ ڕیشتر له‌ ناوچه‌ی كوێستانی “سیچوان”ی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ئارادایه‌. به‌ سه‌رنج دان به‌ كوێستانی بوونی ناوچه‌كه‌، كاربه‌ده‌ستانی چین پێش بینیان كردووه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ١٠٠ كه‌س تێپه‌ڕ ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ژماره‌ی برینداره‌كانیش بگاته‌ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س. ...

زورتر بخوینه‌وه

گرانی نان لە ڕێ دایە، با بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئامادە بین

شەپۆلێکی نوێ لە گران بوونی پێداویستیەکانی رۆژانەی خەڵک، بازاڕەکانی ئێرانی داگرتوە. لەم نێوانەدا سەرۆکی یەکێتی نانەواکان پێش بینی کردوە کە بە زوویی نرخی هەموو جۆرەکانی نان ٣٥ لەسەد بەرز دەبێتەوە. ئەو بە دیفاع لە پێویستی زیاد بوونی نرخی نان دەڵێ:” بە سه‌رنجدان بە زیاد بوونی هەزینەکانی ئێستا و سەقامگیری نرخی نان لە ماوەی ئەم سێ ساڵەی دواییدا، چوونه‌سه‌ر‌ی نرخی ئەم ...

زورتر بخوینه‌وه

کوژرانی كاسبكارێكی دیكه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كاسبكارێكی خه‌ڵكی پاوه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا. “محه‌ممه‌د باقر قه‌یتوولی” خه‌ڵكی پاوه‌ و دانیشتویی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ گومانی ئه‌وه‌یكه‌ باری قاچاخی پێ بووه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌درێته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.

زورتر بخوینه‌وه

بریندار كردنی ده‌ستفرۆشێك له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی شاره‌دارییه‌وه‌

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری بابۆله‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی هێرشی مه‌ئمورانی شاره‌داریی ڕژیم بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشێك ئازاریان پێ گه‌یاندووه و كه‌لوپه‌له‌كه‌شیان تاڵان كرد. به‌ هۆی هێرشی مه‌ئمورانی شاره‌داریی ڕژیم، ئه‌م ده‌ستفرۆشه‌ له‌ هۆش ده‌چێت و ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا شاره‌داریی و هه‌روه‌ها مه‌ئمورانی میترۆ و هێزی ئینتزامی ڕژیم له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كان، به‌ شێوه‌یه‌كی تووندوتیژانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستفرۆشان هه‌ڵسووكه‌وت ...

زورتر بخوینه‌وه

هوشداری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ئاست توندووتیژییه‌كان له‌ وێنێزۆئێلا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌وڵه‌تی وێنێزۆئێلای به‌ گرتنه‌به‌ری توندووتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌دژی نه‌یاران تاوانبار كرد. كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ ژێنێڤ ڕایگه‌یاند كه‌ گرووپێك له‌ كارناسان له‌ وێنێزۆئێلا باسیان له‌ ده‌ستبه‌سه‌ری هه‌ره‌ ڕه‌مه‌كیی‌، ئه‌شكه‌نجه‌ و پشكنینی توندووتیژانه‌ی ماڵه‌كان كردووه‌. ناوبراو وتیشی، توندووتیژی ده‌وڵه‌ت له‌دژی نه‌یاران به‌رنامه‌داڕێژراوه‌ و ته‌نانه‌ت كوژرانی نه‌یارانیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ ئه‌فریقا

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز، له‌ ئه‌نجامی هێرشی میلیشیاكانی “یه‌كگرتن بۆ ئاشتیی” له‌ ئه‌فریقای ناوه‌ندیی بۆ سه‌ر بینایه‌كی ده‌وڵه‌تی و ناوه‌ندی بێهداشت و ده‌رمان له‌ شاری “گامبۆ” له‌ باشووری ئه‌م وڵاته، لانیكه‌م ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، میلیشیاكانی گرووپی “یه‌كگرتن بۆ ئاشتی” له‌ ئه‌فریقای ناوه‌ندیی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ژوماره‌یه‌كی ...

زورتر بخوینه‌وه

دوایین زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی ڕه‌قه‌

شه‌ڕ و پێكدادان له‌ شاری ڕه‌قه‌ به‌رده‌وامه‌ و لەماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ١٧ چەکداری داعش لە روبەڕوبونەوەکاندا کوژراون. ئاژانسی هەواڵی هاوار له‌ ڕاپۆرتێكیدا بڵاوی کردەوە، لە ٦٥مین ڕۆژی شەڕی گەورەی رەقە، له‌ گه‌ڕه‌كی “نه‌زله‌ شه‌حاده‌” كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری ئه‌مشاره‌، لەئەنجامی شه‌ڕ و پێكدادانێكدا پێنج چەکداری داعش كوژران و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌ ناوه‌ندی شارەکە هه‌روا بەردەوامە. هاوکات، شەوی ڕابردوو له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه