ئارشیوی مانگانه

هێرش بۆسه‌ر باڵیۆز‌خانه‌ی عێراق له‌ ئه‌فغانستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌ڵاوێژ، خۆكوژێك له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئه‌فغانستان خۆی ته‌قانده‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی “كلووله‌ پشته‌” له‌ كابول ڕوویداوه‌ و به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵان ده‌نگی ته‌قه‌كردن له‌ ناوچه‌كه‌ بیستراوه‌. كاربه‌ده‌ستانی حه‌وزه‌ی چواره‌می پۆلیسی كابول كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌وێ ڕوویداوه‌، جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ئامانج له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ هێرش بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی عێراق بووه‌. به‌رپه‌رسانی ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی هاوڵاتیانی بانه‌وه‌ڕ‌ و ئا‌ریت

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هاوڵاتیانی” بانه‌وه‌ڕ و ئاواییه‌كانی “ئا‌ریت و میوان” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ به‌شی بایه‌نگانی پاوه‌ له‌ ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌ شوێنی كۆكردنه‌وه‌ و چاڵكردنی زه‌بڵ و خاشاكی ئه‌م شار‌ستانه‌، له‌ئاست ئه‌م كرده‌وه‌ مه‌ترسیداره‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان له‌ ئاست “كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م زبڵانه‌ له‌ نزیك شوێنی نیشته‌جێ بوونیان و مه‌ترسییه‌كانی سووتاندنی ئه‌م زبڵانه‌ بۆ ‌سه‌ر ژیانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی پاوه‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ناوچه‌ی بایه‌نگان هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری پاوه‌، به‌شێكی زۆر له‌م دارستانانه‌ له‌ئاگردا سووتان. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، زیاتر لە ٣٥ هێکتار لە لەوەڕگە و دارستانه‌كانی “بووزین” و “مه‌ڕه‌ خێڵ” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ بایه‌نگانی شاری پاوە له‌ناو ئاگردا سووتان و ئاگره‌كه‌ ‌دوای ١٧ سه‌عات به‌ هاوكاری خه‌ڵك و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه‌. ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی ڕووداێكی هاتووچۆ له‌ شاری سنه‌، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا. رۆژی شەممە ٧ی مانگی گەلاوێژ، کرێکارێکی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن به‌ ناوی “مێهران حه‌یده‌ری” لە کاتی پەڕینەوە لە شەقامی به‌رامبه‌ر زانستگای پزیشکی شاری سنە کەوتە بەر ماشینێکەوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتییه‌ك به‌ ڕووداوی هاتووچۆ

له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئوتۆمبێلێك له‌ مێحوه‌ری “سه‌قز ـــ دیوانده‌ڕه‌” دوو هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئوتۆمبێلێك له‌ مێحوه‌ری “سه‌قز ــــ دیوانده‌ڕه‌”، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری بۆكان به‌ ناوی “سارا” گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها باوكی ئه‌م هاوڵاتییه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوو كه‌ پاش چه‌ند كاتژمێر گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

زورتر بخوینه‌وه

دەرسەکانی هێرشی داعش بۆسەر “شەنگاڵ” لە سەروبه‌ندی نزیکبوونە لە سێهەمین ساڵیادیدا

دوازدەی مانگی گەلاوێژ سێهەم ساڵیادی هێرشی وەحشیانەی داعش بۆسەر ناوچەی ” شەنگاڵ”ه‌. کاتێک کە لە بەرەبەیانیی ئەو ڕۆژەدا هێزەکانی داعش هێرشیان کردە لەسەر شاری” شەنگاڵ” و توانیان لە ماوەیەکی کەمدا شارەکە داگیر بکەن. ئەڕتەشی عێڕاق بە ڕاکردنیان لە مووسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری و بێ دیفاع هێشتنەوەی خەڵکی ئەم ناوچەیە ڕێگای بۆ داگیر کردنی ناوچەی شەنگاڵ لە لایەن داعشەوە بە کردەوە ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وانه‌ڕۆژی‌ كرێكارانی كارخانه‌ی تاواندنه‌وه‌ی ئاسن

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی “تاواندنه‌وه‌ی ئاسن”ی ئه‌رده‌بیل له‌ درێژه‌ی ناڕازیه‌تییه‌كانیان له‌ئاست یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی بارودۆخی كاریان و نه‌درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان،‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وانه‌ڕۆژی. كرێكارانی كارخانه‌ی تاواندنه‌وه‌ی ئاسنی ئه‌رده‌بیل به‌ دوای ١٧ مانگ نه‌درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایا و بارودۆخی نادیاری كاریان و هه‌روه‌ها تێنه‌كرانی بیمه‌كانیان، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ئه‌رده‌بیل كۆبوونه‌وه‌ و له‌ئاست پێرانه‌گه‌یشتن به‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و ئاودێرانی ئابفای ڕووستایی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ ئاودێرانی ئاو و فازڵاوی ڕووستایی كۆهگیلویه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی له‌ئاست دامه‌زراندنیان، نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای چه‌ندین مانگ و هه‌روه‌ها تێنه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌، نزیكه‌ی ٤ ساڵه‌ كه‌ به‌شی خزمه‌تگوزاری شیركه‌تی ئابفا سپێردراوه‌ته‌ كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڵام خاوه‌ن كار هه‌موو ساڵێك، بڕی چوار مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان ناخاته‌‌ حیسابی ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كارناسانی باڵای زانستگای بێهشتی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌یان كه‌س له‌ خوێندكارانی بواری كارناسی باڵای زانستگای بێهشتیی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ شه‌هرییه‌ی دره‌سه‌ پێویسته‌كان و یاسای سه‌نه‌وات ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م خوێندكارانه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی به‌یانییه‌كه‌وه‌ خوازیاری وه‌دیهاتنی ویست و داواكارییه‌كانیان بوون و به‌م ئاڕاسته‌یه‌ دانیشتنێكیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌م زانستگایه‌ به‌ڕێوه‌برد. ناڕازییان ڕایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی زانستگا وه‌ڵامی ویست و داواكارییه‌كانیان نه‌ده‌نه‌وه‌، ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هه‌ڵناگرن.

زورتر بخوینه‌وه