ئارشیو

هوشداری كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئه‌فغانستان سه‌باره‌ت به‌ سوئیستفاده‌ی تالیبان له‌ منداڵان

كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی پشتیوانی له‌ مافی مرۆڤ له‌ ئه‌فغانستان هوشداری دا كه‌ منداڵانی ئه‌فغانستانی به‌ هۆی هه‌ژاری، نائه‌منی، نائاگاهی و نه‌بوونی ساختارێكی ئاموزشی باش مه‌ترسی كه‌وتنه‌ داوی تالیبانیان له‌سه‌ره‌ و نه‌سڵه‌كانی داهاتووی تالیبان پێك دێنن. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ ناوه‌نده‌كان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان مه‌ترسی ڕاكێشانی منداڵان بۆ لای تالیبان ڕاده‌گه‌یه‌نن. منداڵانی ئه‌فغانستانی به‌ مه‌به‌ستی خوێندن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ ده‌نێردرێن بۆ پاكستان ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ ده‌ستدانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی میاندواو

له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دوو به‌ندكراوی ئاسایی له به‌ندی ٢ زیندانی میاندواو كه‌ پێوستی خێرایان به‌ ناردن بۆ‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان بوو، به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می بز‌ پێراگه‌یشتنی پزیشكی به‌ بارودۆخییان، ئه‌م به‌ندكراوانه‌‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا. به‌ پێی ڕاپۆرتی” ڕێكخراوی مافی مروڤی كوردستان” له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ٢ و ٧ی مانگی گه‌لاوێژ دوو به‌ندكراو به‌ ناوكانی “ره‌زاپوور ره‌مه‌زانی و عادڵ ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌رحی كاروه‌رزی ئاماده‌كاری بۆ هێرشێكی دژی ئینسانی دیكه‌ بۆسه‌ر چینی كرێكار

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌لاوێژ سه‌دان كه‌س له‌ كه‌سایه‌تییه‌ چه‌په‌كان، هه‌ڵسوڕاوانی ناسراوی سه‌ندیكایی و كرێكاری، مامۆستایانی زانكۆ، ماف ناسان و نووسه‌ران و هه‌ڵسووراوانی نێوخۆی ‌وڵات، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌رحی “كاروه‌رزی” بوون. به‌ سه‌رنجدان به‌ گرنگی بابه‌ته‌كه‌ چه‌ند لایه‌نێكی به‌یانیه‌كه‌ له‌م به‌شه‌ له‌ به‌رنامه‌كانی ته‌له‌ویزیۆنی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كومونیستی ئێران دا به‌ ئاگاداری ئێوه‌ی ده‌گه‌یه‌نین. خه‌ڵكی به‌ڕێزی ئێران! ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاری ئه‌هواز

ڕاپۆرته‌كان باس‌ له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاری ئه‌هواز ده‌كه‌ن. كرێكارانی په‌یمانیی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاری ئه‌هواز له‌ ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری خوز‌ستان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردووه‌. ناڕازییان كه‌ وه‌ك كرێكاری فه‌ننی له‌ پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاری له‌ ئه‌هواز خه‌ریكی كارن، به‌شێك له‌ هه‌قده‌ستی یه‌ك ساڵی ڕابردوویان هه‌تا ئێستا پێنه‌دراوه‌. له‌ هه‌مان كاتدا، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردوودا نزیكه‌ی ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج

به‌ دوای لێدان و سووكایه‌تی كردن به‌ به‌ندكراوانی عه‌قیده‌تی و سیاسیی ساڵۆنی ١٢ی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج و گواستنه‌وه‌یان بۆ ساڵۆینی ١٠ی ئه‌م زیندانه‌، سه‌رجه‌می به‌ندكراوانی گوازراو بۆ ئه‌م به‌نده‌، ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن له‌ خواردن. به‌ پێی ڕاپۆرتی “وێبلاگی مافی مرۆڤ له‌ ئێران”، دوای هێرشی‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی گاردی تایبه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی عه‌قیده‌تی و سیاسیی له‌ ساڵۆنی ١٢ ئه‌ده‌رزگای ٤ی ...

زورتر بخوینه‌وه

ناردنی مۆحسن عۆمرانی بۆ مه‌ره‌خه‌سی

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “ئیلنا”ی سه‌ر به‌ ڕژیم مۆحسن عۆمران له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مافی مۆعه‌لیمان له‌ ئوستانی بوشێهر كه‌ له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ زیندان دایه‌، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی دادستانی ڕژیم، له‌ ڕۆژی ٩ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌نێردرێته‌ مه‌ره‌خه‌سی. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ی مافی مۆعه‌لیمان له‌ حاڵکێدا مه‌حكوومیه‌ته‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌كات كه‌ دادگای پێداچوونه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ركرانی حوكمه‌كه‌یدا، ناوبراوی به‌ یه‌كساڵ زیندانی ...

زورتر بخوینه‌وه

زیاد له‌ ٥ هه‌زار به‌ندكراو له‌ چاوه‌ڕوانی حوكمی ئێعدام

له‌ حاڵێكدا كه‌ ٥ هه‌زار به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدام چاوه‌ڕێی بڕیاری مه‌جلێس سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانیانن، پێڕاگه‌یشتنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕینی ئه‌م یاسایه‌ به‌ شێوه‌ی كاتی ڕاوه‌ستاوه‌. وته‌بێژی كۆمیسیۆنی قه‌زایی مه‌جلێسی ڕژیم باسی له‌ وه‌ستانی كاتی پێڕاگه‌یشتنی گه‌ڵاڵه‌ی یاسایی كه‌م كردنه‌وه‌ی سزای كه‌سانێك كه‌ حوكمی ئعێدامیان بۆ ده‌رچووه‌ كرد. ده‌وترێت كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری په‌سه‌ند كرانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌، زیاد له‌ ٥٠ هه‌زار به‌ندكراوی ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌سی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی وێنێزۆئێلا

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ڕۆژێك دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی مشتومڕهه‌ڵگر له‌ وێنێزۆئێلا، به‌هۆی توندووتیژییه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ لانیكه‌م ١٠ كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٨ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ حاڵێكدا له‌ وێنێزۆئێلا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ناڕازییان له‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌، خوازیاری ڕاگرتنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ببوون. ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ بۆ ته‌ئیدكردنی ٥٤٥ ئه‌ندامی مه‌جمه‌عێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌ كه‌ به‌رپرسایه‌تیی ئاماده‌كردنی یاسای بنه‌ڕه‌تیی نوێ له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ موگادیشۆ

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی خۆكوژی له‌ موگادیشۆ، پێته‌ختی سوومالی، لانیكه‌م ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ قه‌ڕه‌باڵغترین شه‌قامه‌كانی موگادیشۆ ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به‌ وته‌ی پۆلیسی ئه‌مشاره‌، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی بۆمبێكی چێندراو ئه‌نجام دراوه‌. شایانی باسه‌ زۆربه‌ی قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه‌ پێكهاتووه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه