ئارشیو

پێشگرتن به‌ ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی جیایی خوازانی كاتالۆنیا

حکومەتى ئیسپانیا لە هەوڵدایە ڕێگرى لە ئەنجامدانى ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى کاتالۆنیا بکات و دادگاى باڵاى دەستووریى ئیسپانیاش بڕیارى ئەنجامدانى ڕیفراندۆمى کەتەلۆنیاى ڕاگرت. جیایی خوازانى کاتالۆنیاش ڕایانگەیاندووە، ئەگەر حکومەتى ئیسپانیا ڕێگە لە ئەنجامدانى ڕیفراندۆمى کەتەلۆنیا بگرێت، ده‌ست ده‌ده‌نه‌ مانگرتن لە خواردنی گشتیی. ئاژانسى هەواڵى سپۆتنیک بڵاویکردەوە، حکومەتى ئیسپانیا پرسی ئەنجامدانى ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى کاتالۆنیای بردبووە دادگاى باڵاى دەستوور و ئەم دادگایە ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی خۆكوژی بۆ سه‌ر مزگه‌وتی جه‌وادییه‌ له‌ هه‌رات

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر مزگه‌وتی “جه‌وادییه‌” له‌ باشووری شاری هه‌رات له‌ ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٩٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. به‌ وته‌ی والی هه‌رات، ئه‌م ڕووداوه‌ كاتێك ڕوویداوه‌ كه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ سه‌ره‌تا ده‌ستی به‌ ته‌قه‌كردن بۆ ناو مزگه‌وته‌كه‌ كرد و پاشان هێرشبه‌ری دووهه‌م مه‌واددی ته‌قینه‌وه‌ی له‌ ناو نۆژخوێنان له‌ نێو مزگه‌وته‌كه‌دا ته‌قانده‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی گه‌ڵاوێژ به‌ندكراوی سیاسی “مۆرته‌زا ڕه‌حمانی”، له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ ئێعدام كران. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م به‌ندكراوه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌ڵاوێژ، به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حوكمی ئێعدام بۆ‌ سلوول تاكه‌ كه‌سییه‌كان گوازرابووه‌وه‌. “مۆرته‌زا ڕه‌حمانی” ٢٦ ساڵ ته‌مه‌ن و دانیشتووی ئاوایی تیكله‌كۆ هه‌ڵكه‌توو له‌ شارستانی كامیاران‌ سه‌ره‌تایی ساڵی ١٣٩٠ به‌ تۆمه‌تی ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی پێشگرتن به‌ دووچه‌رخه‌سواری كچان له‌ مه‌ریوان

کچانی دووچەرخه‌سواری شاری مەریوان لە دەورووبەری ده‌ریاچه‌ی زرێبار بۆجارێكی دیكه‌ لەگەڵ دژه‌کردەوەی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی لەمشارە بەرەوڕوو بوونەوە. هێزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە دەورووبەری ده‌ریاچه‌ی زرێبار بە بەردەوامیی بە مەبەستی پێشگرتن به‌ دووچەرخه‌سواری کچان و ژنان لە حاڵی گەڕان دان. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گەلاوێژ، هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعات دووچه‌رخه‌ی چەند ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌قه‌كردنی له‌ شاری شنۆ‌

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی مانگی گەلاوێژ، کەسانێکی نەناسراو لە گەڕەکی “سەیدئاوێ”ی شاری شنۆ تەقەیان لە موسافیرانی ماشینێکی جۆری پراید کرد کە لە ئاکامدا کەسێک گیانی له‌ده‌ستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو. ڕاپۆرته‌كان، شوناسی کوژراوەکەیان بە “سه‌دیق پۆتک” خەڵکی شاری پیرانشار ڕاگەیاندووە. ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ ئەم کەسە لە فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی ماددەی سڕکەری سنعەتی دەستێکی باڵای هەبووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ پاش ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆنگرەی ١٧ی کۆمەڵە

حەفدەهەمین کۆنگرەی کۆمەڵە “ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران”، لە حه‌فته‌ی کۆتایی مانگی پوشپەڕی ساڵی ١٣٩٦ ڕێكه‌وتی نیوەی دووهەمی مانگی ژوئییەی ساڵی ٢٠١٧ لە ماوەی چوار ڕۆژ کۆبوونەوەی پڕاوپڕ و بەڕێوەچوونی جەلەسەیەکی ئیختیامیە کۆتایی بە کارەکانی هێنا. کۆبوونەوەکانی کۆنگرە لە دوو ساڵۆن لە دەرەوەی وڵات و لە مقەڕری ناوەندی کۆمەڵه‌ کە لە ڕێگای تۆڕی ئینتێرنێتەوە بە یەکەوە گرێدرابوون، بە بەشداری نوێنەرانی ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی لاوانی بێكار له‌ شارستانی مۆهر

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ژوماره‌یه‌ك له‌ لاوانی بێكار له‌ شارستانی مۆهر هه‌ڵكه‌توو له‌ ئۆستانی فارس بۆ‌ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌ بێكاریی، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌م شارستان‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان ڕایانگه‌یاند، له‌م شارستانه‌ سێ شیركه‌تی به‌ شێوه‌ی چالاك خه‌ریكی كارن كه‌ هه‌ركامیان به‌ بیانووی جۆراوجۆر خۆ له‌ دامه‌زراندنیان ده‌بوێرن. به‌ وته‌ی ناڕازیان، پاڵاوگه‌ی گازی پارسیان پێی ڕاگه‌یاندوون كه‌ په‌روه‌نده‌ی ئه‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لێمان له‌ خوزستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠٠ كه‌س له‌ مۆعه‌لێمانێك كه‌ ساڵی ١٣٩٥ له‌ تاقیكرده‌نه‌وه‌ی دامه‌زراندنی په‌روه‌رده‌ و بارهێنان وه‌رگیراون، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی دامه‌زراندنی له‌ شوێنی “تالاری كۆبوونه‌وه‌ی مۆته‌هه‌ر”ی ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌. به‌ وته‌ی ناڕازییان، له‌ ساڵی ١٣٩٥ تاقیكرده‌نه‌وه‌ی دامه‌زراندن له‌ لایه‌ن وه‌زارتی بارهێنان و په‌روه‌رده‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ به‌ڕیاربوو‌ ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ شێوه‌ی په‌یمانی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و بارهێنان دابمه‌زرێن،‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر له‌ په‌ردیس

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ته‌سنیم، كۆمه‌ڵێك له‌ خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر له‌ فازی ٩ی په‌رد‌یس، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ عه‌مه‌لكه‌ردی شیركه‌تی عومرانی په‌رد‌یس له‌ئاست دواخرانی سپێردرانی واحیده‌ مه‌سكوونییه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كێشه‌ و گرفتی خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر له‌ شیركه‌تی عومرانی په‌ردیس، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه‌ و پێشتریش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاوتر له‌ ناڕه‌ازیه‌تیی به‌ عه‌مه‌لكه‌ردی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ لایه‌ن ...

زورتر بخوینه‌وه