درێژه‌ی پێشگرتن به‌ دووچه‌رخه‌سواری كچان له‌ مه‌ریوان

کچانی دووچەرخه‌سواری شاری مەریوان لە دەورووبەری ده‌ریاچه‌ی زرێبار بۆجارێكی دیكه‌ لەگەڵ دژه‌کردەوەی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی لەمشارە بەرەوڕوو بوونەوە.
هێزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە دەورووبەری ده‌ریاچه‌ی زرێبار بە بەردەوامیی بە مەبەستی پێشگرتن به‌ دووچەرخه‌سواری کچان و ژنان لە حاڵی گەڕان دان. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گەلاوێژ، هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعات دووچه‌رخه‌ی چەند کچێکیان ڕاگرتووە و داوای بەڵێننامەی نووسراوەیان لێکردوون کە جارێکی دیکە بە دووچه‌رخه‌ نەیەنە دەوروبەری ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی دووشەممە ٢ی مانگی گەلاوێژیش، مەئموورانی ئینتزامیی‌ بە بیانووی “دووچه‌رخه‌سواری کچان لە شوێنە گشتییەکاندا قەدەغەیە” پێشیان به‌ دووچه‌رخه‌سواری كچان و ژنانی ئه‌مشاره‌ گرتبوو. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ساڵی ڕابردووش، مەئموورانی ئینتزامیی چەند جارێک پێشیان به‌ دووچه‌رخه‌سورای ژنان و کچان كه‌ لە ژێر ناوی کەمپەینی گشتیی “ڕۆژێک بە بێ ماشێن” له‌مشاره‌ به‌ڕێوه‌چووبوو گرتبوو.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

بێكاری زیاد له‌ دوو هه‌زار كرێكار له‌ ئوستانی كرماشان به‌ دوای بومه‌له‌رزه‌

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی سازمانی سه‌نعه‌ت، مه‌عه‌ده‌ن و بازه‌رگانی ئوستانی كرماشان، به‌ پێی به‌راوه‌رده‌ ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: