كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لێمان له‌ خوزستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠٠ كه‌س له‌ مۆعه‌لێمانێك كه‌ ساڵی ١٣٩٥ له‌ تاقیكرده‌نه‌وه‌ی دامه‌زراندنی په‌روه‌رده‌ و بارهێنان وه‌رگیراون، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی دامه‌زراندنی له‌ شوێنی “تالاری كۆبوونه‌وه‌ی مۆته‌هه‌ر”ی ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی ناڕازییان، له‌ ساڵی ١٣٩٥ تاقیكرده‌نه‌وه‌ی دامه‌زراندن له‌ لایه‌ن وه‌زارتی بارهێنان و په‌روه‌رده‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ به‌ڕیاربوو‌ ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ شێوه‌ی په‌یمانی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و بارهێنان دابمه‌زرێن،‌ به‌ڵام له‌ لایه‌ن ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ شێوه‌ی حه‌قۆلته‌دریسی كار بكه‌ن. هه‌ر ئێستا ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا قبوول كراون، له‌حاڵی تێپه‌ركردنی قۆناغه‌كانی په‌روه‌رده‌ كردنن و خوازیاری په‌یگیری ئه‌م ته‌وه‌ره‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار و نه‌مانی نیگه‌رانی له‌ئاست داهاتووی شوغڵیانن.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

گیان له‌ ده‌ستدان و بریندار بوونی ٦ كرێكار

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌ هۆی دوو ڕووداوی جیاجیا له‌ ڕێگه‌ ئاسنی ئه‌ندیمێشك ــ ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: