ئارشیوی مانگانه

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی گۆل گۆهه‌ر له‌ سیرجان

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئیلنا، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی ژوماره‌ ٢ی گۆل گۆهه‌ری سیرجان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مته‌رخه‌می كارفه‌رما له‌ئاست دانی هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌ستنی جادده‌ی “سیرجان ـــ گۆل گۆهه‌ر” و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌، له‌ئاست یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی بارودۆخی كاری و گوزه‌ران، نه‌درانی بڕی ٤ مانگ هه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها شه‌پۆڵی ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی دوو كارخانه‌ی سه‌با فوولاد و به‌رفاب

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی ده‌ركراوی دوو كارخانه‌ی “سه‌با فوولادی زاگرۆس” و “به‌رفاب”، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌ركرانی خۆیان و هاوكاره‌كانیان، به‌ شێوه‌ی هاوكات له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریی كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی كارخانه‌ی “سه‌با فوولادی زاگرۆس” كه‌ خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیانن ده‌ڵێن، كارفه‌رما بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی كارخانه‌ و به‌ بیانووی پێویست نه‌بوون پێیان هه‌ستاوه‌ به‌ ده‌ركردنی ١٢٠ كه‌س له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی خانه‌نشینكراوانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ژوماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی خانه‌نشینكراوی دامه‌زراوه‌ی “نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌”، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كارفه‌رما، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای كاروباری ئیداری ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. هه‌واڵنێریی ئیلنا له‌ ڕاپۆرتێكیدا له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند، كارفه‌رمای ئه‌م شیركه‌ته‌ سه‌ره‌ڕای نه‌درانی چه‌ندین مانگ هه‌قده‌ست و پاداشی چه‌ند ساڵی ڕابردوویان، خۆ له‌ دانی به‌شی ٤ له‌سه‌دی هه‌قده‌ستی كرێكارانی به‌ حیسابی ڕێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌بوێرێت. له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستیارانی‌ جه‌ڕراحی له‌ شاری شیراز

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ژوماره‌یه‌ك له‌ ده‌ستیارانی‌ جه‌ڕراحی له‌ شاری شێراز له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بانگكه‌ردنی ده‌ستیارانی “پاتۆلۆژیست”ی ناڕزایی بۆ كومیته‌ی ئینزباتی، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ده‌ستیارانی‌ بواری جه‌ڕراحییه‌ گشتییه‌كانی شاری شیراز له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر دانشكه‌دی ئه‌مشاره‌‌، ۆیڕای ئاماژه‌ به‌ مه‌حكووم كردنی ئێحزار و دره‌كردنی حوكم له‌ دژی ده‌ستیارانی‌ پاتۆڵوژی ناڕزایی، خوازیاری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی‌ بێهداشت به‌‌ داواكارییه‌كانیان بوون. ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ مه‌حه‌لات و ته‌ورێز

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی مه‌حه‌لات و ته‌ورێز، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كرێكارێكی ٦٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ كاتی كار به‌ سه‌نگ فرێز له‌ واحیدێكی مه‌سكوونی له‌ شارستانی مه‌حه‌لات هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی مه‌ركه‌زی تووشی به‌رق گرتوویی هات و له‌ ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی چاڵ هه‌ڵكه‌ندن له‌ شاری ته‌ورێز ...

زورتر بخوینه‌وه

نه‌درانی حه‌قده‌ستی نیگه‌هبانانی چه‌ند مه‌یدانی میوه‌ و ته‌ڕه‌بار له‌ تاران

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵنێریی ئیلنا، به‌شێك له‌ حقووق و مه‌زایای نیگه‌بانه‌كانی چه‌ند مه‌یدانی میوه‌ و ته‌ڕه‌بار له‌ تاران هه‌ورا په‌رداخت نه‌كراوه‌. هه‌قده‌ست و مه‌زایاكان ئه‌م كرێكارانه‌ پێوه‌ندی به‌ جێژنانه‌ و سه‌نه‌واتی ساڵانی ڕابردوویان هه‌یه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا به‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ شاره‌داریی تاران په‌رداخت نه‌كراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ به‌رله‌مه‌ له‌ شیركه‌ته‌ په‌یمانییه‌كانی به‌شی كه‌رتی تایبه‌ت دامه‌زرابوون، سه‌ره‌ڕای ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕێپێوان بە بۆنەی ڕیزگرتن لە یادی قوربانیانی بۆمبارانی شیمیایی سەردەشت

دوێنێ ڕێکەوتی ٧ی مانگی پووشپەڕ بەرابەر لەگەڵ ٣٠هەمین ساڵیادی هێرشی شیمیایی بۆسەر شاری سەردەشت، لە لایەن ڕژیمی بەعسی عێڕاقەوە بوو، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و شارۆمەندانی ئەمشارە بە بۆنەی ڕیزگرتن لە یادی قوربانیانی ئەم هێرشە، ڕێپێوانێکیان وەڕێخست. سەدان کەس لە شارۆمەندان و چالاکانی مەدەنی سەردەشت بە ڕێپێوان بەرەو ئارامگای قوربانییەکان، یادی گیانبەختکردوانی ئەم هێرشەیان بەرز ڕاگرت. لە مەسیری ڕێپێوانەکەدا خۆپیشنادەران ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕێپێوان بۆ ڕێزگرتن له‌ ساڵڕۆژی قوربانیانی شیمیا بارانی سه‌رده‌شت

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٣٠هه‌مین ساڵڕۆژی شیمایی بارانی شاری سه‌رده‌شت، ڕێپوانێك بۆ ڕێزگرتن له‌ قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵك و چالاكانی مه‌ده‌نیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو. سه‌دان كه‌س له‌ شاری سه‌رده‌شت به‌ ڕێپێوان له‌ ئاستی شاردا به‌ره‌وه‌ گڵكۆی قوربانیانی شیمایی بارانی سه‌رده‌شت وه‌ڕێكه‌وتن و به‌م جۆره‌ ڕێزیان له‌م قوربانیانه‌ گرت. بۆمبارانی شیمیایی سه‌رده‌شت له‌ جه‌ریانی شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی نێوان عێراق ...

زورتر بخوینه‌وه

خۆپیشاندان له‌دژی گۆڕینی یاسای كار له‌ فه‌ڕانسه‌

به‌سه‌دان كه‌س له‌ هاوڵاتییانی پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ گۆڕینی یاسای كار له‌م وڵاته‌ ده‌ستیاندایه‌ خۆپیشاندان. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌. گۆڕینی یاسای كار یه‌كێك له‌ به‌ڵێنه‌ مشتوومڕهه‌ڵگره‌كانی “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه‌ له‌ ته‌بیلغاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ بوو. گۆڕینی یاسای كار بڕیار وایه‌ به‌مزووانه‌ له‌ شوڕای وه‌زیران پێشنیار بکرێت. سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه