ئارشیو

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ترامپ له‌ كارۆلینای باكوور

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز، شاری “وینیستۆن سه‌لێم” له‌ ویلایه‌تیی كارۆلینای باكوور ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ شایه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی “دۆناڵد ترامپ” بوو. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ندی شاری “وینیستۆن سه‌لێم” به‌ڕێوه‌چوو، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی ڕێپێوان له‌دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی “دۆناڵد ترامپ” و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌ ده‌رمانییه‌كان و بارهێنان درووشمیان وته‌وه‌. ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ئاست ته‌وه‌ری به‌رهه‌مهێنانی گازه‌ گوڵخانه‌ییه‌كان و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

قوربیانیان هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر ڕه‌قه‌

ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریكا بۆ سه‌ر شاری ڕه‌قه‌، لانیكه‌م ١٨ كه‌سی مه‌ده‌نیی گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هاوپه‌یمانان به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا، ٤٤ جار هێرشییان كردووه‌ته‌ سه‌ر شاری ڕه‌قه‌. هه‌فته‌ ڕابردووش له‌ هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریكا ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد

هه‌واڵنێریی ئیلنا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ ڕاپۆرتێكیدا باسی له‌ درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی گوزه‌ران و بارودۆخی كاری كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد كرد. ژوماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد كه‌ نزیكه‌ی ٢ ساڵه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان نه‌دراوه‌تێ، مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی درانی حه‌قی بیمه‌ی بێكاریی سه‌ردانی ئیداره‌ی كاری ئه‌م شارستانه‌یان كرد، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م داواكارییه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. به‌وته‌ی ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی دوو هاوڵاتیی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ

له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی كامیۆنێك له‌گه‌ڵ مۆتۆرسیكلێتێك له‌ ڕێگه‌ی پێوه‌ندیی ئاوایی “ئاقده‌ڕه‌” دوو هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ ڕێگای ئاوایی “ئاقده‌ڕه‌”ی سه‌ر به‌ به‌شی ته‌ختی سولیمان له‌ مه‌ودای ٣٠ كیلۆمیتریی شاری تیكاب، شۆفیری مۆتۆره‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌ش كه‌ هاوژینی بوو به‌دوای ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “شۆهه‌دا”ی ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌ده‌وام بوونی كه‌مبوونی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان

دانیشتوانی گوند “تۆپزاوا” سەربارى ئەوەى گوندەکەیان كەوتوەتە سەر دەریاچەی دوكان، بەڵام گرفتی نەبونی ئاوی خواردنەوەیان هەیە، ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ پێشتر بە تانكێر ئاویان بۆ دەبرا، به‌ڵام ئێستا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەوەش نەماوە. گوندی “تۆپزاوا”ی سەر بە قەزای دوكان کە زیاتر لە ٥٠ ماڵن دەڵێن، چەندین جار سەردانی لایەنە پێوەندیدارەكانیان  كردووە، دواهەمین جاریش قائیمقامی دوكان لە زاری “قوباد تاڵەبانی” جێگری سەرۆكی ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌ڕێوه‌چوونی ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر كۆشكی سپی

ژمارەیەک له‌ ئێزدییه‌كان و خه‌ڵكی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٣ ساڵ بەسەر کارەساتی شنگاڵ و جێنۆسایدی ئێزدییەکان، لە بەرامبه‌ر “کۆشکی سپی” یادی ئه‌م كاره‌ساته‌یان کردەوە. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ لەلایەن “سەنتەری ئێزدی”، “موزەخانەی هۆڵۆکاست” و “دامەزراوەی ئیزدییەوە” ڕێکخرابوو كه‌ له‌ڕێگه‌ی داگیرساندنی مۆم و وتنه‌وه‌ی درووشمی ئازادی بۆ ئێزدییەکان ئه‌م یادە کراوە. هێزه‌كانی داعش لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی هەردوو شاری مووسڵ ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی خه‌ڵكی ئۆروپا له‌ توركییه‌ به‌ تۆمه‌تی پشتیوانی له‌ هێزه‌ خه‌باتكاره‌كانی كوردستان‌

له‌ ماوه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا ده‌وڵه‌تی توركییه‌ چه‌ندین كه‌سی خه‌ڵكی ئۆروپای له‌ توركییه‌ به‌ تۆمه‌تی پشتیوانی و هاوكاری له‌ گه‌ڵ هێزه‌ خه‌باتكاره‌كانی كوردستان‌ له‌ باكووری سورییه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و موحاكمه‌ كردووه‌. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژیش ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی توركییه‌ باسیان له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی كه‌سێكی خه‌ڵكی فه‌ڕانسه‌ له‌ ئوستانی “شێڕناخ”ی توركییه‌ له‌ نزیك سنوری عێراق و توركییه‌ كرد. ئه‌م كه‌سه‌ فه‌ڕانسه‌ییه‌ به‌ هاوكاری ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌س له‌ ناوچه‌كانی باكووری حۆمسی سورییه‌

به‌ دوای ڕێككه‌وتنی نیزامیانی ڕوسییه‌ و نه‌یارانی چه‌كدار بۆ پێكهێنانی سێهه‌مین ناوچه‌ی “بێ شه‌ڕ” به‌ ئامانجی پێكهێنانی ئاگربه‌سێكی به‌رده‌وام له‌ سورییه‌، له‌ دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌ ، ئاگربه‌سێكی نوێ له‌ نزیك شاری حۆمس به‌ڕێوه‌چووه‌. باكووری حۆمس سێهه‌مین “ناوچه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ شه‌ڕ”ه‌ كه‌ له‌ سورییه‌ پێك هاتووه‌. پێشتریش له‌ باشووی ڕۆژئاوای سورییه‌ و له‌ “غوته‌”ی ڕۆژهه‌ڵاتی، هه‌ڵكه‌وتوو له‌ نزیك “ده‌مێشق”یش وه‌ها ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی جووتیارێك له‌ سنه‌ له‌ كاتی كار

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، جووتیارێكی له‌ سنه‌ له‌ كاتی كار به‌ خه‌رمان كووب گیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵێنری ئیلنا، جووتارێك له‌ ئاوایی بایینچۆی سنه‌ له‌ كاتی كار به‌ ده‌زگای خه‌رمان كووب تووشی ڕووداو هات و به‌ شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ستدا. ناوبراو خاوه‌نی ٩ منداڵه‌.

زورتر بخوینه‌وه