ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی گه‌ڵاوێژ به‌ندكراوی سیاسی “مۆرته‌زا ڕه‌حمانی”، له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ ئێعدام كران.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م به‌ندكراوه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌ڵاوێژ، به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حوكمی ئێعدام بۆ‌ سلوول تاكه‌ كه‌سییه‌كان گوازرابووه‌وه‌. “مۆرته‌زا ڕه‌حمانی” ٢٦ ساڵ ته‌مه‌ن و دانیشتووی ئاوایی تیكله‌كۆ هه‌ڵكه‌توو له‌ شارستانی كامیاران‌ سه‌ره‌تایی ساڵی ١٣٩٠ به‌ تۆمه‌تی “مۆحاره‌به”‌ و “قه‌تڵ”ی دوو‌ كه‌س له‌ هێزه‌كانی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ مانگی ڕێبه‌ندان ساڵی ١٣٩٢ به‌ سێ جار ئێعدام محكووم كرا.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

بێكاری زیاد له‌ دوو هه‌زار كرێكار له‌ ئوستانی كرماشان به‌ دوای بومه‌له‌رزه‌

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی سازمانی سه‌نعه‌ت، مه‌عه‌ده‌ن و بازه‌رگانی ئوستانی كرماشان، به‌ پێی به‌راوه‌رده‌ ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: