ئارشیو

دۆزرانه‌وه‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی دیكه‌ له‌ تكریتی عێراق

گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵی دیكه‌ له‌ تكریتی عێراق دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پێوه‌ندی به‌ كوشتاری ناسراو به‌ “ئێسپایكێر”ه‌ و پاشماوه‌ی سه‌دان سه‌رباز و خوێندكاری عێراقی تێكدا چاڵ كراوه‌. كاره‌ساتی كوشتاری پایه‌گای ئاسمانی ئێسپایكێر هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری تكریتی عێراق، شوێنی له‌ دایك بوونی سه‌دام حسێن، له‌ ١١ تا ١٥ ژوئه‌نی ٢٠١٤ی زایینیی و به‌ ده‌ستی هێزه‌كانی داعش ئه‌نجام درا. ده‌وترێت ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی ١٥ كه‌س به‌ ڕووداوی هاتووچۆ

دوو ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی كامیاران ــ كرماشان و له‌ كه‌نگاوه‌ر ١٥ كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه‌. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیلێك له‌ ڕێگای كامیاران ــ كرماشان، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ به‌ هۆی پێكدادانی دوو ...

زورتر بخوینه‌وه

مانۆڕی نیزامی سپا له‌ كێوه‌كانی شاهۆی كامیاران

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سپا له‌ كێوه‌كانی شاهۆی كامیاران ده‌ستی داوه‌ته‌ مانۆڕی نیزامی. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سپا كێوه‌كان شاهۆی له‌ نێوان ئاواییه‌كانی ته‌نگیوه‌ر و یوزیده‌ری كامیاران بۆردومان كردوه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئاگر له‌م كێوانه‌ بكه‌وێته‌وه‌ و خه‌ڵك به‌ هۆی بۆردومان و ته‌قه‌ كردن، نه‌ته‌وانن بڕۆن ئاگره‌كه‌ بكوژێننه‌وه‌.

زورتر بخوینه‌وه

دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستانی سورییه‌

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ری سورییه‌ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی هێزه‌ خه‌باتكاره‌كانی كوردستان له‌ باكووری سورییه‌ی‌ وه‌كوو “گاڵته‌یه‌ك” ناو لێبرد و وتی كه‌ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ئیزن نادات یه‌كگرتوویی سورییه‌ كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سورییه‌ له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێریی ڕۆیتێرز وتوویه‌تی كه‌ ده‌وڵه‌تی سورییه‌ دره‌نگ یا زوو حاكمیه‌تیی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی باكوری سورییه‌ ده‌سه‌پێنێت. كوردستانی سورییه‌ یان “ڕۆژئاوا” باكوری سورییه‌ له‌ خۆی ...

زورتر بخوینه‌وه

یادێك له‌ مانگرتنی گشتی ١٦ گه‌لاوێژی ١٣٨٤ و ئه‌زمونه‌كانی

ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی رۆژێكی مێژوویی له‌ بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌ی كوردستانه‌. سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی ١٨ی پوشپه‌ری ساڵی ١٣٨٤ی هه‌تاوی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵیاندا یه‌كێك له‌ خه‌باتكارانی شاری مه‌هاباد به‌ ناوی “كه‌مال ئيسفرام” ناسراو به‌ “شوانه‌ سه‌ید قادری” ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن و كاتێك هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام مایه‌وه،‌ شوانه‌یان دا‌یه‌ به‌ر ده‌سترێژی گووله‌ و برینداریان كرد. جه‌لادانی رژیمی ئیسلامی ئه‌و لاوه‌‌ برینداره‌یان ...

زورتر بخوینه‌وه

ئازادكرانی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥٣ كرێكاری كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ له‌ لقی یه‌كی دادیاری دادگای شوش به‌ تۆمه‌تی به‌شداری له‌ مانگرتنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ و هه‌روه‌ها هاندانی كرێكاران ئێحزار و له‌ كۆتاییدا به‌ دانانی وه‌سقه‌ و فیشی حقوقی به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كران. شیاوی باسه‌ پێشتریش ١٥ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ ڕۆژی ٤ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی ئه‌منییه‌تیی ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستپێكرانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی ئازه‌رئابی ئه‌راك

كرێكارانی كارخانه‌ی “ئازه‌رئاب”ی ئه‌راك له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ وه‌‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی كارفه‌رما و كاربه‌ده‌ستانی ئوستانی مه‌ركه‌زی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان، هه‌مدیسانه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ستپێكرده‌وه‌. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌روه‌ها له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دورخرانه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ هاوكاره‌ ناڕه‌زاییه‌كه‌یان له‌ كار، هه‌مدیسانه‌وه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌. كرێكارانی كارخانه‌ی ئازه‌رئابی ئه‌راك له‌ ماوه‌ی مانگه‌كانی جۆزه‌ردان و پووشپه‌ڕ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان، مه‌یدانی ناوه‌ندی شار و ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ڕووستایی شیركه‌تی مۆخابرات قه زوین

كارمه‌ندانی ڕوستایی شیركه‌تی مۆخابراتی قه‌زوین له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌بوونی ئه‌منییه‌تیی پیشه‌یی و بیلاته‌كلیفییان له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی بارودۆخی حقوق و قه‌رارداده‌كانیان بوون. به‌ر له‌مه‌ش كارمه‌ندانی ڕووستایی له‌ تاران و ئوستانه‌كانی دیكه‌ ده‌ستیان دابووه‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان ببون. زۆربه‌ی ناڕازییان خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مۆخابراتن.

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی له‌ كه‌هنووج

كرێكارانی شاره‌داریی كه‌هنووجی سه‌ر به‌ ئوستانی كرمان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی سه‌روه‌ختی هه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ ده‌ڵێن، چه‌ند ساڵێكه‌ كه‌ هه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری كه‌هنووج كه‌ خوارتر له‌ لانیكه‌می هه‌قده‌ستی دیاری كراویشه‌، له‌ كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت. كرێكارانی شاره‌داریی كه‌هنووج، ئێستا نزیكه‌ ٢ مانگه‌ هه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه.

زورتر بخوینه‌وه